کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(جەمال عەبدوڵاى كاسەلێس چى بۆ یەكێتى دەكات)

Tuesday, 21/07/2009, 12:00


مەسەلەیەك هەیە دەڵێت چەرمى ڕوى ئەوەندە قایمە خەنجەرى دەبانیش نایبڕێ . ئەمە لەم كابرایە ڕوى داوە . هەربۆیە دەڵێم كاك جمال قەپۆزت دانەوێنە كوڕە هەتابەردەمى خۆت ببینى تۆزێك شەرم بكە باخوا نەتگرێ خواى ئەو هەموناهەقیانەى كەدەكرێت وەكراوە . دەزانم هەڵپەى پارەو كورسیتە ..بەڵام هێواش..هێواش..وانابێ تۆ گۆڤارە سەقەتەكەت (بەڵگە) كەنامەوێت پێت بڵێم بە دەست لەپشتدانى كێو بەپارەى كێو كێو...هتد دەردەچێت و چى دەكەیت . باوەڕم وایە هەموخەڵك دەزانێت پێویست ناكات باسى بكەم . بەڵام قسەم لەبێ شەرمى و ڕوقایمى و هەڵپەكانى تۆیە . ئێمە هەمومان یەكێتین یەكێتیش خاوەنى زۆر ئیشى باش و خراپە باوەڕیشمان بەگۆڕان هەیە .تۆ زۆر خۆت بەشت دەزانى بەڵام ئەوە نیت پێت وایە هەموو خەڵكى كوردستان گێل و دواكەوتون ئەوروپاو ئەڵمانیاى شرقى لێك ناكەنەوە . تا تۆى ماستاوچى فێریان بكەى .

شتێك هەیە كەپێى دەڵێن لەدزوایە هەموكەس دزە . لەتوتیش وایە هەموكەس توتىیە هەربۆیە جەنابت كادرەكانى كۆمپانیاى ووشە بەتوتى دەشوبهێنى . كەزۆریان ئێستە پێویستت پێیان نەماوە دەنا ئەوانەى كەتۆ پێیان دەڵێى توتى تادوێنێ ماستاوت بۆ سارد دەكردنەوە كڕنوشت بۆ دەبردن ئایا ئەمە عەیب نىیە . دەمت دابخەى زورباشترە كاك جمال . بەڵێ منیش لەگەل ئەو بۆچونەدام كەئەگەر كاك نوشیروانیش واى نەوتبێت ئەوا هەمو خەڵك دەزانێ كەكارى مەكتەب سیاسى یەكێتىو پارتى وەك مجلیس قیادەى بعسە وە دیكتاتوریانەو بەعسیانەیە . بەڵام بەفۆرمێكى جیاوازتر خەڵك دەچەوسێننەوە . ئەگەر كاك نوشیروانیش ئەوانى سوك نەكردبێ

عزیز وەیسى ووتەنى نامەى ئەعمالەكەیان دیارە كەنامەیەكى سوكو ڕسوایە.

خۆ ئەگەر كاك نوشیروان لە چاكە و خراپەكانى ڕابوردو بەشدار بێ و بووە ، بەڵام بێ ویژدانیە كە بى شوبهێنى بە (سالم موتلك و حارس ومحمد یونس و عزەت دورى) ئەمە دەچێَتە خانەى ناحەقى و دەم درێژیەوە بۆ تۆكاك جمال.

كاك جمال نازانم تۆ گێلى یان خەڵك بە گیل دەزانى كە دەڵیى هەوادارانى گردەكە بە ئاشكرا لەسەر جادە تەشقەڵە بە لیستى كوردستانى دەكەن و شە ر دەفرۆشن و جادە دەبڕن وهاتووچۆ پەك دەخەن هەتا سعات دووى شەو هۆرین و جرت وچەقەنەیان خەڵكى هەراسان دەكەن.

بەبەرچاوى خەڵكەوە سەرپێچى هاتووچۆ دەكەن خەڵكیش تفونەعلەتیان دەكات.

راست دەكەیت كاك جمال ئەم دیاردانە هەیە بەڵام بە كامیراى كوردسات وگەلى كوردستانیش گیراوە و وەك مادەیەكى پڕوپاگەندە دژى گۆران بەكارى دەهێنن.

بەلام كاك جمال تو شەرەفت ئەگەر هەتە راستیەكانیش بڵێ.

من بۆ خۆم كادێریكى یەكێتیم ئەم سیناریویانە باش دەزانم چۆن دروستكراوە بۆ ناشیرین كردنى لیستى گۆران لەبەر چاوى خەڵك.

ئەوەى كە تۆ ناوى دەنێى تەڵەى نوشیروان تەڵە نیە بەڵكو بەشێكە لە ئازارەكانى خەڵك بەرامبەر گەندەلێەكانى ئاغاكانى تۆ و ئەمسالى تۆ كە دەهۆڵى دڕاویان بۆ دەكوتى.

ئاغا گەندەڵەكانت كە هەمیشە لە هەوڵى گیرفان و كورسى بەرژ ەوەندى خۆیاندان.

ئەو ئاغایانەت كە هەر یەكێكیان خاوەنى ملیونەها دۆلار و چەندها ڤێلاو ئۆتۆمۆبێلى دوا مۆدێل وپرۆژەو وباخى تایبەت وژیانى شاهانەن كە خەڵكى سادە و بەش مەینەتى كوردستان بە خەویش نایبێنن.

كچ و كورى ئەمانە هەموو شتێك لەبەر دەمیاندا كراوەیە بۆ نموونە (كچى عیماد ئەحمەد بۆى هەیە بە نمرەى 65 بچێتە كۆلێژى پزیشكى بەڵام هاوو پۆلەكانى ئەم لە قوتابخانەى بەختیارى كچان دەبێت ئاخ هەڵكێشن.

كچەكانى (عمر الفتاح)یش بەهەمان شێوە بە نمرەى كەم (كۆلێژى پزیشكى)یان پێ تەواو كردن وە باشترین نەخۆشخانەى لە دوبەى بۆ دروستكرد ، كافیە سلێمانیش بینیمان چوون بە جانتا دۆلارى خەڵكى كوردستانى دەدزى بۆ كچ و زاوا نازدارەكەى ئەمانە كە دەچنە ناو خەڵك بە تایبەتى گەنجان و خوێندكاران بە تایبەت ئێستا كە بانگەشەى هەڵبژاردنە زمانیان بستێك درێژ دەكەن.

كاك جمال تۆ لە كوێیت بۆ لەسەر ئەمانە نانوسیت و بەڵگە كۆناكەیتەوە ئەى هەر چەند سالأ پێش ئێستا نەبوو كە قوباد تالەبانى زەماوەندى كرد لەگەلأ كچێكى جولەكەى ئەمەریكى كە لەئیتالیا ئاهەنكەكەیان بۆ رێكخست لە لا یەن كۆمپانیایەكى ئەمەریكى كە زیاتر لە (10) ملیون دۆلارى تێچوو.

كاك جمال ئەم پارەیە هى كێ بوو وئایا (10) پەنجا ملیون دۆلار چارەسەرى كێشەى ئابوورى چەند كچ و كۆرى كوردستانى پێدەكرا شت زۆرە كاك جمالى بەرێز نازانم لە كوێوە دەست پێ بكەم.

نازانم نازانم تۆ راستیەكان نابینى یان كەڕ و كوێرو لاڵى. من ئەگەر لەسەر گەندەڵیەكانى یەكێتى و پارتى بنووسم بە چەند كتێب تەواو نابێت وە بە پێویستیشى نابینم چونكە میللەت باش دەیانناسن . من هەر ئەوەندە دەڵێم (دەرپى دڕاوى ئەمانە بە پینە دۆزێكى وەك تۆ پینە ناكرێت)
*پێشمەرگەى دێرینى یەكێتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە