نامه‌یه‌کی کراوه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست روو له:
Tuesday, 06/07/2010, 12:00
خه‌ڵکی کوردستان، رۆژنامه‌وانان، رووناکبیران و تێکۆشه‌رانی تاکی سیاسی- مه‌ده‌نی،هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات،پارله‌مانی کوردستان ،سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ
له درێژه‌ی خه‌باتی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی له 30 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مڕۆ شانبه‌شانی حیزبه سیاسی‌یه‌کان و له پێشه‌وه ناوه‌نده‌مه‌ده‌نیه‌کان وچالاکانی سیاسی-مه‌ده‌نی نوێنگه‌ی زیندووبوون، تێکۆشان- خه‌بات- له‌خۆبوردوویی و فیداکاریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ن.
سه‌ری له‌سه‌رداری فه‌رزاد، عه‌لی ،ئیحسان ، جه‌سته‌ی ئازاردیتووی سه‌دیق، زێنه‌ب، هیوا، عه‌دنان و... له زیندان و گیانی پر له زه‌جر و به‌نابه‌دلیی وڵات به‌جێ هێشتنی رۆیا تلووعی ، نگین شێخه‌لوسیلامی، ئه‌میر بابه‌کری.یاسه‌رگوڵی، هه‌ژارمامه‌ندی و... ده‌یان و ده‌یان تێکۆشه‌ری دیکه (چ له زیندان و چ له ژیانی پڕ له مه‌ترسی و چ له تاراوگه)سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌رکی حیزبه‌کانیان وه‌ئه‌ستۆ گرتوه و دلێرانه و بوێرانه ئه‌مه‌گناسیان سه‌لماندوه باسی ئێمه نیه. ئه‌وه‌ی باسی ئێمه‌یه و روو له ئێوه ده‌که‌ین و داواتان لێده‌که‌ین به هه‌ندی بگرن ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ تێکۆشه‌رانی تاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی فاشیستی و ئه‌وانه‌یان که توانیویانه له چنگی ده‌سه‌ڵاتی لومپه‌ن-مافیایی ئێران خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌نێنه باشووری کوردستان له هه‌لومه‌جێکی ناله‌بار و دژوار‌دا ده‌ژین.
له لایه‌ک ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ر بیانوو یا سازانێکی نهێنی (که له ئێمه روون نی‌ێه)، ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م رۆڵه تێکۆشه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له نیشتمانی خۆیان(باشووڕی کوردستان) به مه‌رجی پێوه‌ندی و هه‌بوونی نامه‌ی یه‌کێک له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؛ له لایه‌کی دیکه‌وه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، گه‌رچی به رواڵه‌ت دروشمی بریقه‌دار له‌سه‌ر گۆران و به‌رۆژکردنی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌یانه‌وێ، ئه‌و بڕیاره‌ی ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێم بکه‌نه ئامرازێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێز(هێزێک که هیچ بنه‌مایه‌کی بیروباوه‌ڕیی نابێ).له‌م نێوانه‌دا ئه‌و تاکانه‌ی که ئاماده‌نین خۆیان له چوارچێوه‌ی حیزبایه‌تیدا پێناسه بکه‌ن، ڕاسته‌وخۆ یاس ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه و ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه تووشی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی مانه‌وه له باشووری کوردستان ده‌بن.
ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وته له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی له‌کاتێکدایه که لانی که‌م ژمارێک له‌م خۆشه‌ویستانه، هه‌رکامیان فه‌رزادێکی که‌مانگه‌ری زیندوون. ته‌نیا جیاوایان له‌گه‌ڵ فه‌رزاد ئه‌وه‌یه که ئه‌مان ئیعدام نه‌کراون.
به‌رێزان، پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئایا حه‌تمه‌ن ده‌بێ تێکۆشه‌رێک ئیعدام بکرێ و بکوژرێت، پاشان ڕێزی هه‌بێ؟
به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و شێوه بۆچوونه هیچ پێوه‌ندیه‌کی به ئه‌مڕۆ و جیهانی سه‌رده‌مه‌وه نی‌یه. بۆیه لێره‌دا روو ده‌که‌ینه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ده‌ڵێین: تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی په‌نایان بۆ به‌شێك له وڵاتی خۆیان هێناوه. ئه‌وه ئه‌رکی حکوومه‌تی هه‌رێمه، چ له‌باری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها یاسای وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری سیاسی‌یه‌وه و، چ له روانگه‌ی کورد و کوردستانی بوونه‌وه ، ڕێزی ئه‌و خۆشه‌ویستانه بگرن. ئایا لای حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌رێز مه‌سعوود بارزانی ئه‌و کورده چالاکانه که گیانیان له‌مه‌ترسیدایه و په‌نایان بۆ ده‌سه‌ڵاتی هاونیشتمانیی خۆیان هێناوه، بایه‌خی فه‌له‌ستینی‌یه‌کیان نی‌یه؟ئه‌گه‌رچی یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینیی لێقه‌ومایش به تاوان نازانین.
هه‌روه‌ها روو ده‌که‌ینه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و پرسیاریان ڵێده‌که‌ین ئایا حه‌تمه‌ن ده‌بێ چالاکێک به‌ده‌ستی حکوومه‌ت بکوژرێت، بۆ ئه‌وه که‌ره‌سته‌ی ته‌بلیغ بۆ ئێوه ئاماده بکات؟ ئێوه ده‌بێ باش بزانن که ژمارێکی به‌رچاو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که ئه‌مڕۆ له باشوور بێ ده‌ره‌تان ماونه‌ته‌وه، هه‌رکامه‌یان فه‌رزادێکی زیندوون. چۆنه بۆ فه‌رزاد ئه‌و شین و شه‌پۆڕه ده‌گێرن و له‌ئاست ئه‌مانه‌دا وا که‌م لوتفن ؟ ئایا له‌نێوان ئێوه و حکوومه‌تی ئێران و ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌شنێک رێککه‌وتن هه‌یه بۆ شکاندنی ئه‌و تێکۆشه‌رانه؟ ئه‌گه‌ر وا نی‌یه به ڕاشکاوی هه‌ڵوێستی خۆتان له‌ئاست په‌نا هێنانی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی بۆ باشووڕ ڕابگه‌یه‌نن و هاوکات پشتیوانی له هه‌ر تێکۆشه‌ڕێک، به لایه‌نگری یا ئه‌ندام بوونی حیزبه‌که‌تانه‌وه مه‌به‌ستنه‌وه. لێگه‌ڕێن با هه‌ر تێکۆشه‌رێک خۆی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات.
له کۆتاییدا چاوه‌روانی پشتیوانیی تاکی تێکۆشه‌ری هاونیشتمانی،لایه‌نی مه‌ده‌نی- سیاسی و ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆه‌کان له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ده‌که‌ین، تا پێکه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هاوارێک بین بۆ ده‌نگی ئه‌و تێکۆشه‌ره خۆشه‌ویستانه‌مان له باشووری کوردستان. تا به‌ڵکوو یا له‌باشووری کوردستان سه‌ره‌تاییترین ده‌ره‌تانی ژیانیکی ئینسانیان بۆ ده‌سته‌به‌ربێ،یا ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدرێن که بۆ وڵاتێکی سێهه‌م (به یارمه‌تی UNHCR) ڕاگوێزرێن.
به‌رێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵویست
13ی پووشپه‌ر (4ی جولای 2010)
وێنه بۆ:
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست