سیخوڕە نوێكه‌ی پاراستنی سلێمانی
Thursday, 06/05/2021, 19:28
حه‌مه مله‌وه‌ن ئه‌و كه‌سەیه ، كه ماڵی دكتۆر غالب محمه‌دی دۆزیه‌وه، تا پیلانه‌كه‌ی شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به شه‌ماڵی گومرگ جێبه‌جێ بكه‌ن، دواتر حه‌میده سووری پێنجوینی به هاوكاری چه‌ند كادیرێكی پاراستن به سەیارەی رێنوێی (راسپێر) كوڕی شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی سلیمانی، لەگەڵ ئەمانەی خوارەوە:
1- مه‌حمودی ده‌لاك کە ناسراوه به خوله كه‌مپوت.
2- مامۆستا محمه‌د وێڵه‌ده‌ری كادیری پاراستن.
3- رائید ئاری عارف.
4- ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام جێگری پاراستنی سلیمانی.
5- حه‌مه مله‌وه‌ن كه وینه‌كه‌ی له‌گه‌ل شه‌مال عه‌لی به‌ته‌نها گیراوه.
هەموو ئه‌وانە تاوانه‌کەیان به‌رامبه‌ر دكتۆر غالب ئه‌نجام دا.
بۆ زانینی خوێنه‌رە بەڕێزەکان هه‌ر ئه‌م بانده بوون، کە کاتی خۆشی له سلێمانی رۆژنامه‌نووس دانا مه‌نمێ یان رفاندن، پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان لە قه‌راغ شاری سلیمانی فڕێیان دا.
ئیستا زۆربه‌ی ئه‌و تاوانبارانه سلێمانیان جێهیشتووه‌و ، له هۆتیل نۆبڵ به‌خاوه‌ندارێتی بروسك نوری شاوه‌یس له هه‌ولێر، له سێ ڕێیانی عه‌ینكاوه شوینیان بۆ گیراوه و له ترس‌دا ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
سیروان شارباژێری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست