ململانێکانی نێو پەرپرسەکانی پارتیی لە چ ئاستێکدایە
Friday, 03/06/2016, 19:12
خوێنەری بەڕیز... من وەکو کارمەندێکی دەزگای پاراستن، حەز دەکەم بەو چەند زانیارییانە ، ئاگاداری هەموو لایەک بکەمەوە کە لە ناو دەسەڵاتی پارتیی و دامودەزگاکانیادا چی دەقەومێت، بۆ ئەمەم مەجارە ئەو چەند زانیاریەتان لە کوردستانپۆستدا بۆ بڵاودەکەمەوە
ته‌ها به‌رواری بۆیه قوربانی ده‌ستی سه‌رباز هه‌ورامی و حه‌سه‌ن میت بە پێی زانیارییەكانی کە لە بەردەستمدایە لە دەزگای پاراستن، تەها بەرواری بەرپرسی نووسینگەی ئه‌نساتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ماوەیەكی كورت لەو پۆستە دەستبەكاربوو، بەهۆی زەقبوونەوەی ناكۆكی و ململانێی نێوان سەرباز هەورامی و دكتۆر نوری عوسمان، لەسەر کارەکەی لادرا و یوسف ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی لە شوێنی دانرا.
وەک ئەو زانیرییانەی بەردەستم کەوتووە، لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی پێی راگەیاندم، ناكۆكیەكانی نێوان سەرباز هەورامی و دكتۆر نوری بۆتەهۆی لادانی تەها بەرواری، كە ناوبراو بۆ ئەوە دانرا بوو، بتوانێت ئەو ململانێیە كاڵ بكاتەوە و رێگری بكات لە هەندێك گەندەڵی. به‌ڵام ئه‌و نهینیه ئاشكرابوو كه ته‌ها به‌رواری بۆ خۆشی سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كانه، وەکو پێیان راگەیاندوم کە تەها بەرواری نەیتوانیوە ئەم كارە جێبەجێ بكات و حەسەن ئەحمەد مستەفا و چەند كەسێك پاڵپشتی لە كوتله‌ی سەرباز هەورامی دەكەن وشاهین حه‌سۆمیرخان و چەند كەسێكی تر لە پشتی دكتۆر نوریش وەستاون و ململانێەكە گەیشتۆتە ڕادەیەك نێچیرڤان بارزانی بەناچاری یوسف برای لە جێگای تەها داناوە و دەسەڵاتێكی زۆریشی پێداوە بۆ نەهێشتنی ئەو ململانێیە.
شایه‌نی باسه حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د موسته‌فا شه‌ریكه دزی سه‌رباز هه‌ورامیه و هه‌ردووكیان لای سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیش بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌ڵام ململانێكان به جۆرێكه له ئیستا سه‌رباز هه‌ورامی به‌ئاشكرا جوێن و قسه‌ی ناشرین به‌و كه‌سانه ده‌دات، كه له‌گه‌ڵ دكتۆر نورین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د موسته‌فا به‌هه‌مان شێوه به ئاشكرا ده‌ڵێت من پیاوی سه‌ربازم ، ئاشكرایه حه‌سه‌ن به‌ر له‌وه‌ی پارتی بێت په‌كه‌كه بوو خاوه‌نی هیچ نه‌بوو به‌ڵام له ئیستادا چه‌ندین ماڵ و موڵکی هه‌یه و چاوه‌روان به یاسایه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و مولكوماله‌ی لی بسه‌ندرێته‌وه ته‌نانه‌ت خانوویه‌كی له‌گه‌ره‌كی دۆلاراوه‌ی هه‌ولێر داوه به كرێ به‌مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی مانگی به 60 وه‌ره‌قه جیا له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ڤیلاكانی به‌ریتانیا ڤیلایه‌كی له گه‌ره‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێر دروست كردووه ئه‌گه‌ر ئیستا ته‌خمینی بكه‌یت بۆ فرۆشتن نرخەکەی له سه‌روو 3ملیۆن دۆلاره، واته له‌م كاته كه‌س پیی ناكردرێت ، هه‌ر بۆیه هاورێكانی حه‌سه‌ن ده‌ڵێن حه‌سه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بێته پارتی خاوه‌ن به‌رازیلیه‌كی كۆن بوو ئێستا 11 سه‌یاره و ئه‌و موڵك وماڵه‌ی هه‌یه، بۆیه حه‌قی پێده‌ده‌ین بێته پیاوی سه‌رباز هه‌ورامی . جیا له‌وه‌ی چه‌ندین ڤیلاو مه‌زره‌عه و خانوی تری هه‌یه حه‌سه‌ن له نیو كادیره‌كانی پارتی به حه‌سه‌ن میت ناسراوه واته ئیش بۆ میتی توركیاش ده‌كات له‌گه‌ڵ رێبوار كه‌ریم وه‌لی ئاشكرایه له ئیسته‌نبول هه‌ریه‌ك له ریبوار و حه‌سه‌ن خاوه‌نی ڤیلان و مانگانه هاتووچۆی توركیا ده‌كه‌ن . له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو هه‌ردووكیان به ئاشكرا ده‌یانگۆت هه‌ده‌په %7 ده‌هێنیت و ئه‌وه‌نده چه‌رمی رویان قایم بوو، له‌سه‌ر تیڤیه‌كان دژایه‌تی به‌رخودانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گهیان دەکرد، ئەمانە بەتەواویی خۆیان فرۆشتووه بە میتی تورک و شەرم لە هیچ شتێک ناکەنەوە.
كادیرێكی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست