هه‌ندێک له‌و پێشێلکاریانه‌ی که‌ خۆم بینیم له‌ رۆژی ده‌نگدان له‌ شه‌قڵاوه‌‏

Saturday, 01/08/2009, 12:00


له‌ کاتژمێر 9:30 وه‌ک هه‌ر ده‌نگده‌رێک رووم کرده‌ بنکه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی خۆم و ده‌نگی ئه‌م خه‌ڵکه‌ سته‌م دیده‌یه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ژێر ده‌ستی هه‌موو گه‌نده‌ڵ و دزه‌ خیانه‌تکارێک ده‌ربێنین که‌ ماوه‌ی 18 ساڵه داهاتی ئه‌م وڵاته‌ بۆخۆیان ده‌به‌ن و که‌س نازانێت چی به‌سه‌ردێت .
کاتێک نزیکی بنکه‌ی ده‌نگدان که‌وتمه‌وه‌ له‌ دووری 80 مه‌ترێک خه‌ڵکێکی زۆر وه‌ستابوون به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیم چه‌ند ئه‌ندام ڕێکخراوو کادیرێکی ناوچه‌ی پارتی بوون له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌ که‌ داوای ده‌نگدانیان ده‌کرد به‌ لیستی 54 و کاندیدی ژماره‌ 12 . هیشتا نه‌چوومه‌ ژووره‌وه‌ بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان چه‌ند پاسێک هاتن بۆ بنکه‌که‌ و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تێدابوو که‌ ئه‌م خه‌ڵکانه‌ له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شه‌قلاوه‌ هاتبوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر پاسێکدا ئه‌ندام ڕێکخراوێک هاتبووکه‌ له‌ناو پاسه‌کانیش داوایان له‌خه‌ڵک ده‌کرد ده‌نگیان پێ بده‌ن سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند پۆسته‌رێکی لیستی 54 به‌ پاسه‌کانه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا پێشێلکارییه‌ .
کاتێک چوومه‌ ژووره‌وه‌ بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان دووباره‌ چه‌ند ئه‌ندام ڕێکخراوێکم بینی که‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور هاتووچۆیان ده‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی چاودێرێک لێپێچینه‌وه‌ بکات که‌ ئه‌مانه‌ بۆچی لێره‌ن و چی ده‌که‌ن ؟ ئه‌وه‌بوو من له‌ نزیک یه‌کێک له‌ ئه‌ندام ڕێکخراوه‌کان وه‌ستام له‌ ناکاو زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی لێدا و ئه‌ویش ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت وام هه‌ست کرد که‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی سه‌رووی خۆی قسه‌ ده‌کات چونکه‌ ده‌یگووت هه‌موو شتێک له‌ ژیڕ ده‌ستی خۆمانه‌ و کۆنترۆلمان کردووه‌ .
له‌و کاته‌ی که‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌م بینیم یه‌کێک له‌ ئه‌ندام ڕێکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سێک هاتۆته‌ ژووره‌وه‌ که‌سه‌که‌ گوتبووی خوێنده‌واریم نییه‌ بۆیه‌ ده‌بێت فڵان که‌س(ئه‌ندام ڕێکخراوه‌که‌) له‌گه‌ڵم بێته‌ ژووره‌وه‌ که‌چی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ گوتبووی خوێنده‌واریم نییه‌ چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی ده‌یخوێند. دوای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌نگم دا نه‌چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ر سه‌یری ئه‌م ئه‌ندام ڕێکخراوانه‌م ده‌کرد له‌ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌دا له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 5 که‌س چوونه‌ ژووره‌وه‌
هۆکاری ئه‌م چوونه‌ ژووره‌وه‌یه‌ و درۆکردنی هه‌ندێک له‌ ده‌نگده‌ران به‌وه‌ی که‌ خوێنده‌واریان نییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند رۆژێک پێش هه‌ڵبژرادن پارتی له‌و ماڵانه‌ گه‌ڕاوه‌ که‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرا ده‌نگ به‌ لیستی 54 نه‌ده‌ن بۆیه‌ هه‌ڵسابوون به‌ به‌خشینی پاره‌ بۆیه‌ له‌ رۆژی ده‌نگداندا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پاره‌یان وه‌رگرتبوو ده‌یانگوت خوێنده‌واریمان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام ڕێکخراوێک له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی 54 و کاندیدی ژماره‌ 12


هه‌ر کاتێک پێویستی کرد ناوی ئه‌و که‌سانه‌ ئاشکرا ده‌که‌م که‌ به‌ ئه‌ندام ڕێکخراو ناوم بردوون چونکه‌ ناوی هه‌موویانم رۆژی ده‌نگدان وه‌رگرتووه‌

(ئازیزانی خۆشه‌ویستی کوردستان پۆست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره‌ ده‌نووسم ڕه‌نگه‌ که‌موکوڕی له‌ نووسینه‌که‌مدا به‌دی بکرێت له‌ڕووی ده‌ربڕینه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌توانن ده‌سکاری بکه‌ن به‌مه‌رجێک کار له‌ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ نه‌کات . هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی خۆه‌شه‌ویست ده‌خوازم که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا توانیوتانه‌ هه‌موو راستیه‌ک ده‌ربخه‌ن و ڕووی ره‌شی ئه‌م گه‌نده‌ڵان پیشانی جه‌ماوه‌ربده‌ن).
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە