بۆ هاوارەکانمان زاهێڵەی نەبوو لای ئێوە

Monday, 07/03/2011, 12:00


خۆپیشندانەکانی کوردستان خۆی لە هەفتەی سێهەم دەدات، بەشێکی زۆری خەڵکی سلێمانی و شارۆچکەکانی چواار دەوری بەشداری تێدادەکان، کۆیەی سەربەرزیش هاتە پاڵی، ئەم خۆپایشاندانانە هاوارێکە چەند ساڵە لە گەرووی ئەم میللەتە بەشخوراوەدا پەنگی خواردبوو، ئێستا کاتی خۆیەتی ئەم هاوارە بە گوێی دەستەڵاتدا بقیژێنرێت. ئەم جووڵە جەماوەریە بووە بە کەعبەی حاجیەکان لە پیرۆزیدا، هەرکەسێک پاڵپشتی تێدا بکات، هاوبەشی تێدابکات بە ڕاستی ،دوور لەهەڵوێستی چاو بەستانە هەتا کۆتای و بێ گوومانەوە ئەوە بەدڵنیای شەرەفی خۆپاککردنەوەی دەدرێتێ ، هەر وەک حەجی کردبێت. ئەو پرسیارەی کە گرنگە لە خۆمانیبکەین کێ گرنگە بەڕاشکاوی و بێشەرم پشتگیری خەڵکی خۆپیشاندەر بکات؟ وەڵامەکەش زۆر ئاسانە ئەوەش هونەرمەند و نووسەر و روناک بیرەکانمانن. چوونکە ئێمە زۆر گوێمان بۆ گۆرانیەکانی ئەوان گرتووە ، سەیری نمایش و شانۆکانیانمان کردووە، پارەی گیرفانمان داوە بە کتێبەکانیان، چەپڵەمان بۆ هەموویان لێداوە، زۆر جاریش چاوپۆشیمان لە هەڵوێستی خۆپەرستانەی پێشوویان کردووە. بەڵام پاش ئەوەی هەفتەی سێهەمە لە خۆپیشاندانەکان بەشداری هونەرمەندان و نووسەران لە ئاستێکی زۆر شەرمندایە چ لەدەرەوەی ووڵات یان لە ناو کوردستاندا.
گەرئێمە سەیری نموونەی خۆپیشاندانی گەنجەکانی میسر بکەین هەر هوونەرمەندێک کە زۆر خۆشەوویست بوو لە لای میللەتەکەیان و جەماوەریەکی زۆری هەبوو لە پێشڕاپەڕینەکەیاندا گەر پشتگیری خۆی زۆر بەزووی بۆ خۆپیشاندانەکەیانی ڕانەگەیاندایە گەنجەکان بڕیاریان دەدا و بڵاویان دەکردەوە کە چیتر سەیری بەرهەماکەنیان ناکەن و گۆرانیەکانیان ناکڕن، نموونەش زۆرە یەکێکلەوانە (عمرو ژیاب) درەنگ بەیانی هەڵوێستی خۆی کرد، نەیان هێشت گۆرانی لە مەیدانی خۆپیشاندەراندا بڵێت و ووتیان زۆر درەنگ هاتی.
لەو گۆرانی بێژانەی کە هەم لە لای دەستەڵات خۆشەویست بوون و هەم لە لای ئێمەش وهەر (CD)یەکی دەردەچوو بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کە بە پارەی ئێمەی میللەت کردوویەتی بەگەرمی چەپڵەمان بۆ لێدەدا ،وەک عەدنان کەریم تیپی سیمفۆنیای لە ئێرانەوە دەهێنا بەگەرمی چەپڵەمان بۆ لێدەدا بەبێ ئەوە بیربکە ینەوە بەپارەی کێ ؟ هەر بەپارەی ئێمەی میللەت بوو، ئەمانەمان بیردەچۆوەو هێشتا بۆی دەپاڕاینەوە کە هەر کەمە و غەدری لێدەکرێت و دەبێت زیاتر پارەی بدرێترێت بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئێمە ساویلکەو ئەوانێش ڕێوی. پارەو بەخشیشیان لە دەستەڵات وەردەگرت بێ ئەوەی ویژدانیان بجووڵێت..ئەی ئێمە چەپڵەمان بۆلێدەدان! بەداخەوە ئەوچینەی کە لە هەمووان خۆی بێنرختر ڕاگرت جگە لە چەند کەسێک نەبێت کە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن چینی هونەرمەندان و نووسەران بوون. بە هۆی مێدیای سەرلێشیواو بێئاگای خۆمان خەریک بوو هونەرمەندێکی دڵسۆزی وەک بورهان مەجیدمان لە بیر دەکرد کە لە هەموو ڕەو و ئازارو نەهامەتیەکنماندا بەشدار بووە.
هەروەک هونەرمەند خالید ڕەشید لە ووتارەکەی بەردەرک سەرادا ڕای گەیاند کە نەهامەتی میللەت لە وچەند کەسەدا نیە کە دەستەڵاتیان بەدەست گرتووە بەڵکوو لەو هەموو ئەو بەناو هوونەرمەند و نووسەر و ڕووناک بیرانەیە کە بوون بە کۆڵەکەو بە چوار دەوری دەستەڵاتدا دایان کووتاوە دەیپارێزن. من پرسیاریان لێ دەکەم: دەتانەوێت گەر خۆپیشاندان سەرکەوت ئینجا بێن و سنگمان بۆ دەرپەڕێن؟ پلەو پارە چیە گەر ئێوە وەک مشک لە کوونەکانتانەوە نەتوان سەر دەربهێنن، چ هونەرمەندێکن گەر ئێوە دیمەنی هاوار و خوێنی زمناکۆ، پاکی وبێگەردی رۆحی گەرمیان، ڕێژوان، سوورکێو نەتان ووروژێنێت. بۆ دەبێت چیتر بڕواتان پێبکەن، گوێتان لێبگرین هەقی خۆمانە سوێند بخۆین نەگوێتان لێدەگرین و نە نووسیناکانیشتان ئەخوێنینەوە لە بچووکترین دەرگاوە بتانکەینە مێژووی ئەم میللەتەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە