کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمى كوردستان و خەونى شێرێكى نوستوو

Monday, 20/06/2011, 12:00




دەسەڵاتى دزى كوردى بۆتە ئەوشێرەپیرەى خەون بە جاحێڵیەوە دەبینێ كە چەند بە هێزبوە بە یەك هەنگاو ئاسك و كارمامزەكانى راو ئەكرد,ئەم دەسەڵاتەش كوتومت بەوشێرە پیرە دەچێ كە لە وەهمى راستیدا دەژى ئەم دەسەڵاتە پێى وایە كوردستان موڵكى خۆیەتى بۆیە نەوەكانى خۆى دەهێنێتە پێشێ بۆ دەسەڵات چونكە نەوەكان بێچوى شێرە پیرەكەن كە شێرى جەلال و شێرى مەلایە ,ئەگەر رۆژێك لەم كوردستانە بتەوێ كەمێك بێ خەم و خەفەتى دەسەڵات پیاسەیەكى شەقامەكان بكەیى ئەوە بێگومان ناتوانى هیچ پیاسەیەكو گەرانێك بكەى بێ ئەوەى دیمەنێكى ناشرینى دەسەڵات نەبینى
لە رەوە مۆنیكاكانیان سەر شەقامەكانیان یان تەلارە هۆڵتۆقیوەكان كەبەرى خۆرو ئاسمانیشیان لێگرتوین , دیمەنێكى ناشرینتر لەوە ئەوەیە كە ئەم دەسەڵاتە زۆر بێباكانە مامەڵە لەگەڵ گەلە كەیدا ئەكات بۆیە دەبینى ئەم دزانە لە ناوخۆ كەسیان نەماوە بۆیە ناچار پەنا بۆ ئیفلاسەكانى ئەورپا ئەبەن بەتایبەتى ئەو كەسانەى شەویان لە دیسكۆكانى ئەو وڵاتەدا كردوەتەوە هاودەمى رەشپێستەكان بون ,من لێرەوە بروام بە خەباتى مەدەنى نەماوە لە بەرامبەر بە خائینانە بەڵكو پێویستە خەبات بكەین بە خەباتى شۆرشگێریانە لە نمونەى لیبیا تا ئەم قەزافیانەشمان لەكۆڵبێتەوە كەبونەتە بار بەسەر شانمانەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە