ئه‌م سال موعجیزه‌یه‌ک له حه‌ج رووی دا
Monday, 23/11/2009, 12:00
هه‌موو سالێک له کوردوستانه‌وه به هه‌زاران هاولاتیانی کورد له گوندوو شاره‌کانی کوردوستانه‌وه پیرو گه‌نج ده‌جن بۆ حه‌ج بۆ زیاره‌تی پێغه‌مبه‌ر د.خ له‌سه‌ر بێ
ده‌یانه‌وێت یه‌کیک له سونه‌ته‌کانی دین که حه‌جه جی به جێ بکه‌ن له ناو حاجیانی کوردا هه‌ندێکیان زۆر به‌راستی و دروستی مه‌به‌ستی زیاره‌تی پیغه‌مبه‌ر نه‌بیت هیچی مه‌به‌ستێکی تر له پشت سهفهرهکهیهن نیه به‌لان هه‌ندێکی که‌میان مه‌به‌ستی بازرگانی ،یا ریا.خۆل کردنه چاوی خه‌لکه ، که ده‌یانه‌وێت له به‌رچاوی خه‌لک خۆیان پاک بکه‌نه‌وه
ئه‌م سال کاتێک حاجیان ده‌چنه سهفواو مه‌روا سورانه‌وه به ده‌وری به‌رده ره‌شه‌که‌و ،پاشان سه‌ره‌ی ئه‌وه دێت که بچن ره‌جمی شه‌یتان بکه‌ن،هه‌ر حاجیه‌ک جه‌ند به‌ردێک ده‌گرێته مه‌زاری شه‌یتان له‌کاتی ره‌جم کردنی شه‌یتاندا ئه‌مسال هه‌روه‌کوو زۆربه بینیبویان که ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخیش له‌وێ ئاماده بووه دوای فرێدانی به‌ردی یه‌که‌م هه‌ندیک له‌و حاجیانه‌ی که که له‌نزیکه‌وه ئاگادار بوون ده‌لێن هه‌ر که ئه‌نوه‌ر یه‌که‌م به‌رد فرێ ئه‌دات شه‌یتان گۆر هه‌ل ئهتهکێنیتو دیته ده‌ره‌وه سه‌یریکی ئه‌نوه‌ر ده‌کاو ده‌لێت ئه‌نوه‌ر توو شه‌ره‌فت من تاوان بارترم یان تۆ؟ده‌لێت هه‌موو که‌س ره‌جمی بکردمایه نه‌ده‌بوو تۆ بت کردبایه .به مه‌ش زۆر له حاجیه‌کان توشی ترسیکی گه‌وره بوون هه‌ندیکیان له ترسا رۆحیان دا به‌ده‌سته‌وه هه‌ندێک له حاجیانی ولاتانی تر له زمانی شه‌یتان باس حالی نه‌بوون. ئه‌مه‌ش بووه مشتوو مری نێوان راگهیاندنو حوکمه‌تی سعودیه که باسه‌یان بێده‌نگ کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌بادا له‌ترساندا جاریکی دی حاجیان نه‌وێرن بێن بۆ حه‌ج بۆیه راگه‌یاندنه‌کان باسیان نه‌کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست