کەس ناتوانێت مهلهاكهی علی حسین سورچی دابخات
Tuesday, 17/08/2021, 17:45
نازانم چ سەرکردەیەکی کۆمۆنیست و شیوعییە کە دەڵێت، ئەوانەی واز لە شیوعیی دەهێنن. لە بەردەرگای مەیخانە و مەلهاکان بۆیان بگەڕێ، جا نازانم ئەمە تا چەند ئەم راستییە بەسەر سەرۆک جاش و ئەنفالچیاکانی کورددا دەگونجێت، بەتایبەتی عەلی حەسەن سورچی کە لە خوارەوە ئەم هەواڵەی لەسەر بخوێنەرەوە. ئەم نمونەیەی سەرەوە بە تەنیا ئەو ناگرێتەوە، زۆربەی بەرپرسەکانی حیزبەکان و خاوەنی شۆڕەکەی ئەیلول و فیل و وشترەکانی یەکێتیی لە شاخ دەگرێتەوە، کە ئەمڕۆ خەریکی کاری بێنامووسین لە کۆسرەت رەسوڵەوە بیگرە، تا فەرەیدون عەبدولقادر، شۆڕ دەبێتەوە بۆ فازیل مونتی و تەنانەت کوڕەکانی مەلا مستەفا زۆربەیان حەیا و ناموسیان لێبڕاوە، ئەوان کە خەریکی فرۆشتنی نیشتیمانن، لە گەڵیدا خەریکی فرۆشتنی لەشی ئافرەتن، بازرگانیی پێوەدەکەن، ناوچەوانیان ناوچەوانی پیاو نییە، ئێمە هەڵەبووین نەماندەناسین ئەمانە سیاسیی و شۆڕشگێر نیین، بەڵکو لە ناخەوە هۆمو و لەشفرۆش و مێخۆشکەرە بوون. (ئەو هەواڵەی خوارەوە بخوێنەرەوە، کە بەتایبەت بۆ ئەم سایتەم ناردووە)
عهلی حسین سورچی كۆنه جاش مهفرهزهخاسهی بهعس ، کە ئیستا بۆتە ئهندامی سهركردایهتی پارتیی، یەکێکە لە گەورەترین تاوانبارەکانی مێژووی ئەنفالکردنی کورد، ئیستا بەهۆی ئەو دزین و راوروتەی کە لە دەڤەری سۆران و هەولێر و ناوچەکانی تر دەیکات، بەردەوام گیرفانی پڕ دەبێت و تێرناخوات، بە بەرچاوی ئەندامانی پارتیی و بە رەزامەندی بارزانی بۆتە خاوەنی هۆتیل ئیبتیزا2 و ئەو هۆتێلەی کڕیوە. ئەم هۆتێلە 2 ئهستیرهیه، تێیدا بەشی مەساجی داناوە بۆ رابواردن و مێخۆشی، هیچ دامودەزگایەکی حکومی ناتوانێت بچێت بە لایدا و کەشفی بکات تا بزانێت لە پشت ئەمانەوە خەریکی چی دیکەیە. بەتایبەتی لیژنهی گهشت و گوزار و قائیمقامیەت و تهندروستی. مهساجهكهی به نایاسایی كردۆتهوه، 23 كچی بۆ هۆتیلهكهی هیناوه، هەروەها لە هەولێر 3 هۆتیلی تری ههیه و 4 شوێنی تری داناوە بۆ رابواردن و پڕی کردووە لە ئافرەتی عەرەب و بێگانە، کە پیاوان دەچن لەوێدا خۆیان خاڵی دەکەنەوە و پارەکە دەچێتە گیرفانی عەلی حسێن سورچی.
کارمەندێکی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست