کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مالكی و بەرزانی ، دوگیرفانی شەرواڵێكن

Wednesday, 09/05/2012, 12:00




ئالۆزییەكانی نێوان مالیكی و بەرزانی ، هەمان شانۆگەرییەكەی نێوان تاڵەبانی و بەرزانی و سەردەمی دابەشكردنی گومرگی ئیبراهیم خەلیلە كە تا ئێستاش چارەنوسی داهاتی ئەو گومرگە دیارنییە وكەس نازانێ بۆكوێ برا ، شەڕە قسەی بارزانی و مالیكی جگە لە درێژەدان بە دەسەڵات و كۆكردنەوەی سامان و دەسەڵات و سەرقاڵكردنی عێراقییەكان هیچی دیكەی تێدا نییە ، بارزانی دەڵێت سەدجاریش لەگەڵ مالیكی گفتوگۆبكات ئەنجامی نییە ، گوایە مالیكی سەرسەخت و كەللە ڕەقەو بەهیچ قسەیەكی بارزانی قانع نابێت ، بارزانی وەك شەڕەمنداڵەكەی جاران بیردەكاتەوە لەو قسانەی مالیكی كە دەیان فڕێنێت ، زۆر بەكزۆڵی دەڵێت لە ئێف شانزە ناترسین ، بەڵام پێشتر و لەكاتی قەتڵوعامەكەی 17ی شوباتدا میرانی دەستی هەركەسێكی دەبڕی گەر دەستیان بۆ درێژ بكەن ، ئیدی ئەمڕۆ ئەو چەقۆیەی دەستی گەنجەكانی نیشتیمانی پێدەبڕی لە كوێی داناوە بۆ زمانی مالیكی پێنابڕێت ؟ تا نەتوانێت جورئەتی ئەوە بكات عەزەمەتی سەرۆكەكەیان بشكێنێت ، یان دەیانەوێت ئەمجارەیان شەڕی پاراستنی سەروەت و سامەنەكەیان بە ناوی پاراستنی نیشتیمانەوە بە خەڵكی ئەم نیشتیمانە بكەن .
مالیكی و بارزانی دوگیرفانی شەرواڵێكن شەڕیان لەسەر پڕی ئەو دەستەیە كە هەرجارەی دەیئاخنێتە گیرفانێكیان ، ڕاست دەكات نەك لەسەر كیشەی شەخسی وەك خۆی دەڵێت ، چونكە ئەوان لەدوای بەیت وبالۆرەكانی شەڕی ناوخۆوە ڕاهاتون لەسەر شتی شەخسی هەرگیز بەشەڕ نەیەن ، تاكە شتێك ئەوان كوڕی خەڵكی لەسەر بدەن بەكوشت و خۆیانی پێ دەوڵەمەند بكەن سەروەت و دەسەڵاتەو بەس ، چونكە ماڵی خۆی لە شوشەیە باش وایە سەرۆك بەرد نەگرێتە ماڵ خەڵك.
سەرۆك ڕاستدەكات لە ئیف شانزە F16 ناترسێت ، چونكە لە سەبرێك و دوفودا خۆیان و سەروەتەكەیان بە باشترین فرۆكە دەگەیەننە ڕۆژئاواو لەوێوە تەماشای نیشتیمان دەكەن ، نەك لە ئاخر خاڵی سنوری كوردستاندا سنگی خۆی بكاتە قەڵغانی نیشتیمان و ببێتە تاكە سەرۆك و شەهید و ئەفسانەی هەتاهەتایی كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە