راپۆرتێک لە ناو دەزگای پاراستنی(پ.د.ک)ەوە
Monday, 25/12/2017, 4:48
کێن ئەوانەی راپۆرت دەنوسن و چاودێری رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و دەنگە ئازاکان و کەسە بوێرەکانی سنوری شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەن؟
---------------------------
ئەمانە هەندێکیان سەر بە پارتین بەلام خەلکی نازانێ کار بۆ دەزگای پاراستن دەکەن و لە مەترسیەکانیان ئاگادارنین، هەندێکیان ناودارن لەناو خەلک بەلام نازانرێ کە کار بۆ ئەم دەزگایە مەترسیدارەی بنەمالەی بارزانی دەکەن، هەندێکیتریان لەژێر ناوی رۆژنامەنوسی کار بۆ ئەم دەزگایە دەکەن.
لەو کەسایەتیانە هەندێکیان کە ئاماژەیان پێدەدەین لەناو خەلکدا ناسراون بەلام خەلکی بێئاگان لەوەی کە ئەمانە لە مەترسیدارەکانی پاراستنن! هەمو گرتن و کوشتنێک و رفاندنێک کە رودەدات سەرەتا بە راپۆرت و سیخوریکردنی ئەمانە دەستپێدەکات، ئینجا بە کارکردن لەسەر تەقریری ئەم ئەندامانەی خوارەوە کوشتن و رفاندن و گرتن و ئەشکەنجەدان و ترساندن ئەنجام دەدرێ لەلایەن گروپێکی راهێنراو لە دەزگای پاراستن لە سەری رەش.
بچووکەکانی پاراستن زۆر مەترسیدارترن لە گەورە و دیارەکانیان، لەم راپۆرتەدا بەوێنە یاخود ناو و پیشەییان ئاماژە بەو ئەندامانەی پاراستن دەکەین، دەبێ خەلک هۆشیار بکرێتەوە لەم وێنە و شکلانە کە هەمیشە لە ژێر پەردەوە کار دەکەن.
ئەوانەی وادەزانن پاراستن لە رێگای دەزگای پاراستنی سەری رەشەوە راستەوخۆ و بە یەکەم جار کاری تیرۆرکردنی نەیارەکانی بنەمالەی بارزانی ئەنجام دەدەن هەلەن، بۆ تێگەیشتن لە هاوکێشەی تیرۆرکردنەکان و رفاندنەکان پێویستە ئەم بابەتە باش بخوێننەوە.
مەترسی ئەم ئەندامانەی خوارەوەی پاراستن زۆر زیاترە لە گەورەکانی پاراستن، چونکە ئەمانە هەمیشە لە نێوخەلکدان وە هاورێ ی زۆر نزیکن لە رۆژنامەنوس و چالاکوانەکان.
سەرەتای هاوکێشەی کوشتن و رفاندنەکان
بۆنمونە لە کوشتنی (سەردەشت عوسمان) ئەمانە بەو پێییەی زۆرترین کات لە نێو خەلکدان گوێبیست دەبن کە کەسێک هەیە لە زانکۆ رەخنە دەگرێ و هەمیشە باسی خراپی ژیان و گوزەرانی هاولاتیان دەکات و نوسەریشە، ئینجا خۆیان نزیک کردەوە لێی تەنانەت وەک برادەر مامەلەیان لەگەل دەکرد لە زانکۆ! پاشان لەرێگای دزینی فلاش میمۆری(سەردەشت)ەوە دەستیان بە پلانەکە کردو راپۆرتەکانیان ئاراستەی سەرەوەی خۆیانکرد لەبارەی مەترسیەکانی ئەم رۆژنامەنوسە بۆ سەر پارتی و بنەمالەی بارزانی لە شاری هەولێر، راپۆرتەکانیش سەرەتا لە رێگای پاراستن ی لقی دووی پارتی لە هەولێر ئاراستەی پاراستنی سەری رەش دەکرێ و ئینجا لەوێ بریار لەسەر هەر راپۆرتێک دەدرێ بە گوێرەی مەترسی نوسینی تەقریرەکە.
ئەمانە زۆر لەو کەسانە نزیک دەبنەوە کە زمانی ئینگلیزییان زۆر باشە و پەیوەندیان هەیە لەگەل سایتەکانی دژ بە پارتی و بنەمالەی بارزانی و چەند سایتێکی تری ئینگلیزی و نوسەرانی دەرەوەی وولات.
هەر کارو چالاکیەکیش هەبێت لە هەولێر و دەوروبەری بەتایبەت پروپاگەندەکانی دەولەتی کوردی و سەرقالکردنی خەلک بەشتی لاوەکی ئەمانە ئەنجام دەری دەبن لەرێگای ئاگادارکردنەوەی ئەندام و موختارەکانی ناوچەکانی سەر بە لقەکانی دوو و شانزە و بیست و چوررار و بیست و شەش،وە گوێبیستبونی هەرئەگەرێکی خۆپیشاندانی خەلک و کارو چالاکیەکانی رۆژنامەنوسان بەزوترین کات دەزگای پاراستنی لقی دوو ئاگادار دەکەنەوە وەک یەکەم هەنگاو.
بەشێک لە کارەکانیان ئەوەیە کە بە فەیس بوکی ناوی خوازراو کاردەکەن بۆ کەشفکردنی ئەو کەسانەی کە نەناسراون و لەدژی پارتی دەنوسن لە سۆشیال میدیا، وە دانانی چەندین پەیج و ئەکاونتی ساختە بۆ زۆرێک لە مەرامەکانیان بەکاری دەهێنن.
بەشێک لەمانە بناسن لەرێگای ناوەکانیان و پیشەیان وە بەشێکیتر لە رێگای ئەکاونتی فەیس بوکیان و وێنەکانیان تکایە بیان ناسن و بیان بینن لە هەرشوێنێک ئەمانەتان بینین و گوێبیستی ناوەکانیان بون وریابن رۆژنامەنوسان و خەلکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک دۆستایەتیان نەکەن و نزیک بونەوە لەمانە مەترسی بۆ سەر ژیانتان دروست دەکات، دەبێ رۆژنامەنوس و چالاکوانەکان و خەلکی دژ بە بنەمالەی بارزانی و بوێرەکان بەتایبەت لەسنوری شاری هەولێر وریابن و ئەمانە بناسن کە سیخوری پاراستنن..
- محمد فەریق/ گۆڤاری چرکە
- بێستون نوری/ گۆڤاری سیڤیل
- هێمن سالح/ رۆژنامەی باس
- ئیسماعیل گوندەژۆری/ رۆژنامەی زاری کرمانجی
- حوسێن موستەفا/رۆژنامەی باس
- محمد سەلیم مزوری/ لیوا لە ئاسایشی گشتی/هەولێر کەوەک نوسەرێکیش خۆی وەدەرخستوە
- (گروپی سۆشیال میدیا) کە وێنەکەی ئاماژە پێکراوە و ئەندامەکانی دیارن لە وێنەکە، ئەم گروپەش کاریان سیخوریکردنە لەسەر رۆژنامەنوسان بە تایبەت ئەو رۆژنامەنوسانەی کە بە ناوی خوازراو کاردەکەن بۆ سایتەکان لە دژی بنەمالەی بارزانی لەگەل دانانی ئەکاونتی ساختە و پەیجی ساختە بۆ بەکارهێنانی مەرامەکانی پاراستن
- کاروان محمد سابیر/ لە نزیک مەسرور بارزانییەوەیە و راستەوخۆ سەرپەرشتی چاودێریکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەکات
- هیوا جەمال/ کەنالی رووداو
- ریبوار کەریم وەلی/ کەنالی رووداو
- موسا احمد/ دەزگای خێرخوازی بارزانی
- موختارەکانی گەرەکەکانی شاری هەولێر بەگشتی و لە رێگای محمد سەلیم مزوری کاری چاودێریکردن و سیخوری ئەنجامدەدەن بەتایبەت لەسەر ئەکەسانەی رۆژنامەنوسن و دژ بە پارتی و بنەمالەی بارزانین.
وێنەی دیکە لەو ئەندامانەی پاراستن، هەندێکیان کەسانی نوێن و تا ئیستا نەناسراون، کە بۆ یەکەمجار پێتان دەناسێنم
تێبینی: بۆ ناسینی ئەم کەسانە دەتوانن لە فەیسبوک و شوێنەکانی دیکەی سۆشیال میدیا ناوەکانیان بنووسن و بیاندۆزنەوە
نووسینی ئەم راپۆرتە لە لایەن ئەندامێکی دەزگای پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست