پێرۆزبایی له دکتۆر پشتیوان به‌زاز و دکتۆر احمد دزه‌یی
Monday, 01/03/2010, 12:00
پێرۆزبایی له دکتۆر پشتیوان به‌زاز سه‌رۆکی زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی و دکتۆر احمد دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ڕێژنه‌ی باران له‌به‌رده‌م پا‌رکی سامی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک منداڵ و تالێ سه‌رشه‌قامه‌کان وه‌ستابوون چاوه‌ڕوان بوون که پاسه‌وانه‌که‌نی مه‌سرور بیانکه‌نه ژووره‌وه. هه‌ردوکیان ده‌ستیان له گیرفانیان نابوو، باران نم نم له‌سه‌ر و گوێڵاکیانی ده‌دا. تاو نا تاوێک خه‌به‌رێک ده‌هات گوایه ده‌ڵێن ناهێڵن مۆبایله‌کانیان ببه‌نه ژووره‌وه، ئه‌وانێش ته‌نگاو ده‌بوون، پاشان گوتیان نابێت سویچ و کلیل و سه‌عاتێش ببه‌نه ژووره‌وه، ئه‌وانێش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک ئیدرس هه‌رکی له ڕاپۆرته‌که‌ی شتی باشیان بۆ نه‌نوسێت زه‌رده‌خه‌نه‌یان به‌سه‌ر عه‌مید و سه‌رۆک به‌شه قوربه‌سه‌ره‌کان دا ده‌به‌خشی. دوێنێ له ناوچه فه‌رمانێک هات که پێوویسته له ڕۆژی یه‌کی سێ هه‌موو سه‌رۆک به‌ش ئ عه‌مید و سه‌رۆک زانکۆ و ئه‌نجومه‌نی زانکۆکان به پاس بڕۆن بۆ پا‌رکی سامی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سروری سه‌رده‌سته‌ی چه‌ته‌کان فێری کوردایه‌تیان بکات. عه‌مرتان نه‌مێنێت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆتان به زانا و پێشه‌نگی ئه‌و وڵاته داده‌نێن، قه‌ت وا به ره‌زیلی و سه‌فیلیم نه‌دیتبان. ئه‌وه شه‌رمتان له خۆتان نه‌ده‌کرده‌وه که ئه‌م منداله چه‌قاوه‌سووه قسه بۆ ئێوه بکات، ئایا ئێوه له کوردایه‌تی و وڵاتپارێزی خۆتان به گومانن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی وا یه‌کسه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ن و وه‌ک و مێگه‌ڵه مه‌ڕ له‌به‌رده‌رگای پارکه‌که بوه‌ستن. خۆ نه‌شیان هێشت پاسه‌کان ببه‌نه ژووره‌وه، به پا چوون. سه‌رۆکی زانکۆی به‌رز له ته‌له‌فۆنه‌کانی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ فه‌رمووی که جه‌نابی سه‌رۆک یان کوڕه دڵسۆزه‌که‌ی به ته‌نها له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌ش و عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی زانکۆ داده‌نیشێت، ئه‌وان هه‌مویان قسه‌یان حازر کردبوو که‌چی که چوون بۆ پارک، خۆ هه‌موو دنیایان هێنابوو، فه‌رمانبه‌رانی دایره‌کان، منداله فرۆشیاره‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کانی هه‌ولێر، قوتابیانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی دواناوه‌ندیك هه‌ندێ له پاککه‌ره‌وه‌کانی کۆمپانیای الجنائن.
دوێنێش لقی دوو داوای له ناوچه‌کان کرد که هه‌ریه‌ک له ئه‌ندامه‌کانیان پێویسته ده که‌س له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته هۆڵی سه‌عد بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌سته‌ی چه‌ته‌کان (مه‌سروور، ناوی چه‌ند کوردییه به قوربانی ناوه کوردیه‌که‌ی بم) وتار ده‌دات هۆڵه‌که پڕ بێت، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو له‌به‌ر ده‌رگا یه‌کێک وه‌ستابوو بۆ هه‌ر ئه‌ندامێک نه‌فه‌ره‌کانی ده‌ژمارد که ئایا ده که‌سی هێناوه یان نا. ئه‌م ده نه‌فه‌ره له‌ناو پارتیه‌کان ئێستا بۆته نوکته، که شه‌وانه ته‌له‌فۆنێکت بۆ دێت یه‌کسه‌ر ئه‌ندامه‌که ده‌ڵێت ده‌زانم ده نه‌فه‌ر ده‌هێنم. به‌ر له دوو هه‌فته‌ش شوان ته‌له‌فۆنی بۆ من کرد که کاندیدی ژماره 2ی پارتیه له هه‌ولێر وتی به‌خوا له‌به‌رده‌رگای لق ده‌وه‌ستم، وای له‌وه‌ی ده‌که‌س نه‌هێنیت، منیش له فه‌رمانگه‌که‌م که فه‌رمانگه‌یه‌کی ته‌ندروستیه و پاککه‌ره‌وه‌کانمان هه‌مووی گرێبه‌ستن، هه‌موویانم برد، ڕاستی کرد شوان له‌به‌رده‌رگا بوو، نه‌فه‌ره‌کانی بۆ ژماردم. پارتی به‌م شێوه‌یه نه‌فه‌ر له هه‌ولێر کۆده‌کاته‌وه. ده نه‌فه‌ر. ئه‌گه‌ر وا نیه تکایه پشتیوان به‌زاز یه‌ن ئه‌حمه‌د دزه‌یی ده قسه بکه‌ن هه‌ی عه‌مرتان نه‌مێنێت ئایا کورسی ئه‌وه ده‌هێنێت، وه‌ڵا له کۆتایی هه‌ر مردنه جا توخوا به سه‌ربڵندی بمرن یان به‌و زه‌لیلیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست