به‌ڵێ ئێمه‌ی جند الباراستن سه‌رده‌شت عوسمانمان کووشتووه
Thursday, 16/09/2010, 12:00
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ناوی خوودا و به ناوی سه‌رۆک بارزانی، سوێند به گۆڕی باوکی رۆحی کورد، که شه‌جه‌ره‌که‌ی ده‌چیته‌وه سه‌ر ابن الکلیب، ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه بۆ گه‌لی کوردی راده‌گه‌یه‌نیین.
کوڕێکی هه‌رزه‌کان، به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان، چه‌ند جارێک بۆ کاری تیرۆریستانه سه‌ردانی شه‌قلاوی ده‌کرد، که دوایی بۆمان ده‌رکه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌لقاعده و جند الاسلام راسپێردرابوو، تا جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی تیرۆربکات، به‌ڵام له‌و کاره‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، له هه‌موو هه‌وڵه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی سه‌رۆک ببینێت ، به‌ڵام کچه‌که‌ی سه‌رۆکی بینی و دڵی پێدا چوو، تا کار گه‌یشه ئه‌وه‌ی، ویستی بیخوازێت که ئێمه له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری ئه‌م ورده‌کارییه نه‌بووین، نه‌مانزانی نیازی کوشتنی سه‌رۆکی هه‌بووه.
سه‌رۆک بارزانی، که سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌موو کوردستانه، کاتێک ئه‌مه‌ی بیسته‌وه، ئه‌م ره‌فتاره‌ی به سووکایه‌تیی زانیی، بۆیه ئاشتی هه‌ورامی که‌وته به‌ینه‌وه، که ئه‌ویش ئه‌زمونی له‌سه‌ر کچه‌که‌ی خۆی هه‌بوو له‌گه‌ڵ زه‌که‌ریای گۆرانیبێژدا، وای پێشنیارکرد، عاقڵانه چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ی بۆ بکات. بۆیه جه‌نابی سه‌رۆک له‌سه‌ر قسه‌ی ئاشتی هه‌ورامی، چه‌ند جار رایسپارد ئه‌گه‌ر ئه‌م کوڕه کچه‌ی ده‌وێت با بێت و داوای بکات، واز له‌و ره‌فتاره ناشرین و منداڵانه‌یه بهێنێت. ئه‌مه بۆ خۆی وه‌ڵامێکیشه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن گوایه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کچ ناده‌ن به سۆرانی.
سه‌رده‌شت عوسامان قوتابیی زانکۆ بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رۆژنامه‌نووس نه‌بووه، وه‌ک ده‌ڵێن گوایه له کوردستانپۆست په‌یامنێربووه، ته‌نانه‌ت ئێمه نه‌مان زانیوه نووسه‌ریشه، ئه‌و نووسینه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه، که ئه‌و عاشقی کچه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانییه، تا رۆژی کوشتنه‌که‌ی نه‌مانزانیوه و نه‌مانخوێندۆته‌وه. بڕواشمان نییه ئه‌و نووسیبێتی. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌موو ئه‌و پروپاگاندانه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و ده‌ڵێن له سه‌ر ئه‌و نووسینه نه‌کوژراوه.
سه‌رده‌شت عوسمان سه‌ر به القاعده بووه، ئه‌ندامێکی ئه‌وان بووه، یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی له نیویۆرک هاوبه‌شی کاره تیرۆریسه‌که‌ی (World Trade Centers)ی کردووه و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندییدا بووه له‌گه‌ڵ خوودی ئوسامه بن لادن. شاره‌زایی له دروستکردنی ته‌قه‌مه‌نییدا هه‌بووه، موسڵمانێکی تۆخ و تووندڕه‌وبووه، ئه‌وه‌نده‌ی چۆته مزگه‌وت، نه‌چۆته نادی. جگه له چا و قاوه، مه‌شروبی هه‌ر نه‌خواردۆته‌وه، ئیسلامێکی عه‌یاره 24 بووه، ئه‌و نووسینانه هیچ په‌یوندییان به سه‌رده‌شته‌وه نییه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌کانمان له‌سه‌ر سه‌رده‌شت ده‌ست که‌وت ، به‌تایبه‌تی زانیمان په‌یوه‌ندیی به ئیسلامه تووند ره‌وه‌کانه‌وه هه‌یه، بڕیارماندا ده‌ستگیری بکه‌ین و راده‌ستی دادگای بکه‌ین، کاتێکیش فه‌رمانه‌که‌مان ده‌رکرد و (جند الپاراستن) ویستی کاره‌که جێ به‌جێ بکات، جند ئیسلام زانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌یان که‌شف نه‌بێت، ویستیان خۆیان بیفڕێنن، ئه‌و رۆژه و له‌و شوێنه، هه‌ردوو لامان به‌ره‌و رووی یه‌ک بووینه‌وه و سه‌رده‌شت که‌وته نێوانمان، گولله‌کانی ئێمه سه‌رده‌شتی پێکا، سێ گولله به‌ر ده‌می سه‌رده‌شت که‌وت، گولله‌یه‌ک گولله‌ی شه‌ره‌ف و ئابڕووچوون بوو، گولله‌یه‌کی تر، گولله‌ی جند الپاراستن، دوا گولله، گولله‌ی ئال بارزانی بوو.
لاشه‌که‌ی سه‌رده‌شت ده‌ست جند الاسلام که‌وت، ئه‌وان توانیان به خاڵی پشکنیه‌کانی ئێمه‌دا بۆ موسڵ ده‌ربازی بکه‌ن.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه، تا بزانین ئه‌و که‌سانه‌ی ئێمه، کێ بوون، که له‌و خاڵانه هاوکاری جند و ئیسلامیان کرد؟ ئه‌و تیرۆریستانه چۆن توانیان له هه‌ولێره‌وه بیگه‌یه‌ننه موسڵ؟!!!
ئێمه به‌م ئاگادارییه ئه‌و چه‌ند راستییه‌مان خسته روو، راگه‌یاندنی تر به دوایدا دێت.
ئیمزا
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه
جند الپاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست