پاراستن چۆن کار دەکات!؟
Tuesday, 08/09/2015, 21:50
سلاو به‌ڕێزان له سایتی كوردستان پۆست
به‌ڕێزان من كه‌سێكم له‌ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاگادار و به‌شدارم له‌هه‌ندێ ئیشی زۆر قێزه‌ون له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه‌دا كه دژی نه‌یاره‌كانی پارتی ئه‌نجام ده‌درێ و دووره له‌هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیی و مرۆڤایه‌تیه‌كان و به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ كلتور و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردیدا ناگونجێ و من لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خۆم ئاگادارم و به‌شدار بووم چه‌ند زانیاریه‌كتان ده‌خه‌مه به‌رچاو كه چی تر ویژدانم قبوڵی ئه‌وه ناكا به‌لام به‌داخه‌وه كه من تازه ئیتر ناتوانم له‌و ده‌زگایه و له‌و كاره واز بێنم و ئه‌وه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆم نیه به‌ڵكو ئه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو كه‌س و كارم دروست ده‌كات !!!,به‌لام لانی كه‌م به‌ئاشكراكردنی ئه‌م زانیاریانه كه‌مێك ویژدانی خۆم ئاسوده ده‌كه‌م.
به‌ڕێزان: پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی و ته‌نانه‌ت بۆ مل كه‌چ كردنی به‌رپرسانی ناوخۆیشی به‌كاری دێنێ چه‌كی ئه‌خلاقیه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دا ئه‌ویش په‌نا بردنه بۆ له‌كه‌دار كردنی ئه‌و كه‌سانه له‌ڕوی ئه‌خلاقیه‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامی ده‌دا:
1. بۆ به‌رپرس و كه‌سانی ناوخۆیان كه ده‌ستیان به‌سه‌ریان ڕاده‌گا هه‌وڵیانداوه له‌ژوری نوستنی ئه‌و كه‌سانه كامیرای تایبه‌ت دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاری تایبه‌تیی خێزانییدا گرته‌ی ڤیدیۆیی لی دروست بكه‌ن و دواتر ده‌یكه‌نه سه‌ر سیدیه‌ك و پیشانی كه‌سه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئه‌وان نه‌جوڵێته‌وه بلاوی ده‌كه‌نه‌وه , نامه‌وێ ناو بێنم ئه‌گه‌رنا زانیاری زۆرم له‌سه‌ر نمونه‌كانی هه‌یه ! به‌و شێوه‌یه ئه‌و كه‌سه مل كه‌چی هه‌موو فه‌رمان و بۆ چونه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و كۆیله ئاسا كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن!
2. بۆ كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی سیاسی حیزبه‌كانی تر كه به‌ئاسانیی ده‌ستیان پێیان ناگا به‌به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و پێشكه‌وتوو كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات به‌ده‌ستیان هێناوه هه‌وڵی دروست كردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی سێكسی ده‌ده‌ن به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوی وا كه ته‌نانه‌ت خودی كه‌سه‌كه ده‌خه‌نه گومانه‌وه له‌ڕاستیی و ناڕاستیی گرته ڤیدیۆییه‌كه, ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و ڕێكارانه‌یه:
له‌رێگه‌ی ئینته‌ر نێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن نمونه‌یه‌كی كامێرای چاته‌كانی ئینته‌ر نێت به‌ده‌ست بێنن و كه ته‌نها قسه كردنێكی ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه هیچ گومانێك نه‌كا له‌ڕێگه‌ی پیاوه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كه ده‌كه‌ن دواتر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ئاساییه تۆمار ده‌كه‌ن و له‌قۆناغێكی تردا به‌دوو ڕێگا ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كه‌نه سه‌ر كه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ قسه كردنه ئاساییه‌كه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕسته‌ی سێكسی لهدهنگهكه پێك دێنن و ده‌یكه‌نه سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه و له‌شوێنی قسه‌كردنه ئاساییه‌كه دایده‌نێن, ده‌ستكه‌وتنی ده‌نگه‌كه‌ش به‌دوو ڕێگا ده‌یكه‌ن یه‌كه‌م : هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه ئه‌و كه‌سه به‌مۆبایل كردویه‌تی به‌تایبه‌ت لهكۆڕهكهوه بۆی ده‌كرێ یان بۆ كۆڕه‌كی ده‌كا به تۆمار كراوی له‌به‌ر ده‌ستیانه و به‌ئاره‌زوی خۆیان هه‌ر ووشهیهكیان مه‌به‌ست بێ لێی ده‌ر ده‌كه‌ن و دوایی هه‌موو ئه‌و ووشانه كه ڕسته‌یه‌كی سێكسی گونجاوی لێ دروست ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه, رَێگای دووه‌م به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه كه به‌وه‌رگرتنی ته‌نها یه‌ك نمونه له‌ده‌نگی كه‌سه‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌ڕێگای ئه‌و جیهاز و به‌رنامه‌یه‌وه هه‌ر قسه‌یه‌ك بكا به‌ده‌نگی ئه‌و كه‌سه ده‌ر ده‌چێ دواتر ده‌یخه‌نه سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه و له قۆناغێكی تردا به‌شێكی تری سێكسی بۆ گرته ڤیدیۆییه‌كه زیاد ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌شه ئاساییه‌كه لێكی ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌سێك ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دا به‌هه‌مان جل و به‌رگ و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه كه گرته ڤیدیۆییه ئاساییه‌كه‌ی گیراوه و بۆ مه‌به‌ستی زانیاری له‌سه‌ر جل و به‌رگ و كه‌ره‌سه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌سائیلی زانیاری كۆكردنه‌وه له‌ڕێگای زۆر تایبته‌وه به‌كار دێنن.
3. ڕێگایه‌كی تر به‌كار دێنن كه من خۆم ئه‌مه‌یانم نه‌بینیوه ته‌نها یه‌كێك لههاوكارانم زانیاریان پێدام كه گوایه له‌ڕێگای تایبه‌ته‌وه ماسكی كه‌سایه‌تیه‌كانیان به‌دروست كردن داوه و كه‌سێك ئه‌و ماسكه به‌كار دێنێ و گرته‌ی ڤیدیۆیی پێ تۆمار ده‌كه‌ن دژی ئه‌و كه‌سه به‌كاری دێنن.
به‌ڕێزان به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسم كرد پارتی زۆر كاری له‌سه‌ر كردوه و به‌رده‌وامیشه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگای لێبێ زۆر كه‌سیان بێده‌نگ كردوه یان وایان لێ كردوه كه لانی كه‌م نه‌رم بێ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و بۆجونهكانی پارتی و له‌كاتێكیشدا ئه‌و كه‌سه ته‌سلیمی ئه‌وه نه‌بێ بۆ له‌كه‌دار كردنی له‌لای خه‌ڵك بۆی بلاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا باسم كردوه به‌شێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی پارتی كه له‌دژی نه‌یاره‌كانی و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ناوخۆشی به‌كاری دێنێ بۆیه وه‌ك زانیاریه‌ك بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزم نارد بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌سی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه , من شاره‌زای ئیشی ڕاكهیاندن نیم بۆیه خۆتان جۆنتان به‌لاوه باش بوو ئاوا بلاوی بكه‌نه‌وه به‌لام تكایه تكایه با زۆرترین كه‌سی لێ ئاگادار بكرێته‌وه و خۆشتان ئازادبن له‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه چۆن و به‌چی جۆره دارششتنێك بلاو بكه‌نه‌وه چونكه من له‌نوسین و ئیشی ڕاگه‌یاندن شاره‌زا نیم و ته‌نها به‌لای منه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌و زانیاریانه ئاگادار بكرێنه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ خۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی له‌و ئیشه قێزه‌ونانه. و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا و له‌هه‌ر زانیاریه‌كی له‌و بابه‌ته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه. و هه‌ر دوای بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له‌هه‌واڵێكی تر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
هه‌ولێر 8/8/2015
كادیرێكی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست