پاراستن سینارێۆی تیرۆركردنی چه‌ند كادریكی یه‌كیتی و گۆران و ئیسلامیه‌كانی دارشتووه، به‌نمونه جه‌مال عه‌بدوللا و عه‌قید نه‌جمه‌دی
Wednesday, 20/07/2011, 12:00
كادرێكی پاراستنی پیرمام
له چوار چێوه‌ی پیلانه خۆێناویه‌كانی پاراستن بۆ ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به دۆست و نه‌یاری پارتی ده‌زانن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریگه‌ریان زوو ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه!
شه‌وی ڕابردوو به سه‌رپرشتی مه‌سرۆر بارزانی و، هه‌ریه‌كه له وه‌یسی و مه‌كسی بارزانی براكانی مه‌سرۆرو، نه‌زهه‌ت حالی و قاسم مزوری و ٣ كه‌سی دیكه كه به سه‌یاره‌یه‌كی جام ره‌ش له سلیمانیه‌وه گه‌یه‌نرابوونه سه‌ری سه‌ره‌ش،و ناوه‌كانیان نه‌زانراوه،كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهینی له كاتژمیر ٧ی ئیواره ده‌ستی پێكردووه تا سه‌عات ١١ شه‌و به‌رده‌وام بووه!
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نهینی و نزیك كه یه‌كیكه له كادیرانی پاراستنی پیرمام و نزیكه له قاسم مزوریه‌وه، به‌شێكی كه‌م و گرنگی نیو كۆبونه‌وه‌كه‌ی دركاندووه،كه پاراستن سیناریۆیه‌كه‌ی زۆر ترسناك‌و خوێناویی دارشتووه بۆ تیرۆركردن و له‌ناو بردنی چه‌ند كادرێكی به‌رچاوی لایه‌نه‌كانی نێو ئۆپۆزیسۆن و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان كه هاوپه‌یمانی ستراتیژیان هه‌یه له گه‌ڵ پارتی دا!
به پیی سه‌رچاوه‌كه پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به ڕێگه‌ی به‌كارهینانی ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ(كاتم ێوت) ئه‌و كرده‌وه خۆیناویانه له ناو شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن........
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان هاتووه بۆ تیرۆر كردن، ئه‌م كه‌سانه گولبژێر كراون:
عه‌قید نه‌جمه‌دین حه‌مه سه‌رسپی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌وروبه‌ری سلێمانی
جه‌مال عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه
ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كیتی و نزیك له هیرۆی ژنی تأڵه‌بانی
دكتۆر ئوسامه ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركرداه‌یتی یه‌كگرتوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی
فاروق ڕه‌فیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی
مامۆستا مه‌لا كامه‌ران
فاروق نه‌وڕۆلی به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
شۆرش ئه‌نوه‌ر پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی دیوی دوومی په‌یامی كۆمه‌لی ئیسلامی
محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ل
ئارام سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری پیشووی كه‌ی ئین ئین
به‌هیز حوسین پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی گه‌رماو گه‌رمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان یه‌كیتی
به‌ڕیزان.....خوینه‌رانی ئازیز
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی دركاندووه كه ٢٥ كه‌س ده‌سنیشانكراوه به‌لام ئه‌م ناوانه زانراوه، و ئه‌وه‌ش زانراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ٥ مه‌فرزه‌ی نهینی له‌لایه‌ن پاراستنی سلیمانیه‌وه ئاماده كراوه..وابریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ناوی ئه‌و كه‌سانه بگاته ده‌ستمان كه سه‌رپه‌رشتی و كاراكته‌ری جیبه‌جیكاری ئه‌و پیلانه خۆیانه‌ویه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌ی خه‌ڵكی سلیمانی زیاتر قولبكریته‌وه‌و، شه‌ری ناوخۆی لایه‌نه‌كان له ناو سنوری پارێزگای سلیمانی دروست بكریت!
كادرێكی پاراستنی پیرمام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست