کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرور بارزانی دەستی بەسەر سایلۆی هه‌ولێردا گرت

Thursday, 06/05/2021, 19:08


 سایلۆی هەولێر کە بریتییە لە 50 دۆنم بە نهێنی کردوویەتی بە موڵکی ستێر گروپی، ئاشکرایە کە ستیر گروپیش موڵکی خۆیەتی

ئه‌فسه‌رێكی باڵای ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نهێنییه‌كی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئاشكرا كردووه‌.
عه‌مید (كاوه‌ بیبانی) ئه‌فسه‌ری باڵای پاراستن و، نزیك له‌ گروپی ستێر و خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیای و عقارات و سه‌رمایه‌كی زۆری له‌پاڵ پاراستن كۆكردۆته‌وه‌.
کاوە بیبانی
عه‌مید كاوه‌ بیبانی دوای لادانی سه‌روه‌ری سالح پێداوی، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی ستێری مه‌سرور بارزانی، سیوان ئه‌بوبه‌كر دزه‌یی له‌ شوینه‌كه‌ی دانراوه‌و، له‌م كابینه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی به‌ ریگه‌ی بانده‌كه‌ی ناو كابینه‌كه‌ی، له‌وانه‌:
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی
دكتۆر محمه‌د شكوری زیباری وه‌زیری وه‌به‌رهینان 
عیسا ئه‌حمه‌د بارزانی به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی شه‌خسی مه‌سرۆر بارزانی
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
له‌ شوینی فرسه‌ت سۆفی، ئیستا ئومید خۆشناو پاریزگاری هه‌ولێر
سامان عه‌ره‌ب به‌ریوه‌به‌ری وه‌به‌رهینانی هه‌ولێر
حاكم لوقمان به‌ریوه‌به‌ری گشتی تاپۆ
حاجی چۆڵی ده‌ڵاڵه‌ نوێكه‌ی گروپی ستیر 
له‌گه‌ل 12 ئه‌ندازیار و ده‌ڵاڵی تر
حاجی چۆلی
له‌ هه‌وڵی ده‌ست نیشان كردنی ده‌یان موڵكی گشتی حكومی ین، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه‌ ناو ستیر گروپه‌وه‌و، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهینانی له‌سه‌ر دروست بكات.
به‌ پی وته‌كانی عه‌مید كاوه‌ بیبانی كه‌ بۆته‌ ملیۆنه‌ر و، هه‌میشه‌ له‌ گه‌شت و گه‌ران و مه‌لوالنییدایه‌ له‌گه‌ل دۆلفین دا، باسی له‌وه‌ كردووه‌ تا ئیستا 33 پرۆژه‌وه‌ وه‌به‌رهینان و نیشته‌جی بوون له‌ هه‌ولیرو دهۆك له‌ ژیر جیبه‌جیكردندان و، پێش گروسی سه‌لاحه‌دینی نیچیره‌ڤان بارزانی پس مامیشی كه‌تووه‌.
هه‌موو پرۆژه‌كانی (لالاڤ) ێكی پێوه‌یه‌و ریگه‌ناده‌ن هیچ سه‌رمایه‌داریك پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوون ئه‌نجام بدات.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە