خۆپیشندانەکانی کوردستان خۆی لە هەفتەی سێهەم دەدات، بەشێکی زۆری خەڵکی سلێمانی و شارۆچکەکانی چواار دەوری بەشداری تێدادەکان، کۆیەی سەربەرزیش هاتە پاڵی، ئەم خۆپایشاندانانە هاوارێکە چەند ساڵە لە گەرووی ئەم میللەتە بەشخوراوەدا پەنگی خواردبوو، ئێستا کاتی خۆیەتی ئەم هاوارە بە گوێی دەستەڵاتدا بقیژێنرێت. ئەم جووڵە...
جارێکی تر خوێنێکی گەش ڕژا بەسەر بەسەر خاکی نیشتماندا، خاکی ئەم کوردستانە ئەوەندەی خوێنی ڕۆڵەکانی بەسەردا ڕژاوە بەئاواتی ووشکە ساڵێکەوەیە، داگیرکەرلە دوای داگیرکار بواری هەناسەی بە خاکی ئەم کوردستانە نەداوە، ئەم میللەتە ئەوەندە ناخۆشی دیوە لە ڕووداوە خۆشەکانیشدا سەرمان دەسوڕمێت لە باتی ئەوەی پێبکەنین!چەند...
ئێمەی کورد کە خاوەن مێژوویەکی پڕ چەوسانەوە و ئازار وخەباتمان هەیە، شتێکی سەیر نیە گەر زۆربەمان لە هەموو بارودۆخێکدا تینووی دادپەروەریبین، هەر ئەمەشە وای لە میللەتەکەمان کردووە بە دریژای مێژوو ببێتە پاڵپشت بۆ رێکخراو و پارتە جیا جیاکان کە بانگەشەی ئازادی و دادپەروەریان بۆ تاکی کورد کردوە، زۆربەی میللەت...
لە دوای تەواو بوونی هەلبژاردن ئەرکەکانی تاکی کورد ائەبێ چیبێت؟ ئا یا ئەرکی ئێمە لە دوای چوون بۆ سندوقەکانی دەنگ دان تەواو دەبێت؟ لەڕاستیدا هەر مرۆڤێکی کورد کە چوو بێت بۆ هەڵبژاردن و بە هەر مەبەستێک دەنگی دابێت، تەنانەت ئەوانەش کە نەچون و باوەڕیان بەم هەڵبژاردنە نەبووە ئەرکی قورسترو گرنگتری هەیە لە ئێستاوە....