کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگدان و نخرۆبونى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى

Tuesday, 26/01/2010, 12:00


خۆشترین جەژن بۆمن جەژنى هەڵبژاردنە ,چونكە لەم رێیەوە ئەتوانى كۆتایى بەزوڵم و زۆر نا عەدالەتى دووبنەماڵە بێنین, بەدرێژاى ماوەى حكوم رانى یەكێتى لەدەڤەرى سەوز و پارتى لەدەڤەرى زەرد جگە لەمەینەتیو جیاوازى كۆمەڵایەتى هیچیان بۆ خەڵكى كەردستان بەرهەم نەهێناوە , لەماوەى ئەم تاك رەوى و فیرعەونى لەدەسەڵات گەلەكەمان لەبارێكى یەگجار سەختا گوزەرى بەژیان ئەدا ,جارێ تا ساڵى 2003 نزیكى پرۆسەى ئازادى وڵات بەتەواوى كەرتوو پەرت ببو تەنانەت زەوى كوردستانیان وەك هەردوو كۆریا دابەشكردبوو هاتو چۆى نێوان خەڵكى لەم دوو دەڤەرەدا وەك هاتوچۆى نێوان سیئۆل و پیونگ یانگ بوو ,وەك وابێ بچى بۆ دووڵاتى دژ بەیەك , ئێستاش لەسایەى گیرفانى پرو كاسەى پر و سكى برسى خەڵك وەك برابەش بۆدیكاتۆریەتوو چەوسانەوەى گەل بونەتە یەك جەستەو یەك رۆح ,لەهەڵبژاردنەكانى پێشتردا بەهۆى ترساندنى خەڵك بەبرینى بایەعیو برینى موچەى خەڵكى و دەركردنیان لە كارى میرى توانیان هەندێك خەڵك بترسێنن و لەبەرژەوەندى خۆیان دەنگیان پێبەن , بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە زۆرگرنگە دەنگدەرى كورد بەویژانەوە دەنگ بۆ ئەو كەسەبدات كەژیانى بگۆرێ لەم دۆخە چەقبەستوە لە رەوشى تاك رەوى و جیاوازى چینایەتى كۆمەڵایەتى لە كوردستاندا , پێشتر بە هۆى نەبونى ئۆپۆزسیۆن لەكوردستاندا هەردوو بنەماڵە باكیان بەخەڵكى نەبوو بەجارێك پشتیان لەخەڵكى كردبوو روشیان لە وێنەى پیاوە كەچەڵەكەى ناو دۆلار كردبوو , بەڵام لەدواى هاتنى گۆران و دەركەوتنى وەك هێزێكى سیاسى لە سەر گۆرەپانى سیاسى كوردستان تەواوى خەونە فیرعەونیەكانى ئەم دوو بنەماڵەیەى گۆرى ,تاكار گەیشتە ئەوەى هەردوو دەسەڵات لەوە بگەن كەئەمان چیتر خەڵكى كوردستانیان لەگەڵ نیە چیتر خەڵكى كورى خۆیى بۆ بەرژەوندى تەسكى ئەوان بەكوشت نەدەن ,ئەوكاتە زانیان كەئەمان لەماوەى ئەم چەند ساڵە بەتواوەتى گەلیان لەبیر كردوە , ئەمەش ئەوە دەر ئەخات كەئەم دوو بنەماڵەیە زاگیرەیان بەتواوەتى نخرۆى خەوتنێكى قوڵ بوە , بەهەستانیشیان لەم خەوە قوڵە واقعێكى تالیان بۆ بەرهەم دینێ ئەویش دۆرانى یەك جاریە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە