کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ململانێیەكی توندی نێوان مه‌سرور بارزانی و مه‌نسور بارزانی

Monday, 10/05/2021, 17:55


بۆ سێیەمین جار ململانێ نێوان كورانی مه‌سعود بارزانی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (مه‌سرور و مه‌نسور) سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و، له‌ چه‌ند رۆژانی رابردوودا مه‌نسور بارزانی په‌لاماری مه‌سرور بارزانی براگه‌وره‌ی خۆی داوه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی داوای كردووه‌، مه‌نسور بارزانی ده‌ستبه‌رداری چاڵه‌نه‌وته‌كانی (عه‌ینزاله‌ی) سه‌ربه‌ پارێزگای(نه‌ینه‌وا) ببیت.
به‌ڵام مه‌نسور بارزانی له‌ یه‌كه‌م رۆژی شه‌ری داعش له‌سه‌ر شاری موسڵ، ده‌ستی به‌سه‌ر چأڵه‌نه‌وتیه‌كانی عه‌ینزاله‌دا گرتووه‌و، به‌ بری(13) ملیار دۆلار نه‌وتی به‌ تانكه‌ر لێ فرۆشتووه‌!.
هه‌رچه‌نده‌ مه‌سعود بارزانی دوو جار هه‌وڵی داوه‌ كیشه‌كانیتان چاره‌سه‌ر بكات، بەڵام مه‌نسور بارزانی ( 4) ملیار دۆلاری داوه‌ته‌ مه‌سرور بارزانی، به‌لام مه‌سرور بارزانی داوای نیوه‌ به‌ نیوه‌ی كردووه‌ له‌ مه‌نسوری برای.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مه‌نسور بارزانی به‌رامبه‌ر به‌ نیوه‌ به‌نیوه‌ی داهاتی نه‌وتی عه‌ینزاله‌، داوای نیوه‌ی داهاتی گومرگی خاڵی سنووری (وه‌لید)ی، له‌ مه‌سروری برای كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ داهاتی ئه‌و خاڵه‌ سنوور ده‌گاته‌ (10) ملیۆن دۆلار و، له‌لایه‌ن پاراستن و گروپی ستێری مه‌سرور بارزانییه‌وه‌ ماوه‌ی 4 ساڵه‌ به‌ریوه‌ ده‌چێت.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە