توندوتیژی دژ به ژنان لێره بنه بڕبکه‌ن
Wednesday, 26/11/2014, 12:00
ئه‌ڵێن گه‌شتیارێک ڕووی له‌ئێران کرد بینی که‌خه‌ڵک له‌مزگه‌وت خواردن ده‌خۆن ووتی:مه‌گه‌ر مزگه‌وت جێگای نوێژ کردن نیه ؟؟وه‌ڵامیان دایه‌وه نوێژ له زانکۆ ده‌کرێ ووتی: بۆمه‌گه‌ر زانکۆ جێگای ڕۆشنبیران نیه ؟؟وتیان ڕۆشنبیره‌کان له زیندان ،وتی بۆمه‌گه‌ر زیندان جێگه‌ی دز و تاوانبار و داوێن پیس نیه ؟؟ وتیان ئێستا دز و داوێن پیس و تاوانبار حوکمی خه‌ڵک ده‌که‌ن. کێشه‌که ئه‌وه یه به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی پرسی ژنان و ئافره‌تانیان گرتۆته ئه‌ستۆ تا ئه و جێگایه له‌گه‌ڵ پرسی ژندان تا ده‌ستیان ده‌گات به پۆست و پاره ، که‌م ڕێکخراو ده‌سته و لایه‌ن هه‌یه له پرسی بازرگانی به ژنه‌وه نه گلابێت تاراده‌ی تێوه گلان له بابه تی ره‌وشتی و ئه‌خلاقیش تاراده‌ی بازرگانی کردن و ئاڵۆگۆڕپێ کردنی هه‌ندێک له‌و قوربانیه ئافره‌تانه‌ی که ده‌چنه شوێنی تایبه‌ت مه‌ند و دیاری کراو له شوێنی حه‌وانه‌وه و ده‌زگاکانی توند‌و تیژی ،چه‌ندین جار وه‌ک پارێزه ر ئه‌و ئافره‌ته عه‌ره‌ب و کوردانی ڕۆژئاوا و ئاواره‌ی کامپه کانم بینیوه که ده‌ستیان کردووه به‌گریان و پارانه‌وه ووتویانه ئێمه به‌ده‌ستی به‌شار و داعش ئه‌تک نه‌کراین که‌چی لێره ئه‌تک کراین ،، به‌تایبه‌ت به‌رێوبه‌ری توندوتیژی له سلێمانی که بووه‌ته مه‌نبه ع و مافیای ئافره‌ت بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک لێ ی بپرسێته‌وه ده‌یان و که‌یس و ئافره‌ت وناونیشان به‌رده‌ستن که چۆن ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌م ئافره‌تانه به‌دیاری بۆ که‌سانی گه‌وره و مه‌سول نێردراون له لایه‌ن به‌رێوبه‌ری ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه ، چۆن هه‌موو شه‌وێک به‌سه‌ر خۆشی خۆی کردووه به بنکه کانی داڵده دان و ده‌ست بازی و کاری نابه‌جێ ی کردووه . چۆن به ناوی دانیشتن له‌گه‌ڵ قوربانی ئافره‌تی بردووه بۆ باخ و ڤێلاکه‌ی سه‌عات دووی شه و هێناویه‌تیه‌وه ئه‌وه جگه له په‌یوه ندی له‌گه‌ڵ ده‌یان موراجیع وکارمه‌ندی خۆی هه‌یه که له‌به‌ر ئیعتیباری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سی ناویان ناهێنرێت ،عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت(ئەگەر مردم کتێبی ناو کتێبخانەکەم بفرۆشن،و مارەیی ژنەکەمی لێ بدەن،با نەڵێن ئەو پیاوە هەر قسەی ئەکرد و عەمەلی نەبوو) جائه‌م به‌رێزه ی که به‌رێوبه‌ری توند‌و تیژی دژ به‌ژنانه له سلێمانی له‌بری ئه‌وه‌ی مافی ژنه‌که‌ی خۆی بدات ، ژنێکی به دوو منداڵه‌وه ته‌لاق دا به هۆی ئه و کارانه ی که پێشتر باسمان کرد له داوێن پیسی و له ده‌ست تێکه‌ڵ کردن له‌گه‌ڵ که‌یس و قوربانی و موراجیع و کارمه‌نده‌کانی ، که‌سێکی تری هێنا که 15 ساڵ له خۆی منداڵتره هه ر به هۆی ئیشه که‌یه‌وه ، کورد ده‌ڵێ (هه‌رشتێک بۆئه‌وه‌ی بۆگه‌ن نه کات خوێ ی تێ ئه‌که ن جا ئه‌گه‌ر خوێ خۆی بۆگه‌نی کرد چی تێ ئه‌که‌ن) جا هه‌ر ژنێک بۆ ئه‌وه ی مافی نه‌خورێت ده‌برێته به‌رێوبه‌رایه‌تی ژنان له سلێمانی به‌س ئه‌گه‌ر له وێ ته‌عدای لێبکه‌ن ئیتر بیبه‌نه کوێ ،، بۆیه حوکومه‌ت و په‌رله‌مان و رێکخراوه کان یه‌که‌م جار بالێره‌وه توند‌و تیژی بنه بڕ بکه‌ن ئه‌وجا بچن به لای به شه کانی تری کۆمه ڵگاوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست