ئەدهەم بارزانی سوکایەتیی بە فازیل به‌شاره‌تی دەکات
Wednesday, 19/05/2021, 0:50
ماوه‌یه‌گ له‌مه‌وبه‌ر فازیل به‌شاره‌تی به‌رپرسی پێشووی لقی (12)ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، سیناریۆیه‌كی ریكخست، کە گوایه ناحەزانی پارتیی و دوژمنەکانی رومانه‌یه‌كیان خستۆتە ماڵەکەی، بەمەش هه‌وڵی دا پاراستن و حیزبه‌كه‌ی چه‌واشه بكات، تا (2) ئۆتۆمبیلی جۆری وه‌نه‌وه‌شه کە پارتیی بڕیاری دابوو بیدەنێ، ئەم ته‌سلیم به به‌سام عه‌لی به‌رپرسی ئێستای لق (12) هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگێڕێكی لقی پارتی له هه‌له‌بجه، ئه‌و نهینیه‌ی ئاشكرا كرد، كه فازیل به‌شاره‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی هه‌ڵه‌بجه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا فازیل به‌شاره‌تی كردبووه ده‌ره‌وه‌و، سوكایه‌تی زۆری پێكردبوو، له هه‌مان كاتدا ئه‌ده‌هه‌م بارزانی فازیل به‌شاره‌تی له به‌رپرسیاریتی لقی(12) لابرد، ئیتر فازیل هه‌ستی به‌و سوكایه‌تییه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکە پارتی ئاوڕی لێ بدەنەوە ئەم سیناریۆیەی رێکخست تا بڵێت كه من مه‌ترسیم له‌سه‌ره، بەڵا وەکو سەرچاوەکە دەڵێت پارتیی لەمەدا بڕوایان پێی نەکرد.
شایانی باسە فازیل به‌شاره‌تی كاتیك لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه جیهیشتووه، میزانه‌ی 2 مانگی له‌گه‌ل خۆی بردووه بۆ ماڵه‌كه‌ی. بۆیە ئیستا ئەندامەکانی پارتیی لە هەڵەبجە پێی دەڵێن... هەرچەندە فازیل بۆ خۆی سوک بوو، سوکترکرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست