کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بازرگانێكی گەورەو گیرفانیكی گەرم و شارێكی وێرانە

Sunday, 30/01/2011, 12:00


 پشتیوانیەك بۆ وتارەكەی كاك بەهێز شوان كە لەبەرواری 19/1/2011 لە كوردستانپۆستدا بڵاوی كردۆتەوە لەسەر دزیەكانی ڕزگار علی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك...منیش بە پێویستم زانی بۆ زیاتر دەوڵەمەند كردنی ئەوبابەتە چەند وشەیەكی تری بخەمە سەر .. ئەم گەورە دزە موعتەریفە ئەوەی ڕژێمی بەعس بە دریژایی دەیەها سال لە حوكمرانی بە ئاگروئاسن نەیتوانی جێبەجێی بكات رزگار علی لە ماوەی 7 سال توانیتی ئەنجامی بدا ئەویش سڕینەوەی خۆشەویستی خاك وگەل وشتە پیرۆزەكانە لە دڵی هەر تاكێكی كەركوكی دا بۆیە لەسەر قسەی بەڕیزت ئەڵێم نەكو تەنها بە پارەی دزراوی خەڵكی كەركوك دەیەها سەیارە ئەكڕێت بگرە تەكلیفی لەچەند كەسایەتیەك كردووە لە ولاتانی ئەوروپاش شوقەو ڤێلای بۆبكڕن وە یەكێك لەو ولاتانە هۆڵەندایە كەلەڕیگەی برادەرێكەوە ڤێلایەكی كڕیوە و دیسانەوە جگە لەكڕینی سەیارەو ڤێلا ئەم مشەخۆرە !! بە هاوكاری هەندیك فەریكە دزو ماستاوچی بەناو سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەو قەزاكان بوەتە یەكیك لە گەورە توجارەكانی كەركوك كە دەیەها ترێلای هەیەوبازرگانی بەنەوتی دزراوی كەركوكەوە ئەكات و هەناردەی ئیران وپاڵاوگە ئەهلیەكانی ئەكات كە شەویك لەو شەوانە چەند ترێلەیەك لەیەكیك لە بازگەكانی دەرەوەی كەركوك گیرابوون رزگار علی بە پەلەو هەڵەداوان خۆی گەیاندە بازگەكەو ئازادیانی كرد...ئەمە دیاردەی هەڵوەشانەوەو هەرەس هێنان وكاڵ بونەوەی یەكێتی یە لەكەركوك.. بۆیە من لە خەلكی كەركوك وهەموو یەكیتیی یەك ئەپرسم بە ویژدانەوە بڕیار بدەن رزگار علی و هاوشێوەكانی نیعمەتن بۆكەركوك یا نیقمەتن!!! دلنیابن داهاتی رۆژیكی پۆست وكورسیەكەی بە هەموو كوردستان و شەهیدەكانی ناگۆریتەوە جا ئیتر سەیارە كڕین وڤێلاكڕین چیە.... پیاوەكە شوكربۆخوا زۆر كاسبەو شەونخونی بۆ ئایندەی گەلەكەی ئەكات !!!!!.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە