Tuesday, 10/11/2020, 1:40
شەوان دوای کاتژمێر 12 شەو حکومەت
بەکردار بوونی نامینێ و کۆمەڵێک گروپی مافیا (بەرپرسی سەربازی و ئەمنی ناسراوی
پارتی) حوکمی شار دەگرنەدەست.
ئەو دیاردە مەترسییە چەند ساڵێکە بەردەوامە و بوونی هەیە، واتا لە قوناغی
کابینەکانی نێچیریشدا هەر بەو شێوەیە بوو، بەڵام لە دوای مەسرور بارزانی ئەم
دیاردەیە زۆر پەرەی سەندووە، بەرادەیەک ئێستا گەرەک و شوینە قەرەباڵغەکانی
رابواردن لە دیسکۆ و قومارخانە و مەساجەکان... لە نێوان گروپ گروپی مافیایی دابەشکراوە،
کە زۆر جار ئەو گروپانە لەنێوان خۆیاندا بەیەکدا دەدەن، کوشتار و برینداری زۆری لێدەکەوێتەوە،
بەبێ ئەوەی پۆلیس توانای ئەوەی هەبێت، یان بوێرێت هیچ کاردانەوەیەک لە بەرامبەریان
ئەنجام بدات، تەنانەت ناشتوانێت بەرەو رووی دادگایان بکات، بۆیە زۆربەی ئەو
رووداوانە دەشاردرێنەوە و لە راگەیاندنەکانیشدا باس ناکرێن، وەک ئەوەی کە مانگێک
بەر لە ئیستا لەسەر رێگای کەرکوک سێ کەس کوژران، هیچ راگەیاندنێک باسی لێوە نەکرد.
هەندێک جاریش ئەو گروپە مافیایانە لە نێوان خۆیان دەبیتە شەڕیان و دەنگی تەقە دێت،
بۆ بەیانییەکەی کەس نازانێت چی رووی داوە. کاتێکیش ئەوگروپانەی کە لەگەڵ یەکدا
بەشەڕ دێن، لە تەک پارە وەرگرتن و کۆنترۆڵکردنی هەر گروپەی بۆ چەند دیسکۆ و
قومارخانەیەک، ئەو گروپە مافیایە کە پێک هاتووە لە کەسانی ناو ئاسایش و
چەکدارەکانی ناو پارتی، پارە بە زۆر لە دەوڵەمەندەکانی شاریش وەردەگرن. لە هەموو
ئەوانە تراژیدی تر، هەندێک جار هاوڵاتی ئاسایی کورد و عەرەب لەم شوینانە دەچن سکاڵا
لای ئاسایش تومار دەکەن، لەکاتیکدا خودی ئاسایش و بەرپرسەکان بۆ خۆیان بەشێکن لەم
مافیایانە.
پێکهاتووە
لەم کەسانە: (دێدوان هەمزە سێوێ)، (نێچيروان ناميق
هەمزە سيوى)، (ئەمير هەمزە سيوی)، لەگەڵ (عبدالرزاق زرارى).
ئەم گروپە زياتر لە 70 بۆ 80 كەس
دەبن، شەوانە دواى کاتژمێر 12 شاو دەبن بە گروبى 4 بۆ 5 نەفرى، سەر ديسكۆ و
كافتريا ئوتيلی شەوانە دابەش دەبن، ئەوجا بەو ناوەدا بڵاودەبنەوە و بە زۆر پارە لەو
شوێنانە دەسەندن، تەنانەت دەستدرێژی دەکەنە و هاوڵاتییانی تر و بە زۆر رووتیان دەکەنەوە و
پارە لەوانیش لێدەسەنن. کاتێکیش دەچنە ئەو شوێنانە هەروەکو مافیاکان پێیان دەڵێن: لە کیشە بە دورتان دەگرین و
ناهێلێن کەس دژتان بێ و ئازارتان بدات. جاری وایە رووی داوە کە خۆشیان تووشی کێشە بوون لەگەڵ یەکتردا و بەیەکیاندا داوە،، بەڵام لە هەرشوێنێک يەكێك لەم گروپە ناسراوانەی (دێدەوان هەمزە سيوى) ئەگەر توشى
هەر گرفتێک ببێت بە ماوى 10 خولەك بەریان داون، چونکە 40 هەتا 50 کەسیان بە چەك و ئوتوموبیلی بێ
ژمارە لەو شوينە ئامادە دەبن و گەلەکۆمەکێ دەکەن و دەبێتە بەزم و هەرا، تا کەسەکەی
خۆیان رزگار نەکەن واز ناهێنن.
بە سەر پەرشتى (تاريق خيلانى)، (جاسم
خيلانى)، (ريكو خيلانى محمود خيلانى)، ئەم گروپە پێکهاتووە لە 30 تا 40 کەس.
بۆ زانیارییتان (تاريق خيلانى)، بە تاوانی کوشتنی
خەڵک زياتر لە ساڵێكە دەستگیر كراوە، (ريكۆ خەيلاني)ش پێش دوو هەفتە توشى كێشە بوو. کەنالى رووداو باسی لێوە کرد.
ماڵی (شێمەى هارونی)، پێکهاتووە لە سەرۆك
گروپەکە: (شيخ سەلام ئەكرەم شێما هارون)، (بيلال
ئەكرەم شيما هارون)، (لقمان ئەكرم) كە ناسراون بە هەنارى ئەم تاقمەش زياتر لە 100
چەكدار دەبن. زۆربەى شوێنە تايبەتەكان ماڵى شيما هارون ئەمنيەتیان دەپارێزێت، ئەم
شێونانەی وەک (مەساج)، (ديسكو)، (قمارخانە) و (كافتیریا) و (مەلهاى شەوانە).
شایانی باسە ساڵی پار سیدادی کوری
مەلامستەفا هەردوو کوڕەکەی شیمەی هارونی بە ناوی (بەرهەم) و (ئەکرەم)ی ژەهرخوارد کرد و لە ماوەی یەک مانگدا هەردوکیان
مردن، بەڵام نەوەکانی شێمەی هاڕون، بێدەنگ بوون و نەیان وێرا هیچ بکەن، تا ئیستا
لەسەر تاڵانی و مافیاگەری خۆیان بەردەوامن.
ئەويش کۆمەڵیک چەكدارى لەگەڵە، کە شەوانە
ئەمانیش دەچنە سەر بەشێکی تری ديسكۆ و كافترىای شەوانە و سەرانە وەردەگرن.
بۆ زانيارى هەموو لایەک، ئەم گروپانەی كە شەوانە هەولێر بەڕێوە دەبەن بە ئاگادارى بارزان قەساب و تاريقی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرە کارە مافیاییەکانی خۆیان دەکەن و بەڕێوە دەبرێت، چونکە بەشی ئەوانیشی لێ دەدرێت، چونکە ئەمان پارێزگاریان لێدەکەن، هەر کێشەیەکیش هاتە رێگایان چارەسەری دەکەن، بۆیە تا ئیستا هیچ کەیسێک سەبارەت بە گروپە مافیایەنە وەکو سکاڵا تومار نەکراوە، چونکە بارزان قەساب و تاريقی بەڕێوەبەری ئاسایش دیزەبەدەرخۆنەی کەیسەکانیان دەکەن.
دیسان بۆ زانيارى هەندێك شوێنی تایبەت هەن، كە خاوەنی ئەم شوينانە بارزانییەکانن، بە هيچ شێوەيەك ئەم گروپانە بەو ناوەدا ناچن و ناوێرن نزيك ئەم شوينانە بکەونەوە، بەنمونە:
1- مجمع چفين كە پێك دێت لە ملهاو ديسكو
قمار خانە و مەساج
2- صالة رينيسا لە عنكاوە
3- صالة لوف تايم لە عنكاوە.
4- ديسكوى عبد بارزانى لە سەر جادى 100
مەترى نزيك فاملى موڵ.
5- زور شوينى ترى شەوانە، كە خاوەنەکانیان
بارزانين ئەم گروپانە، بە هیچ شێويەك ناوێرن لێی نزيك ببنەوە.
لە خوارەوە وێنەی چەند کەسێک لەوانەی کە بە شەوانە کاریی مافیی دەکەن، دیسکۆ و قومارخانە و مەساج و شوێنەکانی تر بەڕێوە دەبەن
بەرهەم و ئەکرەمی شێمەی هارون، کە سیداد بارزانی دەرمانخواردی کردن |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست