کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ک بۆ مه‌سعود..

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


کوردستانپۆست: ئێمه‌ خۆمان ئه‌و ناونیشانه‌مان دانا ، برای بنووسی ئه‌و ریپۆرتاژه‌ زۆر به‌رێز ناوی مه‌سعود بارزانی هێناوه‌ ، و هانای بۆ بردووه‌ تا گه‌نده‌ڵییه‌کانی ناو پارێزگای هه‌ولێر بنبڕ بکات ، ئێمه‌ لێره‌دا به‌ برای بنووس ده‌ڵێین: جه‌نابتان له‌ دڵسۆزی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییانه‌تان خستۆته‌ڕوو به‌لام راستییه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێ بیزانیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و تاڵانچییانه‌ی ناوت هێناون به‌تایبه‌تی نه‌وزاد هادی و تاهیر عه‌بدولا ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بارزانین ، که‌ تیایدا قوتابیانی  فێری دزی و تالانکردن خیانه‌ت و تیرۆر ده‌بن ، بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ جیاتی سزادانیان خه‌لاتیان ده‌کات ، چونکه‌ ئه‌و به‌ڕیزانه‌ وانه‌کانی قوتابخانه‌ی ئاشبه‌تاڵیان به‌ سه‌رکه‌وتوویی وه‌رگرتووه‌ و جێبه‌جێی ده‌که‌ن...
بەرێز سەرۆكى هەرێم
بەرێزت فەرمووت. ؛لیپَچینەوە هەموو پلەو پایەو كەسێك دەگرێتەوە؛ دەست خۆشیت لێ دەكەین.
كەواتە كاتى ئەوەى هاتیە ئاورەكى لە ناو پارێزگاى هەولێرێش بدەیەوە...
راستە ماوەى چەند ساڵى رابردوو هەولێر ئیش و كارو پێشكەوتنەكى زۆرى بە خۆیەوە دیتیە..بەڵام ئەگەر لە كەم و كورىیەكانى نەپێچرێتەوەو.. ئەوە بە دلنیایی بەرەو ئاقارێكى تاریك دەروات و مایە پووچ دەبی...
بەرێزتان ئەگەر سەرنج بدەن هەموو پرۆژەكانى شارى هەولێر بێ پلان و بەرنامەو هەموویان (پرۆژەى جوانكارین), بە رێزتان دەبینن لەگەڵ هەر باران بارینێكى زۆر هەموو هەولێر سەرئاو دەكەوێت, سەرەراى ئەوەى بە ملیارات لەو شارەى سەرف دەكرێت..هەموو خەڵكى بیانى رەخنەى تووندیان لەو روانگەیەوە هەیە...
حەقى خۆیتى چاوەكى بە ناو وەزع و بارودۆخى پارێزگاى هەولێر دا بخشێنی و بزانى ئایا نوزاد هادى بێ خەبەرە یان ئەویش ئاگادارى تێكەو لێكەكانى تاهیر عبدالله هەیەو خۆى لێ بێ ئاگا كردیە.
بەرێز سەرۆكى هەرێم ئەمن تەنها سەرە داوەكان دەخەمە روو, زۆر ئاسانە ئەگەر مەبەستتان بی هەموو راستیەكان بزانن..با ئەمن هیچ تەفاێیلەك نە دركێنم...خۆتان بگەنە راستىیەكان.. ئەگەر مەبەستیشتان نیە راستیەكان بزانن ,, مەسەلەى چاكسازیەكانتان شمولى هەموو كەس و پلەیەك ناكات ئەوە خۆتان و ویژدانى خۆتان:
- مەسەلەى قیر كرین.. كە لەلایەن خودى تاهیر عبدالله ترتیب دەكرێت.!!!!!
- مەسەلەى لیژنەى تەندەرات, ئەوە نزیكى هەشت ساڵە ئەو لیژنەیە نەگۆرایە (ئەوە لەهەموو یاسایەك بەدەرە), بزانن كوو بەڵێندەر ئیشى دەدرێتێ. بزانن ئەو مقاولانەى سەر بە (نوزاد هادى) و (تاهیر عبدالله) ن بە چەند ناو و چەند كۆمپانیا بەشدارن. سەرۆكى لیژنەى تەندەراتیش لەبەر بەرژەوەندى خۆى هەر مەمنوونە.!!!!!
- مەسەلەى پارك و باخچەكان, تكایە لیژنەیەكى پاك و خاوێن, با بێن لێكۆڵینەوە بكەن بزانن , پارێزگار و تاهیر عبدالله لەسەر چ بنەمایەك (نزار عمر عولا) یان دانا بە بەرێوەبەرى پارك و باخچەكان, بزانن هەموو ئەو پاركانەى لە هەولێر كراینە, چەندیان تێ چووەو چەندیان لێ دزرایە. بزانن, ئێستاش كوو ئیش دەكرێت .. بە خۆتان بگەنە هەموو راستیەكان.!!!!!
- مەسەلەى بەشى كارەبا ى ناو پارێزگاو ئەندازیارەكانیان , بزانن موڵك و سەیارەو ئیمكانیاتیان چەندەو بە چیان پەیا كردیە (تەمەشاى تەمەنیشیان بكەن), بزانن ئەو هەموو پرۆژە راستەوخۆیانەى دەیكەن دەیدەنە كێ و كێ بویتە (متعهد) ى بەردەوامیان, بزانن لە چ كۆمپانیایەكى توركى كەل وپەل دەكرن و بە چ ێیغەیەك پێك هاتیینە.!!!!!
- بە ئاگادارى (نوزاد هادى) و (تاهیر عبدالله), مقاولات دەدرێتە (مێدق بارزانى) كە بەخۆى مدیرى دائیرەیە, هیچ شەرمەكى ناكات.!!!!!
- بزانن مهندس (عبدالله یوسف), كو تەرخان كرایە لۆ پرۆژەكانى خزم و كەسەكانى بەرێزتان لە ناوچەى بارزان (ئایا بەرێزت ئاگادارى), لەسەر بودجەى شارى هەولێر چەند پرۆژەى تایبەتى ماڵى براو خزمەكانى توو دەكرێت و مهندس (عبدالله) ش خۆى پێ فش دەكاتەوەو تەنانەت باسى اێرارى ناو ماڵەكانیشتان دەكات.!!!!
- بزانن چەند پرۆژەى وەهمى هەیە كە بەس ناویان هەیە و وجودیان نیە, بە فیڵبازى لەسەر مالیەش عەبریان كردیە.!!!!!
- بزانن ژمێریار (محاسب) ە بەرێزەكان, ئیمكانیاتیان چیەو لە كێ یان پەیدا كردیە. بزانن (نوزاد هادى) و (تاهیر عبدالله) چەند كارى ساختەى (یونس زرار) ى مدیرى حساباتیان داپۆشیەو (یونس زرار)یش چەند كارى ساختەو نا یاسایی لۆ وان بەرێ دەكات.بزانن بە چ شێوەكى چەكى دەدەنە دەست بەڵێندەران, بزانن (یونس زرار) چەند دارو دەستەو خزمى خۆى كردیتە محاسب.!!!!!
- بزانن (تاهیر عبدالله) كوو بە ئاگادارى (نوزاد هادى) دوو ئەندازیارى كادرى پارتى و دڵسۆزى كارى بەدەرنا و یەكەكیانى بە قوربانى برادەرە تایبەتەكەى كرد (زنار ناێر, كچى كەونە مستشار (ناێر توفیق بەروارى) كە ئێستا تاهیر كردیتیە بەرپرس), و دووەمیانى كردە قوربانى (محمد ێبوغچى) كە بەڵێندەرى تایبەتى (تاهیر عبدالله) یەو, لەو ماوەیە تاهیر كردبوویە سایقى تایبەتى زنار خانى (شتەكانى دیكەش لە ترسى خواى نادركێنم).!!!!!
- بزانن كو (ئەندازیار هەڤاڵ شاكر) ئەوها جێى ئیعتیمادى (نوزاد هادی) و (تاهیر عبدالله), یەو بەریوەبەر و سەرۆكى چەند ئیش و كارە, (لەناو خەڵكیش خۆى وا دەردەخات كە سەر بە پاراستنە) كە تەنانەت كەس ناوێرى بچتە لاى ژوورەكەشى , بەخۆشى هەر حیساب لۆ كەس ناكات, بەراستى نموونەیەكى ناشیرنى پاراستنى پێشكەش بە دەوروبەر كردیە. !!!!!
- بزانن كوو تاهیر عبدالله بەخۆى سەرۆكى هەموو لیژنەكیە كە لەو شارەو لەو پارێزگایەى دەردەچی, یەعنى كەسى كە نیە بەخۆى نەبى, ئەوە ئسلووبى ئیدارەى سەركەوتوو و شموولیە؟ تەنانەت بەرپرسى بەشەكانیش وەك عەبدى خۆى دەینىو دەبا, كەس وجودى نیە.!!!!!!
- بزانن چەند كەس لە بنەماڵەى (تاهیر عبدالله)ى لەو شارى هەولێرەى مدیر دائیرەیە (براو برازاو كورە خوشك و كچە خوشك ومێردى خوشك و..) یەعنى موعقوولە ئەو عائیلەیە مەوهیبەى مدیرایەتیان هەبى و هەر لەوان بوەشێ.!!!!!



هیوادارم كە وەك سەرۆكێك  بە دوا داچوون بكەیت و راستیەكانت لۆ دەركەوى....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە