سه‌ره‌ك بانده‌كانی پیش كونكردنی بۆری نه‌وتی رێگای هه‌ولێر
Thursday, 06/05/2021, 1:29
ماوه‌ی 3 ساڵه به به‌رده‌وام و پچر پچڕ، له‌لاین چه‌ند باندێكه‌وه بۆری نه‌وتی نێوان كیڵگه‌ی خۆرمێڵه و توركیا، له سنووری هه‌ولێر كون ده‌كرێت و نه‌وته‌كه‌ی به‌تانكه‌ر ده‌گوازریته‌وه بۆ ئێران و ئه‌فغانستان و پاڵاوتگه‌كانی سنووری هه‌ولێر!.
باندی یه‌كه‌م
ئه‌و بانده‌ی ده‌ستیان به كونكردنی بۆری نه‌وتی نزیك هه‌ولێر كرد، بریتیی بوون لە هیرشه ره‌ش و بارزان قه‌ساب و سه‌عدی عه‌لی بڕنه‌و، كه سێ به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی باڵای هه‌ولێر بوون، ئەویش به‌ریگه‌ی زرێبار زێباری، هێرشه قه‌ڵه‌و، مقه‌ده‌مێكی ئاسایشی هه‌ولێر، هەروەها عه‌بۆ و شیروان خورانی و 4 كه‌سی تر ده‌ستیان پێكرد!
دوای ئاشكرابوونیان هێرشه ره‌ش عه‌میدی ئاسایش له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و زرێباری زیباری دوای ده‌ستگیر كردنی بری 300 ده‌فته‌ر دۆلاری پێ‌گیرا، دوای ئازادكردنی ئیستا له ئه‌لمانیا نیشته‌جێبوه خاوه‌نی 40 ملیۆن دۆلاره، 11 كه‌سی تریش كه ده‌ستیان هه‌بوو، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری گشتی پارتی و بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی به‌نهینی له رێگه‌ی ملازم محمه‌د ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری و حاكم سمكۆ حاكمی هه‌والگری و زیره‌ك شوفێری بروسك قه‌ساب به‌پاره سولحیان له‌گه‌ڵ كردن، نزیكه‌ی 12 ملیۆن دۆلاریان لی وه‌رگرتنەوە و، دۆسیه‌كانیان داخست.
باندی دووه‌م
سه‌ره‌ك باند نه‌جات عه‌لی فاتم به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتا، بروسك قه‌ساب، سه‌عدی عه‌لی برنه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیان به‌نهێنی ده‌كردن، شەش كه‌سیان بۆ ئه‌و تاوانه دانابوو، یه‌كیان ناوی دلشاد بوو و (ئاوه‌ڵزاوای) نه‌جات عه‌لی فاتم، هێرشه قه‌له‌و، شیروان ناویك و برایه‌كی عه‌بۆ و ، چه‌ند كه‌سێكی تر یان له‌گه‌ل بووه‌و، دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاژانسه‌وه ئاشكرا بوون و، زۆربه‌ی بانده‌كه ده‌ستگیر كران، دوای ماوه‌یه‌ك به پاره ئه‌وانییشیان ئازادكرد.
دوای ئەم هەموو کەین و بەینەی کە لە سەرەوە باسمان کرد شیروان خورانی هاتۆتە سەر خەت و ئاشكرای كردووه،کە پاش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه خاوبووه‌وه هه‌موومانیان به پاره‌ی زۆر ئازاد كرد، ئه‌وه‌ی قازانجی زۆری لەو نەوت دزینە كرد بروسك قه‌ساب و سه‌عدی عه‌لی برنه‌و، نه‌جات عه‌لی فاتم بوو.
چۆن ئاشكرابوو كه بۆری نه‌وت كونكراوه؟
ئه‌و باندانه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن، رۆژانه چه‌ند به‌رمیل نه‌وتیان به عه‌یاره ده‌ركردووه، ئه‌وه‌نده‌یان ئاو تێكه‌ڵ به بۆری نه‌وته‌كه كردبوو، دواتر شاره‌زایانی ته‌كنیكی روسی له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ئاشكرایان كرد، كه بۆریه‌كه كون كراوه‌و، ئاویان تێكه‌ڵ به بۆری نه‌وتی جیهان كردووه.كێ مه‌زره‌عه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ كون كردنی بۆریه نه‌وته‌كه؟
جاری دووەم کە لیوا سه‌ید هه‌ژار جیگری فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی مه‌زره‌عه‌كه‌ی بۆری نه‌وتی تیا گوزه‌ری كردبوو، به وته‌ی کوڕی نێچیره‌ڤان ئەوەی درکاندووە، کە ئاشكرابوونه‌كه زۆر له‌سه‌ر بابم كه‌وتووە، ئاشکراشی کردووە کە ئه‌و ته‌نها 5 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتبوو، به‌لام پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ئابرووی ته‌واوی زیره‌ڤانی نه‌چێت هه‌موو دۆسیه‌كانی داخست.
ئه‌وه‌ی زیاتر لەو دزینە ریسوا كرا هێرشه ره‌ش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی نه‌بوو له پاراستن، به یه‌ك بریار فۆرمی خانه‌نشینی بۆ نیردرایه ماڵه‌وه و خانه‌نشین كرا.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست