کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم گه‌نده‌ڵ ده‌رچوو!

Monday, 10/05/2021, 21:38


به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراقی، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی كوردستان (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم)، ناوی له‌ لیستی گه‌نده‌ڵكارانی نێو لیستی په‌رله‌مانتارانی عیراقدا هاتووه‌، كه‌ له‌ خوله‌كانی رابردوودا دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بووه‌، به‌هاوكاری ده‌زگای پاراستنی پارتی، ئه‌وكات هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 30 پاسه‌وانی هه‌بووه‌و، له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ 30 چه‌كی جۆری كلاشینكۆفی یان پیدراوه‌و، ئه‌وكات دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ته‌نها 5 پاسه‌وانی هه‌بووه‌و، 25 پاسه‌وانی بندیواری هه‌بووه‌، نه‌ك موچه‌كانیانی بۆ خۆی بردووه‌، به‌ڵكو دوای ته‌واو بوونیش هه‌ر 30 كلاشینكۆفه‌كه‌ی بۆ خۆی بردووه‌و، دواتر هه‌موویانی فرۆشتۆته‌وه‌.
شایانی باسه‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌ حیزبی زه‌حمه‌تكیشانی هاوسۆزی پاراستننه‌، كه‌ به‌همه‌نی سیخوری پاراستن سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات و، سه‌عد خالید پیاوی پاراستن كه‌ 10 ساله‌ وه‌زیری هه‌رێمه‌ بۆ كاروباری په‌رله‌مان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیخوری بۆ پاراستن ده‌كه‌ن بوونه‌ته‌ ملیۆنه‌ر و خاوه‌نی فیلاو مه‌زره‌عه‌و شوقه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌ عه‌ینكاوه‌ی هه‌ولێر هۆتێلێكی هه‌یه‌ شه‌ریكی زوه‌ندی كوری نه‌وزاد هادی یه‌و، كه‌ زۆرترین سۆزانی و راقیسه‌ی عه‌ره‌بی تیدا هه‌یه‌.
ئه‌حمه‌د ئه‌نور له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌رچی به‌رپرسانی پاراتی یه‌، له‌ لیستی گه‌نده‌ڵی ناویان سراوه‌ته‌وه‌، 3 جار زه‌وی له‌ گه‌ره‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێر و هه‌ولێری نوێ وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ل 3 جار ئۆتۆمبیلی بۆ كراوه‌و، سالانه‌ به‌ مۆدیل دیزاینی خانوه‌كه‌شی له‌ هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌و، له‌ سلیمانیش خاوه‌نی مه‌زره‌عه‌ و خانوو شوقه‌یه‌.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە