داواكراوانی پرسی توندوتیژی ژنان لە كوێ حەشار دراون
Saturday, 22/09/2012, 12:00
ئەوەى لەم یەك دوو رۆژە لە هەرێمی كوردستان قسە باسی زۆری لەسەر دەكرێت پرسی (ژنانە) كە تیایدا سەرۆكی حكومەت لەگەڵ داواكاری گشتی و دادوەرانی كوردستان كۆبووە بۆ ئەم پرسە، بەداخەوە چگەلە قسە و رازانەوەى مێزەكانی كۆبونەوە هیجی تر نیە وە هیج هەنگاوێكی جدی لەم بوارە نەنراوە ،وە چەندین تاوانبار لەلایەنی حیزبە دەستەلاتدارەكانەوە داڵدە درون و رۆژانە بەسەر شەقامەكان دە سورێنەوە وەیان لە بارەگا حیزبیەكانەوە دڵدە دراون ، ئەوەی من بەلامەوە سەیرە (ی ن ك) كە خۆی وەك حیزبێكی سوسیال دیموكرات دەزانی كەچی هیج هەنگاوێكی جدی نەناوە لەم رووە ، وە چەندین كادری بێشكەوتووی ئەم حیزبە لە دادگاكانەوە لەسەر پرسی توندوتیژی ژنانەوە داواكراون وە بە مادەكانی (413) پیشڵكاری بەرامبەر ژنان تومەتبار كراون كە تیایاندا هەیە بریاری دەستگیر كردنیان بۆ دەرچوو بەلام تا ئێستا دەستگیر نەكراون ،
لەمەسەیر تر بەلاغی كۆبونەوەی كۆمیتەی سەكردایەتی (ی ن ك) زۆر بە گرنك باسی پرسی ژنان دەكات و خۆی بە داكۆكی كاری پرسی ژنان ئەناسێنێت وە تاكید لە گرتنە بەری رێوشوینی یاسای بەرامبەر بە پێشالكارانی پرسی ژنان دەكاتەوە، بەڵام سەد مخابن كادیر هەیە لە باڵ ئەوانە بە مادەی (413) داواكراوە و لە گوڵ زیاتریان پێ نەوتراوە وە ئیستا لە ئۆركانەكانی ئەو حیزبە داوام دەكەن وە ئاما نین بچن بۆ بەردەم داداگا ، یەكێك لەوانە (بەختیار جمیل مستەفا) یە كە ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێیتە كە بە نوسراوی ژمارە(460-2019) لە (17-3-2010) لە بنكەی پۆلیسی راپەرینی شاری هەولێرفەرمانی دستگیر كردنی بەپێی مادەی (413) ی تایبەت بە توندوتیژی ژنانی بۆ دەرچووە بەڵام تا ئیستاش نە جۆتە بەردەم دادگا وە دۆسیەكەی لە دادگای لیكۆلینەوە هەولێرە ، دواتر كە بۆ دادگا روون بۆتەوە ناوبرا لە شاری سلێمانی دەژیت نوسراو كراوە بۆ دادگاكانی سلێمانی تیایدا روون كراوەتەوە كە ناوبرا ماڵی لە نزیك فرۆكە خانەی سلێمانیە بەڵام لە سلێمانی هیج ئیجرائاتێكی یاسای ئەنجام نەدراوە .
بۆیەلێرەوە من دەپرسم لە سكرتێر و حێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لای ئێوە داڵدەدانی تاونبارن واتە پاداشت دانەوەی ژنان وە بە كۆمیتەی سەكردایەتی یەكێتی زیاتر چاوەكانیان بكەنەوە چونكە زۆربەی تۆمەتباران لە باڵ حیزبە دەستەلاتدارەكانی كوردستانن وە لە لای ئەوانەوە خۆیان حەشار داوە.....
تێبینی/ هاپێچ بریاری داواكاری شوێنی تۆمەتبار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست