لە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییدا هەژاری ئاسایشیش فەرمانی مەحمود سەنگاوی جێبەجێ کردووە
Sunday, 19/04/2015, 17:47
پاش ئەوەی لە کوردستانپۆستدا بەناونیشانی
سه‌رپه‌رشتیاری تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ كوژرا لەسەر هەژاری ئاسایشم نووسی، هەندێک پێیان وابووە کە بەم زانیاریانە تەوێڵی مەحمود سەنگاوی دەسڕێتەوە و لە تاوانی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیاندا ئازاد دەبێت، هەروەها ئەوە دەسەلمێنێت کە مەحمود سەنگاوی ئەمەی نەکردوە، بەڵکو هەژاری ئاسایش بۆ تۆڵەی خۆی ئەم کارەی کردووە، لێرەدا دەمەوێت تیشکی زیاتر بخەمە سەر مەسەلەکە و ئەوە بخەمە بەرچاوی خوێنەرەکان، کە من وتوومە هەژاری ئاسایش سەرپەرشتیاربووە، واتە فەرمانی بەجێ هێناوە، کە پێی گوتراوە ئەو کارە بکە، کاتێک دەگووترێت فڵانە ئەفسەری پاراستن سەردەشت عوسمانی بردۆتە موسڵ و لەوێ کوشتوویەتی، ئەمە ئەوە ناگەینێت کە تەنیا ئەو ئەفسەرە بکوژەکەیە و مەسعود و مەسروری کوڕی بێ‌تاوانن و ئاگایان لێنەبووە، ئەو فەرمانی سەرووی خۆی جێبەجێ کردووە، هەژاری ئاسایشیش فەرمانی مەحمود سەنگاوی جێبەجێ کرد.
هه‌ژارى ئاسايش چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌ڵێنده‌رێكى عه‌ره‌ب، كه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆى كفرى وەرگرتبوو، رۆژێك له كفریيه‌وه به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕايه‌وه له نيوان ريگاى كفرى و به‌غدا رفێنرا و كرێكارێكى عه‌ره‌بى له گه‌ڵدا بوو كوژرا، دواى رفاندنى به‌ڵێنده‌ره‌كه، ئەوانەی بەم کارە هەڵسابوون داواى 50 ده‌فته‌ر دۆلاريان له كه‌سوكارى ده‌كرد، دواى ماوه‌يه‌ك شه‌وێك به‌ڵێنده‌ره‌كه، له حه‌مامێكدا زيندانيی كرابو، فرسەتی هێنا و رای‌کرد، دواتر خۆی تەسلیمی پۆليس كرد، پۆلیسەکان لەگەڵ خۆیاندا بردیان بۆ ئەو شوێنە، ده‌ركه‌وت ئەو شوێنە ماڵى هه‌ژارى ئاسايشه، ئه‌و كاته عوسمانى حاجى محمود وه‌زيرى ناوخۆ يه‌كسه‌ر به بريارى دادوه‌ر فەرمانی گرتنى بۆ ده‌ركرا، هه‌ژار خۆی نەدا بە دەستەوە و له ده‌ستى پۆليس رايكرد له فرۆكه‌خانه‌ى سليمانى گيرا، دواى چه‌ند مانگێك زيندانيی كردن، محمود سه‌نگاوى چووە لاى جه‌لال تاڵه‌بانى واستەی بۆ كرد و ئازاد كرا، ئه‌و رۆژه‌ى ئازادكرا پياوه‌كانى محمود سه‌نگاوى له كه‌لار ده‌ستيان كرد بە تەقەی خۆشى. بۆ زانیارییتان پێشتر هه‌ژارى ئاسايش پياوى محمود سه‌نگاوى بوو، دواى ئه‌وه‌ش کە ئازاد کرا، به يه‌كجارى و بۆ جارێکی تر بووەوە به پياوى محمود سه‌نگاوى و خه‌ڵكى بۆ تيرۆر ده‌كرد، له پاڵ ئه‌وه‌شدا كارى كوشتنى بۆ ده‌زگاى زانيارى ده‌كرد، بەتایبەتی ئه‌و سەردەمە محمود سه‌نگاوى پياوى ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى بوو، هەروەها به فەرمانی محمود سه‌نگاوىیش تیرۆرکردنی كاوه گه‌رميانى خستە ئه‌ستۆى خۆى. ئه‌و ماوەیە، كه محمود سه‌نگاوى گيرا، هەژاری ئاسایش وای زانیبوو گرتنەکە بە راستییە، نەیزانیبوو ئەمەم سینارۆیە، بەمە ورەی هەژار رووخا و بڕیاری دا بچێتە ناو پارتىیەوە، مەحمود سەنگاویش رێگای بۆ خۆش کردبوو، تەنانەت پێی وتبوو، هەموومان لە موستەقبەلدا دەبێت بچینەوە بۆ ماڵە گەورەکەی پارتی، کاتێک ده‌زگاى دژه‌تيرۆر به‌مه‌يان زانى بۆ جارێکی تر هەژاری ئاسایشیان دەسستگیرکردەوە، بەڵام ئەو هەر زوو لەمە پەشیمان بوویەوە، بڕیاری دا وەک جاران کار بۆ دەزگای زانیاریی بکاتەوە و لەو ماوەیەدا چەند فەرمانێکی بۆ ئەو دەزگایە جێبەجێکرد، لەوانە تیرۆرکردنی چەند کەسێک بە باشی نازانم ناویان بهێنم، بۆ ئەوەی گومان نەخرێتە سەرم.
ئەفسەرێکی کۆنی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست