رونکردنه‌وه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ر وکارمه‌ندی ئاسایشه‌وه
Friday, 10/07/2009, 12:00
له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 ، بۆشاییه‌کی ئیداری دروست بو له کوردستاندا ، هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی کوردستانی نه‌یتوانی ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه ، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان ، یه‌که‌م حکومه‌ت له کوردستان دامه‌زرا ، که‌وتنه دامه‌زراندنه‌وه‌ی دائره‌کان ، یه‌کێک له‌وانه ئاسایش بو ، سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینیان به پله‌ی جیاواز له ئه‌فسه‌ره‌وه بۆ پۆلیس دامه‌زراند . ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه خۆشه‌ویست بو له‌ناو خه‌ڵكدا ، به‌رۆحێکی پێشمه‌رگانه‌وه ، بێ گوێدانه ماندوبون وترسان ، له‌خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بووه ،پارێزه‌ری سه‌روسامانی خه‌ڵک بون ، ئێستاش ئه‌م ده‌زگایه پاش زیاتر له 17 ساڵه ، هه‌ر ده‌زگاکه‌ی جارانه و پڕێتی له ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌ز وپۆلیسی دڵسۆز ، به‌ڵام به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هه‌ندێک خه‌ڵکی نه‌فس نزم و بوده‌ڵه‌وه که پله‌ی لێپرسراوێتی به‌رزیان هه‌یه له‌و ده‌زگایه خۆیان سه‌پاندووه . ئه‌و که‌سانه که هه‌مومان ئه‌زانین کێن ، ئه‌یانه‌وێت کاری نابه‌جێ ودور له‌کارو فرمانی ئاسایشه‌وه‌مان پێبکه‌ن ، دورمان بخه‌نه‌وه له کار‌و ئه‌رکی نیشتمانی خۆمان .
به‌ڕێوه‌به‌ره کۆنه جاشه‌که ، که ئێستا بکوژ وببڕ خۆیه‌تی ، له رێگای چه‌ند نه‌فس نزم و چه‌قۆکێشێکه‌وه که‌وتونه‌ته وێزه‌ی گه‌نجی ئه‌م شاره که ده‌سه‌ڵاتی کوردی 18 ساڵه ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقایان ، له بری ئه‌وه‌ی ژیانیان دابین بکرێت و ئاسوده بن سود له تواناکانیان وه‌ربگیرێت ،له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی جیاواز که‌وتونه‌ته راوه‌دونانیان . ئاگاداری رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری که ئه‌و بانده چه‌قۆ کێش و سه‌رسه‌رییه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانین ،چه‌ند نه‌فس نزمێکن که به په‌نجه‌کانی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان حاشای لێبکات ، ئه‌وا مه‌جبور ئه‌بین ناوه‌کانیان و پله‌کانیان ئاشکرا ب‌که‌ین ئه‌و کاته به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش خۆی ئه‌بێت ته‌حه‌ملی نه‌تیجه‌که‌ی بکات .
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌ز و پۆلیس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هه‌ر وه‌کو چۆن له سه‌ره‌تاوه پارێزه‌ر وخزمه‌تکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوین ، هه‌رواش ده‌مێنینه‌وه ، زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه دزو جه‌رده وچه‌قۆ کێشه ئه‌که‌ین ، که ئه‌یانه‌وێت ئازادێکانی خه‌ڵک بخنکێنن که به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م کوردستانه هاتۆته به‌رهه‌م .
ئاگاداری جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌که‌ینه‌وه ، که پشتوپه‌ناتانین له هه‌مو ده‌ستدرێژیه‌ک که بکرێته سه‌رتان ، ئێمه‌ش رۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ین و لایه‌نگری لیستی گۆڕانین ، سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان حه‌تمیه و ده‌ست له‌ده‌ست و قووه‌ت له‌خوا ، به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و کاری جدی ، رزگارکردنی گه‌له‌که‌مان له زوڵم و زۆرداری .
ئەفسەرێکی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست