ناوچەى زانكۆ بێئاگان ؟! یان گەندەڵن ؟!

Tuesday, 14/04/2009, 12:00


ئاشكرایە كە زانكۆ دەستگایەكى ئەكادیمى بنیادنەرە ، بەڵام مەخابن ئەمڕۆكە بۆتە دەستگاى جەهالەت و ڕوخێنەر ، چونكە كەسانى جاهیل و نەفام و نەشیاو گەندەڵ بەڕێوەى دەبەن ، پێشتر حیزبى دەسەڵاتدار پۆستە بەرزەكانى زانكۆى بەسەر پیاوانى خۆیدا دابەش دەكرد ، بەڵام ئەمڕۆكە حیزبیش ئەو دەسەڵاتەى نەماوە ، بەڵكو بەرپرسە گەورەكان كەس و كارى خۆیان لەو پۆستە هەستیارانە دا دەنێن . بۆ نموونە نزیكەى پێش ساڵێك لەمەوبەر ڕاگرى كۆلێجەكانیان گۆڕى ، هەندێ لەو ڕاگرانە دوور لە ویستى حیزب و ناوچەى زانكۆ دانران ، هەر یەكەیان بە هۆى خزمایەتى بەرپرسێكەوە دانران .

لەوانە گەندەڵترین ڕاگر لە زانكۆى سەڵاحەدین دا (د. عیمادالدین عمر حسن) ى ڕاگرى كۆلێجى پەروەردەى بنیادە . ئەم ڕاگرە بە هۆى زاوایەكییەوە كە مستشارى یەكێك لە بەرپرسە گەورەكانە تێكەڵ بە لیستى ناوى ڕاگرە هەڵبژێراوەكانى ترەوە كرا . بێ ویست و ئاگاى حیزب و ناوچەى زانكۆ .

ئەم گەندەڵە لە كۆلێجى زانست بوو ، لەوێ كەس نەما لەگەڵى بەشەڕ نەێت ، دواتر بە وەكالەت بووە ڕاگرى كۆلێجى ئاداب ، لەو ماوە كەمەدا كە لەوێ بوو چەندین شەڕى كرد و ئازارى مامۆستا و فەرمانبەرى دا ، بۆیە كە نەقڵى پەروەردەى بنیاد كرا ، فەرمانبەرانى ئاداب چوكلێتیان بەخشییەوە و ئاهەنگیان گێڕا .

یەكەم كۆبوونەوەى لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانى كۆلێجى پەروەردەى بنیاد بە هەڕەشە و هاشە و فشەوە خۆى ناساند ، بۆ زیاتر تۆقان و ترسانى مامۆستا و فەرمانبەران پێى ڕاگەیاندن كە بە نیازە دواى پۆستى ڕاگرى ببێتە وەزیر . ئەوجا دواى وێران كردنى ئەو كۆلێجە وەزارەتێكیش وێران بكات ، دیارە كاكى زاواى بەڵێنى پۆستى وەزیریشى پێداوە .

هەر بۆ تۆقاندن و دەرخستنى دەسەڵات و پشت ئەستوورى ، چەند فەرمانبەرێكى لە خۆڕا نەقڵ كرد و سزاى دان . پاشان كاكى ڕاگرى لە خۆبای وەیزانى هەموو باڵدارێك گۆشتى دەخورێ ، بۆیە لە گۆڕەپانى كۆلێج و لە پێش هەمووان سوكایەتى بە یەكێك لە فەرمانبەرانى ئەو كۆلێجە كرد . بەڵام خۆش بەختانە ئەویش فەرمانبەرێكى ئاسایى نەبوو ، لە كاكى ڕاگر پشت ئەستوور تر بوو ، بۆیە هێرشى بۆ برد و سوكایەتى پێكرد و گەر یاوەرانى ڕاگر نەبوایە ، ئێستا چەند مانگێك بوو موچەى ئەم ڕاگرە لە دائیرەى تقاعد وەردەگیرا .

ئەم ڕاگرە نەفام و گێلە ، وا دەزانێ تا سەر ئەو كورسیە موڵكى ئەوە ، دوو تڕۆكرا و ڕسواى وەك (على جوكل و فتاح مامە) ى كاروانى ڕاگر و جێگرى ڕاگرانى پێش ئەوى لە پێشە ، كەچى عیبرەیان لێ وەرناگرێ ، ئەوانى بەجێهێشتووە و ڕەقەمى قیاسى ئەوانى شكاندووە . بێ منەتە لە حیزب و لە وەزارەت و تەنانەت لە وەزیریش . بە ئارەزووى خۆى فەرمانبەران و مامۆستایان دەچەوسێنێتەوە ، سووكایەتیان پێدەكات . وەك دیكتاتۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات . ڕێزى كەس ناگرێ ، گوێ بۆ كەس ناگرێت ، كەس بە ڕاست نازانێ ، وا دەزانێ ئەوانەى لەو كۆلێجەن ، كۆیلە و خزمەتكارى ماڵى بابى وین . كۆمەڵى لە فەرمانبەرانى كردۆتە خزمەتكارى ژن و منداڵەكانى و لە ماڵى ڕاگر كار دەكەن . لە پێناوى ئەو كورسییەدا دەستبەردارى نەتەوەكەشى بووە و دەڵێت كوردم ، هەمووان دەزانن كە توركومانە ، بۆ سەفەرێكى ماڵ و منداڵى بۆ توركیا تەزكییەى حیزێكى توركمانى وەرگرتووە .

ناوچەى زانكۆ باش دەزانێ فەرمانبەران و مامۆستایانى ئەم كۆلێجە چ موعاناتێكیان هەیە بە دەست ئەم ڕاگرەوە ، ڕۆژ نییە شكاتیان بۆ نەچێت ، ڕاپۆرتیان بۆ نەچێت . چونكە ئەوان نوێنەرى حیزبیان هەیە لە كۆلێجەكان ، بەڵام دیارە ئەوانیش یان زۆر بێ دەسەڵاتن ، یان لەو ڕاگرە گەندەڵترن ، بۆیە بێ هەڵوێستن . گەر لە د. عیمادالدین گەندەڵتر نین با بێن لە نێو ئەم كۆلێجەدا (إستفتاْ ) بكەن بزانن یەك كەس دەبیننەوە لەم ڕاگرە ڕازى بێت .

ئێمە لە ناوچەى زانكۆ دەپرسین ، چیتان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆ كردووە ؟ ئێوە بەدەنگ پتر لە دووسەد فەرمانبەر و مامۆستاى كۆلێجێكەوە نەچن و قوتاریان بكەن لە زوڵم وستەمى دیكتاتۆرێك كە بە پشتى نامەسئولێك خەڵكى دەچەوسێنێتەوە . دەتانەوێت مامۆستایان لە هەڵبژاردندا دەنگ بۆ خۆتان و حیزبەكەتان بدات ، ئەو حیزبەى بە مەزاجى مەسوولەكانى پۆستە هەستیارەكان دابەش دەكەن .

دڵنیا بن ڕۆژێك دێت د.عیمادەكان و پاڵپشتەكانیان ڕسوا و تڕۆ بن . گەندەڵەكان سەرشۆڕ و ڕسوا بن . ئەوانەش كە لێیان بێدەنگن ، گەندەڵن ، گەندەڵن . گەندەڵن . گەندەڵن . گەندەڵن گەندەڵن . گەندەڵترن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە