کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نان و ئازادیی لە راگەیاندنی کوردیی، رووداو وەک نمونە

Thursday, 26/06/2014, 12:00


ئەگەر نەخشەی میدیای كوردی لەسەر مێزێك دابنێیت، ئینجا بەوردی پشكنینی بۆ بكەیت، زۆر باش تێی دەگەی، تەواوی میدیای كوردی لەبەردەستی پارتی ویەكیەتیە..حزبەكانی دیكەش بەشی خۆیان هەیە..واتە هەر كەسێك لەهەر خێزان وگوندوشارو ناوچەیەك بێت، ئەگەر بیەوێت ببێتە كەسێكی رۆژنامەوان، یان دەزگایەكی میدیایی هەبێت، ئەوا ئەگەر راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پارتی ویەكیەتی پشتگیری نەكەن، ئەوا هەرزوو ئیفلاس دەكات.
پارتی بەپلەی یەكەم، ئینجا یەكیەتی بەپلەی دووەم..تەواوی روبەروی میدیای كوردیان لەبەردەستە لەباشوری كوردستان. سەرچاوەی دارایی هەر میدیایەك، تەكنیك، شوێن، كەلوپەل، بازاڕ، سەرچاوەی هەوالأ وزانیاری، موچە، ژیانی تەواوی لایەنە جیاوازەكانی میدیا لەبەردەستی ئەم دوو حزبەیە، ئینجا سەیر ئەوەیە هەر خۆیان ناراستەوخۆ دێن كادیرەكانی بواری رۆژنامەگەری ومیدیا لەكوردستان لەناو دەزگایەكی میدیادا رێكدەخەن، ناوی دەنێن سەربەخۆو چەواشەی دنیای پێ دەكەن هەر بۆنمونە كەناڵی روداو..لەم رۆژانە خەریكی دروست كردنی كەناڵێكی دیكەن بەناوی باس..ئەگەر تۆش حەز بكەی كەناڵێك یان ناوەندێكی رۆژنامەوانی دروست بكەیت، ئەوا هەزار گرفت وكێشەی دارایی ویاسایی وشوێن وجێگاو رێگات لێ دەدۆزنەوە. بڕوا بكە كێشەی وات بۆ دروست دەكەن كە هیچ كات خەیاڵت بۆی نەچووە.؟
بۆ نمونە ئێستا لەشاری هەولێر هەزاران كچ وكوڕو پیاو ژن هەیە حەزی لە كاری راگەیاندن ومیدیایە، سەدان كەسم دواندووە كە باسی ئەم حەزەی خۆیان كردووە، بەلام لەبەرئەوەی هیچ حزبێك پشتگیریان ناكات، لەبەر ئەوەی پارتی قبوڵی خەڵكی لەم جۆرەی نیە، لەبەرئەوەی ناتوانن خزمەتی ئەم سیستەمە بكەن كە پارتی لەهەولێر دروستی كردووە، ئەوا بەهیچ جۆرێك دەرناكەون، پێ ناگەن، وە نابن بە خاوەنی هیوایەتی خۆیان. بێگومان یەكیەتیش لەو باشتر نیە، تەنها ئەوە نەبێت یەكیەتی میكیاجی جوان دەزانێت.


بڕوا بكەن بەرێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری لیستی میدیاكارو راگەیاندنكارەكانی نیشاندام كە چۆن پۆلێن كراون، سەد جار دەڵێی بەعس خۆ تەنها لەسەر بەعسی بوون وای لێدەكردی، یان لەسەر كورد بوونت، بەلام ئەمانە هەموو شتێكی تۆیان لە دەستدایە، تەنانەت نانی مالأو منداڵەكەشت.
سەیرەكە ئەوەیە لەتەواوی حزب ورێكخراوو لایەنەكانی سنوری پارتی ویەكیەتی، ئەو خەڵكانە دەردەكەون كە پارتی ویەكیەتی پشتگیریان دەكەن، واتە لەناو حزبەكانیش شەرت ومەرجیان هەیە بۆ راگەیاندنكارەكانیان.
ئێستا بەجدی كاتی ئەوە هاتووە نان وئازادی میدیاكارو رۆژنامەوان ، قسەی زۆر زۆری لەسەر بكرێت، ئایا چۆن دەكرێت ببین بە میدیاكارو راگەیاندنكار بەبێ ئەوەی پارتی ویەكیەتی لەپشتمان بن.
چۆن دەتوانین دەزگایەكی راگەیاندن دروست بكەین، كە پارتی ویەكیەتی نان ویاساو كلیلەكەیان لە گیرفان نەبێت.
بەسە كاتی ئەوە هاتووە رۆژنامەوان وراگەیاندنكارانی كوردستان شۆرشێكی مەزن بەرپا بكەن، یەكبگرن، ئاگاداری یەكتر بن، قفلأ لەدەزگای جاسوسی و حزبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بدەن. قفڵەكانی نان وئازادی ناكرێت هێندە ئەستور بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە