ئەوە هێزەكەى مفەوەز سەرخێڵى ئاسایشە شارى سلێمانى تێكداوە ، نەك دژە تیرۆر
Monday, 22/02/2010, 12:00
سەبارەت بە ڕووداوەكەى چەند شەوى ڕابردوى شارى سلێمانى كە چەند هەوادارێكى لیستى گۆڕان تێیدا بریندار بوون و لێیاندرا و لە نەخۆشخانە بریندارەكان فڕێندران تاكو ئیستا هەریەكەو بەشێوەیەك باسى ئەو ڕووداوە دەكات و هەر كەسە یاخود هەر لیست و كاندیدێك بەجۆرێك باسى ئەو ڕووداوەدەكەن و نازانن ئەو هێزە كێبووە و چۆن ناوى بهێنن من وەك ئەفسەرێكى ئاسایش پێم خۆشە ئەو ڕاستییە بدركێنم و پێتان بڵێم كە ئەو هێزە كێیەو كێ سەرپەرشتى دەكات و سەر بە چ شوێنێكن ، تاكو ناوى هەموومان خراپ نەكرێت ، من ئەو شەوە خۆم لە واجبدابووم كە بە فەرمانى سەروخۆمان هەموو ئەفسەرو كارمەندانى ئاسایشى سلێمانى لە سەهۆڵەكەو تووى مەلیكى شارى سلێمانى بەمەبەستى قەرەباڵخ كردنى ئەو ناوچانە و چاودێرى كردنى هەوادارانى لیستى گۆڕان دەمان نێرن ، ئەمە وێت كە شتەكان چەواشەنەكرێن و نەوروژێنرێن و كەسانى دیكە تاوانبار نەكرێت ، ئەمە ڕاستى ناو و ناونیشانى هێزەكەیە ، ئەم هێزە ناوى هێزى ئۆپراسیۆنە و جل و سەیارەكانیان ڕەشن و لەلایەن مفەوەزێكى ئاسایشى سلێمانى مانەوە بەناوى سەرخێڵ سەرپەرشتى دەكرێت لە ژێر فەرمانى ڕاستەوخۆى ملازم جەبار دان ، ئەم مفەوەزە وەك گورگى برسى لیهاتووە و پەلامارى هەموو كەسێك دەدات ، زۆرینەى كاتەكان حساب بۆ ئێمەى ئەفسەر ناكات و جنێوى ناشیرین مان پێدەدات كەلەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا ئیهانەى بەچەندین ئەفسەركردووە و جنێو بارانى كردوون لە لاى برادەرەكانى خۆى و دواتر ئەو قسانەش بەر گوێى ئەو ئەفسەرانەش كەوتۆتەوە و بێزارى خۆیان لەو كێشەیە دەردەبڕن ، بۆ ئەم مەبەستە من و چەند ئەفسەرێكى پلە باڵاى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ئێستاش هەر ئاهوو نزولەمانە لەدەست ئەو كێشەیە . هەرچەندە من خۆم بە جەلالى دەزانم بەڵام كار مان لە كار ترازاوەو سلێمانى مان بۆ كۆنترۆڵ ناكرێت تازە سلێمانى شارى گۆڕانە و هێزەكانى سەرخێڵیش ئەوەندەى تر گۆڕنیان زیاتر كردووە تكایە كاك حاكم قادر فریاى ئەو وەزعەبكەوە ، چارەسەرى كێشەكان بكەو ئەو هێزە لەژێر دەستى مفەوەزێكدا مەهێڵە كەچەندین ئەفسەرى دڵسۆزى دیكەمان هەیە كە شایەنى ئەو جێگایەبن ، وەبتوانن ئارامى شار ڕابگرن نەك تێكى بدەن .
ئەفسەرێكى پلە باڵاى ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست