حاكم قادر دەڵێ : لەسەعاتى سفردا خزمەتگوزارى ئینتەرنێت و مۆبایل و تەلیفون دەبڕین و هاتوچۆ قەدەغەدەكەین..تازه‌کراوه‌ته‌وه.
Saturday, 29/01/2011, 12:00
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ حاكم قادر پاش ئەوەى بەتەلفون ماوەیەكى درێژ لەگەڵ تاڵەبانى گفت و گۆدەكات ، پاشتر په‌یوه‌ندییه‌کی دوورودرێژ لەگەڵ شیخ جەعفەر و دكتۆر خەسرەو دەبەستێت و پێشتریش سێ قۆڵى ئه‌م دووانه لەگەڵ مەلا بەختیار كۆدەبنەوە ، دواتر لە بارەگاى ئاسایشى گشتى كۆبوونەوەیەكى بەپەلە لەگەڵ بەرپرسى دەزگا ئەمنیەكان دەكرێت و هه‌ر به ته‌لیفۆن فه‌رمان به هەموو هێز و فەوجەكانى پۆلیس و ئاسایش ده‌دات و دەیانخاتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە و لەكۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوان دەڵێ : حسابى وردى هەموو شتێكمان كردووە و لەسەعاتى سفردا خزمەتگوزارى مۆبایلەكانى ئاسایا و كۆرەك و فانوس و نۆرماڵ بە خزمەتگوزارى ئینتەرنێتەوە دەبڕین .
ئەمەش رەنگدانەوەى ترس و لەرزى پیاوان و نۆكەرانى دەسەڵاتە لە رقى ئەستوورى جەماوەرى تووڕە و ئاماژەیە بۆ نزیكبوونەوەى هەرەسهێنانى دەسەڵاتى مافیا و چەتەكان .
کوردستانپۆست : به‌شی تازه‌کراوه‌که: مه‌لا به‌ختیار له روونکردنه‌وه‌یه‌کیدا بۆ کوردستانپۆستی ناردووه ، سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه که به زمانێکی زۆر ناشارستانیانه و جنێو ئامێز بۆی نووسیوین و ده‌یه‌وێت راستییه‌کان چه‌واشه بکات و ده‌ڵێت : حاکم قادر له کوریایه له 25ی ئه‌م مانگه‌وه ، بۆیه هه‌واڵه‌که درۆیه.. ئێمه لێره‌دا به خوێنه‌رانی کوردستانپۆست ده‌ڵێین: دوای ئه‌م روونکردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ، که به‌زمانێکی زۆر بازارییانه نووسرابوو ، په‌یوه‌ندیمان به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که کرد ، وتی: من نه‌مووتوه حاکم قادر بۆ خۆی ئاماده‌بووه بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ، به‌ڵکو نووسیومه به ته‌له‌فۆن له تێلیکۆنفرانسێک به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردووه و هه‌ر به‌ته‌له‌فۆن فه‌رمانی ده‌رکردووه. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێت: حاکم قادر به‌ڵێ له سلێمانیی بوو ئیمڕۆ له رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ دوبه‌ی له‌وێشه‌وه بۆ کۆریا سه‌فه‌ری کردووه .تەنانەت ملازم هەوارى سكرتێرى پێى وتین كەپاش بابەتەكەى كوردستانپۆست حاكم وتویەتى چەند منداڵێك پاش هەراكەى وكیلیكس توانیویانە پێگەى فیزاكارت هاكبكەن كە مەزنترین پێگەى ئەلیكترۆنیە لەجیهاندا باشە بۆ عەبقەریەك نیە لەو كوردستانپۆستە رزگارمان بكات ، ئەوە هەموو ئاسایش و بەتایبەتى ملازم هەوارى سكرتێرى حاكم قادریش شاهیدە كە قادرى حەمە جان پاش نیوەڕۆى یەك شەممە واتە ئەمڕۆ لەفڕۆكەخانەى سلێمانیەوە سوارى فڕۆكەى دوبەى بووە تا بەترانزێت بچێ بۆ كۆریا پاش ئەوەى تاكو دوانزەى نیوەڕۆ لەمەكتەبى سیاسى بوو ، هەموو ئەفسەرەكانى ئاسایشى فڕۆكەخانەش شاهیدى ئەم قسەیەن . ئەو نامەیەیى مەلا بەختیاریش گوزارشتە لەوێرانبوونى ورە و تۆقاندنى لەتوڕەیى جەماوەر ..
دووبارە مەلا بەختیارى كۆنە ئاش و كۆیلەى بنەماڵە سەرى شۆرى هەزار جار داى لەبەرد ..
ده‌بێ بووترێت سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌وپوولی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان کۆریای باشوور وه‌ک په‌ناگه‌یه‌کی پاریزراو په‌نای بۆ ده‌به‌ن ، له‌وێدا ئه‌و پاره‌وپوله دزراوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌به‌ن له‌وێدا ئه‌پارتمان و پشکی کۆمپانیاکان ده‌کڕنه‌وه ، ئێنمه هه‌ر له کوردستانپۆستدا هه‌واڵی سه‌فه‌ری نێچیرمان بڵاوکرده‌وه که بۆ ته‌سفییه‌ی حساباتی ختامی سه‌ری ساڵی 2010 پشکه‌کانی له چه‌ند کۆمپانیایه‌ک سه‌فه‌ری ئه‌وێی کردبوو.
ئیمڕۆ حاکم قادریش وه‌ک چۆن داروده‌سته‌ی بنعه‌لی پاره‌وپولی دزراوی خه‌ڵکیان ده‌دزی و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌کرد ، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتیان، په‌له‌په‌لی ئاودیوکردنی هه‌رچی زۆرتری بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه.
ئەفسەرێكى ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست