بنه‌ماڵه و منداڵەکانی نوری شاوه‌یس بناسە!
Tuesday, 26/10/2021, 23:08
مێژووی کەسە باڵادەستە دیکاتۆرەکان هەموویان وەکو یەک وان، بەتایبەتی سەرکردە دیکتاتۆرەکان، بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسیی کەسە نزیکەکانی خۆیان بپاریزن، کە لە پاشەڕۆژدا ئەوان کۆدەتایان بەسەردا بکەن، بۆیە لەمەدا رێگایەک دەگرنە بەر ئەویش سەرشۆڕکردنی ئەو بەرپرسە سەربازیی و حیزبیانەیە، کە هەوڵ دەدەن لە رووی کۆمەڵایەتییەوە لە کەسایەتییان بدرێت و تێکیان بشکێنن، تا نەتوانن کەسێتییەکی وا دروستبکەن لەلای خەڵکی و لەلای ئەو سوپا چەکدارەی خۆشەویست بن، کە رابەرایەتیی دەکەن. بۆ ئەمە نمونە زۆرە کە ئێمە دەتوانین کەڵک لە کتێبەکەی فەرەح پەهلەوی ژنی شای ئێران وەربگرین، کە بە ناوی (نهێنییەکانی شا و فەرەح) باس لەوە دەکات، کە محمەد رەزای شای مێردی بۆی باسکردووە، کە چۆن کەسێکی هاوڕەگەزبازی هێناوە و کردوویەتی بە سوپاسالاری خۆی و هەروەها دەستدرێژی کردۆتە سەر ژن و کچی زۆربەی وەزیرەکانی تا بیانشکێنێت و نەوێرن لە روویدا دەنگبکەن و کۆدەتای بەسەردا بکەن.
کاتێک مەلا مستەفا لە یەکێتیی سۆڤیەت گەڕایەوە کرایە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا دەزگای پاراستنی دروست نەکردبوو، نەچووبوونە دەرەوەی وڵات بۆ فێربوونی خولی سیخوڕی و بەڕیوەبردنی ئەو دەزگایە، ئەمە لەو کاتەدا بوو، لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، کە لە عەبدولکەریم قاسم یاخیی بوو، هێشتا نەیدەزانی بەڕێوەبردنی حیزب و مامەڵەکردنی ئەندامانی پارتی چۆن دەکرێت، بۆیە لەو سەردەمەدا بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوه‌یس کە ناویان کەوتبووە نێو ناوان و له ناو بزووتنەوە و کاروباری سیاسەتدا به بۆگه‌نی و تاوان و ئینحرافی ئه‌خلاقی وگه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت رووی تێکردبوون، بە پێچەوانەی ئیستاوە مەلا مستەفا مامەڵەی عەشایرانەی لەگەڵدا کردن، کە من لێرەوە وەکو ئەندامێکی کۆنی پارتیی و سەر بە دەزگای پاراستن، هەوڵ دەدەم کەمیک ئەو بنەماڵەیەتان پێ بناسێنم.
له ساڵەکانی سەردەمی شەڕی ئەیلولدا مه‌لا مسته‌فا سێ جار ئاگاداری نوری شاوه‌یس دەکاتەوە، كه ناهیده‌ی خیزانی زۆر هاتوچۆی زه‌عیم سدیق دەکات، رەنگە بووبێتە سیخوڕ و خیانەت لە شۆڕش بکات و زانیاری بە حکومەتی عێراق بدات، بۆیە داوا لە نوری ساوەیس دەکات پێویسته ئەو پەیوەندییە رابگرێت و سزای ناهیدە بدرێت، به‌ڵام نوری شاوه‌یس له‌به‌ر ده‌ستی ناهیده‌ی شیخ سه‌لامدا پیاوێكی زۆر لاواز بووە، بۆیە پاش ماوه‌یه‌ك مه‌لا مسته‌فا خۆی مه‌سعودی كوڕی رادەسپێرێت، كه به‌رپرسی پاراستن بوو بۆ به‌شی ناوخۆی كوردستان، مەلا داوای لێدەکات تا كه‌سێك بدۆزیته‌وه ناهیده بكوژێت، چونکە (ناهیدە) گومانی سیخوڕی و کاری خراپتری لێدەکرا، مەسعودیش له ریگه‌ی جه‌مال قاسمەوە، داوا دەکات، کەسێک بدۆزێتەوە تا بەو کارە هەڵبستێت، جەمال قاسمیش کە ئەو کات لە سنووری سلیمانی بەرپرسی پاراستن بوو، كه‌سێك به‌ناوی (كه‌مال سابیر) ناسراوه به كه‌ماله دانسه‌گ بۆ ئەو کارە رادەسپێرێت، کە ئه‌فسه‌ری ئاسایشی پارتی بوو ئیستا له سلیمانیی دادەنیشێت، تا بەو کارە هەڵبستێت، ئه‌وە بوو كه‌مال سابیر دەچێتە شاری سلیمانی تا ناهیده بكوژێت، ته‌قه له ناهیده دەکات، به‌ڵام بەر قاچی دەکەوێت، ئیتر دەرفەتی تری نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، كاتیك گه‌رابووه، هەواڵەکەی بە مه‌لا مسته‌فا گه‌یاندبوو، مه‌لا مسته‌فا توڕە دەبێت و دەڵێت: من وتم بینێ به (ق....)ـەوە یان به قاچییه‌وه؟!
ئەم رووداوەی سەرەوە لە زۆربەی شوێن و ناو خەڵکیی ئەو سەردەمە بڵاوکرایەوە، تا ئیستاش لە زۆر بۆنەدا دەگێڕدرێتەوە.
شایانی باسە ناهیدەی ژنی نوری شاوەیس، کە کچی شێخ سەلامی شاعیریش دەبێت، جگە لەمە لە هەموو سلێمانی بەوە ناسراویش دەبێت، کە پارە بە سو‌و دەدات بە خەڵکی، ئەگەر ئەو کەسە پارەی نەبوایە لە کاتی خۆیدا بیداتەوە، دەچوو داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرد، زۆر خێزان بەو شێوەیە سەرگەردان بووە، ماڵ و حاڵیان فرۆشتووە تا قەرزەکەی بدەنەوە، ئەم خووە ئیستا زۆربەی ژنە بەرپرسەکان هەیانە و بەو شێوەیە پارەکانیان کەڵەکە دەکەن. وەک نمونە مەهابادی ژنی مەلا بەختیار.
ئەو کارەی مەلا مستەفا، کە دژی ناهیدەی شێخ سەلام کردی، وەکو سه‌ره‌تایەکی خراپ بۆ بنه‌ماڵە‌ی نوری شاوه‌یس و بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به نێوچەوانی بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوه‌یسەوە.
دوای راپه‌رینیش (رۆژ)ی کوڕی نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پارتی دیموکراتی کوردستان)، کە (بروسك)ی برای ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (پارتی گه‌ل) ده‌بێت له‌گەڵ سامی عه‌بدولره‌حماندا، له كۆنگره‌ی 11 ی پارتی، یەکسەر تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانی دەبنەوە و (پارتی گه‌ل) و حیزبی (یه‌كگرتن) ده‌بەنه‌وه بۆ ناو پارتی، رۆژ نوری شاوه‌یس ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بروسك دەبێتە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ریه‌كه له براكانی بە ناوی: (راست) و (تیشك) و (ره‌هیل) و (رزگار) به شێوەی جیاجیا پله و پۆست و پرۆژه‌یان پێده‌درێت.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه رۆلی زیاتر بە کوڕەکانی نوری شاوەیس ده‌درێت، له یه‌ك كاتدا (رۆژ نوری شاوه‌یس) دەبێتە به‌رپرسی میحوه‌رێك و (بروسك)یش له میحوه‌ری به‌حركه، ده‌بنه عیملاق، به‌ڵام به‌هۆی به‌دره‌وه‌شتی و زۆر و خواردنه‌وه و قومارکردن و دزیی و ناپاكی، ماوه ماوه ریسوا ده‌كرین ، تا ئه‌وه‌ی دووجار له‌لایه‌ن نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی به (رۆژی نوری شاوەیس) ده‌ڵێت: كوری ناهیده وریای خۆت به‌و خۆت بیرنه‌چیت كه تۆ كوڕی کێیت!.
بروسك كاتیك ده‌یه‌ویت هاوسه‌رگیری بكات، سكرتیره‌كه‌ی (راست)ی برای ده‌هینیت، دووجار (رۆژ) و (راست) به (بروسك) ده‌ڵێن، ئەو کارە مەکە و ئەو کچە مەهێنە، چونکە ئیمه له‌گه‌ڵی بووین، بەڵام ئەو پێداگری دەکات و هه‌ر ده‌ڵیت هه‌رچیتان كردووه هه‌ر ده‌یهێنم! بەمە ئاگاداری مەسعود بارزانیش دەکەنەوە، بەڵام نازانرێت مەسعود بارزانی وەڵامی چی‌یان دەداتەوە، چونکە دوای ئەوە (بروسک) ژنەکەی هێنا، ئیتر له‌و رۆژه‌وه (راست) و (رۆژ) ماڵی (بروسك)ی برایان نه‌بینیوه.
چیرۆكی به‌دره‌وشتی ئه‌مانه ته‌واو نابێت..
له كابینه‌ی چواری نیچیره‌ڤان بارزانی به پاسه‌وانه‌كانی ووت به په‌له برۆن (رزگار)ی برای (رۆژ) ده‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌رنا سه‌ری ده‌خه‌مه قه‌بری باوكییه‌وه، ئه‌وش هۆكاری ئه‌وه بوو، کە رزگار 12 كچی بێڕه‌وشت و ناسراوی دامه‌زراندبوو بۆ گه‌مه ده‌ستبازی، بەڵام رۆژی نوری شاوەیس نه‌یویرا به‌رگری لە رزگاری برای بكات و رزگار تڕ‌ۆ كرا‌و ناردیانه رۆژنامه‌ی برایه‌تی ئه‌وكات و ئیستای خه‌باتی زمانحاڵی پارتی.
رۆژ نوری شاوه‌یس بۆ خۆشی كه‌وته بینامووسی و هەروەک چۆن مەلا بەختیار و فازیل میرانی و عەبدولەتیف سەلەفی ژنی خەڵکیان داگیرکرد، رۆژ نوری شاوەیسیش ژنی ئازاد کوڕی فوئاد عارف سه‌رۆكوه‌زیرانی پیشووتری عیراقی بە ناوی (ساحیبة) داگیر كرد، دوایی بە پلان ئازادیان دەرمانخوارد کرد، ئەمەش ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوەیس له پشت كوشتنه‌كه‌یه‌وه بوو، تا ئه‌وه‌ی فوئاد عارف سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كردبوو چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گیرابووه، بەڵام مه‌سعود بارزانی درۆی له‌گه‌لدا كرد، كه پێێ وتبوو ریگانادەم رۆژ نوری شاوه‌یس ساحیبە بهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژ بووه سه‌رۆك په‌رله‌مانی كوردستان ساحیبه‌ی كرده دەمڕاستی خۆی.
رۆژ نوری شاوه‌یس (ساحیبه)ی به دوو منداڵه‌وه كرده هاوژینی خۆی، دواییش له ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش كوڕ و كچێكی هه‌بوو كوڕه‌كه‌ی ناوی (نوری) بوو، ئیستا بۆتە گه‌وره‌ترین شه‌ڕی دابەشکردنی موڵك و سامانه‌كانی رۆژ نوری شاوه‌یس له‌لایه‌ك و لەلایەکی تر له‌لایه‌ن ساحیبه‌وه كه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر 400 ملیۆن دۆلاردا، له لاكه‌ی تریش نوری كوری رۆژ 50 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌تووه، هه‌ریه‌كه له (ره‌هیل و بروسك و تیشك و راستی) داوای بەشی خۆیان ده‌كه‌ن، ئیستا كیشه‌كه‌یان گه‌وره‌بووه گه‌یشتۆته لای مه‌سعود بارزانی ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه كیشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه سێ مانگه كێشه‌كه‌یان وه‌ها گه‌وره بووە، له سۆشیال میدیا و تیكتۆك و سایته‌كاندا بە ناوی خوازراوەوە سوكایه‌تی به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌رچی وشه‌ی بازاڕییه به دایك و باوكی رۆژ نوری شاوه‌یسیان ووتوو، دووجار (ئه‌حمه‌د)ی كوری ساحیبه جنیوی مزری به (نه‌ورۆز) ئامۆزای رۆژی گوتووه، کە لێرەدا رووی بڵاوکردنەوەی نییە.
شایانی باسە بروسك شاوه‌یس به‌هۆی به‌غداوه بۆتە خاوه‌نی 500 ملیۆن دۆلار له وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه ئه‌وكات حازم شه‌علان وه‌زیری به‌رگری عیراق بووه، بروسك بۆتە ملیۆنه‌ر، به‌ڵام ئیستا هەرچەندە هه‌موو موڵك و خان‌و عه‌قارات و هۆتیلە‌كانی براكه‌ی خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، دەستکەوتی رۆژانه‌ی لەسەر و چارەکە ملیۆن دۆلارە. هۆتیله‌كه‌ی به‌ناوی نۆبڵه‌وه‌یه و له شه‌قامی سه‌د مه‌تری هه‌ولیر نزیك عه‌ینكاوه.
ئیستا ریسواترین بنه‌ماله‌ی ناو پارتی رۆژ نوری شاوه‌یس و بروسكه، كه هه‌ندیك کەسی ماستاوچی پیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن.
نەژاد سیوەیلی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست