کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌پشت به‌ناو چالاكیه‌كانی (دلێری پۆلیس) به‌رپرسی رێكخراوی ئاشتییه‌وه‌یه‌

Friday, 27/07/2012, 12:00


دلێری پۆلیس بناسه‌، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌وڵی فڕاندنی فاروق ره‌فیق و عه‌بدولمسه‌ور بارزانیی دا

وه‌ك كادرێكی به‌ئه‌زموونی پاراستن ئه‌گه‌ر بمزانایایه ‌ئه‌م رێكخراوه ‌و ئه‌وانی دیكه‌ به‌هه‌موو توانا و ڕاستگۆیی و بێ لایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیه‌وه ‌پرۆژه‌و كارو چالاكی به‌نه‌خشه‌ و به‌رنامه ‌له‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگادا جێبه‌جێده‌كات و به‌بێ لایه‌نی رۆڵی خۆی ده‌بیێیت، ئه‌وا منیش سوپاسگوزاریم ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ‌ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كارده‌كه‌م و زانیاری ووردی گشت رێكخراو سه‌نته‌ره‌كانم له‌لایه‌و، ناتوانم چاوپۆشی له‌كاری به‌دناو سیخورایه‌تی به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوانه ‌بكه‌م!
ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوای جوانتر كردووه ‌ده‌سته‌ڵاته‌كانیان نیه‌، به‌ڵكو كۆی سستمه‌كه‌یان و بوونی ده‌یان رێكخراوی جۆراوجۆر له‌ خزمه‌تی كۆی كۆمه‌لگا و ئه‌وساش ده‌سته‌لاتدایه‌، وه‌لێ ئه‌م هه‌موو ده‌زگاو رێكخراو سه‌نته‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئیستسناو هه‌موویان له‌پشته‌وه‌ حزب و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیان ده‌سورێنن بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان، واته‌ ئه‌م رێكخراوانه ‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی رۆژ ئاوا بۆ چاوبه‌ستن كردن و چه‌واشه‌كاری كۆمه‌ڵگایه‌بۆ خزمه‌تی ده‌سته‌لات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان.
به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ئه‌م رێكخراوانه‌ بۆته ‌وه‌سیله‌ بۆ روتوش كردن و پۆلیش كردنی ده‌سته‌لات و شاردنه‌وه‌ی ناشرینیه‌كانیان و جوانكردنیان له‌لا‌یه‌ن خه‌ڵكی یه‌وه‌.
له‌دیوێكی دیكه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ش گونجاوه ‌كێن ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ‌به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌هه‌ولێر و سلێمانی، ئایا به‌پرانسیبی ئه‌كادیمی و پرۆڤیشناڵ و تویژنه‌وه ‌و خودان بروانامه‌و به‌شداری خوڵی جۆراوجۆریان كردووه‌؟!
یا ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆیله‌ و نه‌فام و نه‌زان و سیخوره‌كانی به‌رده‌ستی خۆیانن ، یا ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌هۆی فاشیل بوون و شكست هێنانیان له‌ خوێندن و دواتر له‌ رێگه‌ی راپۆرت نووسین و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماستاو مامه‌حه‌مه‌یی و هه‌ڵگرتنی ناوی زل ئه‌و سه‌نته‌رو رێكخراوانایه‌ان پێدراوه‌.
لێره‌وه ‌ناوه‌رۆكی باسه‌كه ‌بۆ خوێنه‌ر گرنگه ‌ئه‌و پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو باشتر خاوه‌ن و به‌رپرسی ئه‌م رێكخراوی ئاشتی یه‌ بناسن كه ‌راسته‌وخۆ پاراستن له‌ سه‌لاحه‌دین هه‌ڵی ده‌سوڕینن و ئه‌ویش زۆر جوان یاریه‌كه‌ بۆ خۆیی و ده‌زگای پاراستن ده‌كات، له‌وه‌ش گوزه‌ری كردووه‌، له‌نێوان یه‌كیتی و پارتی زۆر به‌رپرسی گه‌وره‌ی جه‌هل كردووه‌، خڵفاندوونی و گاڵته‌جاریانه‌پاره‌و دولاریان لێ ده‌كێشێته‌وه‌به‌ناوی زل و پرۆژه‌ی هیچ و پوچ .
ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له ‌پێشه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ ناویان بێت و به‌سه‌رپه‌رشتی و سپۆنسه‌ری ئه‌وان بێت كه‌وتونه‌ته‌داوی گڵاوی پاراستن.
دڵیر ساڵح.....ناسراوه‌ به ‌دلێری پۆلیس له‌چه‌ند سالی رابردوو چایچی بوو له‌به‌ریوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلیمانی پارتی له‌لای لیوا محمه‌د سابیر هه‌مه‌وه‌ندی.
دوای ئه‌وه‌ی تاقه‌تی چایچێتی نه‌ما بووه ‌پیاوی پاراستن له‌لای ئاكۆ چاوشین و پاشتریش له‌لای شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی ئیستای پاراستنی لقی 4، زانیاری و هه‌واڵی له‌ گازینۆ شه‌عب بۆ پاراستن كۆده‌كرده‌وه‌، دوای كه ‌ئه‌وان هه‌ستیان كرد (دلێر ساڵح ...دلێری پۆلیس) باش یاریه‌كه‌یان بۆ ده‌كات كردیانه ‌معته‌میدی پله‌یه‌ك و مانگانه‌(700) هه‌زار دیناریان بۆ بڕییه‌وه‌.
دواتر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی و به‌تایبه‌تی رۆشنبران و یه‌كێتی و گۆرانی پێ چه‌واشه ‌بكه‌ن، رێكخراوێكی به‌ناو مه‌ده‌نی ناوه‌رۆك پاراستنیان به‌ناوی(ئاشتی) بۆ دامه‌زراندوو، خۆیشیان مخه‌وه‌ل كرد تا سه‌ردانی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وانی دیكه ‌بكات به‌مه‌رجێك رۆژانه ‌دوای سه‌ردانه‌كانی ناوه‌رۆكی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه ‌بۆ پاراستنی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین به‌رزبكاته‌وه‌.
له‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی كه ‌به‌ ئیعازی پارستن سه‌ردانی كردبوون (دلێری پۆلیس) كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ خۆی ناو ناوه ‌(دلێر نه‌قشبه‌ندی) له‌وانه ‌فازیل میرانی و مه‌حمود محمه‌د و جه‌عفه‌ر ئیمنكی و سه‌لاح ده‌لۆ و عزه‌دین به‌رواری و نه‌زاد هادی كه‌ سه‌رتاپایان دژی بۆچونه‌كانی پاراستنن، به‌لام پاراستن له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌ ئامێری ده‌نگ تۆماركه‌ره‌وه ‌ته‌واوی قسه‌كانی ئه‌وانه‌ی وه‌رگرتووه ‌به‌رێگه‌ی (قه‌له‌میكی ده‌نگ تۆمار كه‌ر). دواین كه‌سیش كه‌ كه‌وته ‌داوی دلیری پۆلیسه‌وه ‌كاكه‌مین نه‌جار و عه‌لی حوسێن سورچی بووه‌....
پاره ‌و دۆلاری له ‌زۆربه‌یان به‌ناو پێداویستی نووسینگه ‌و به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانیه‌وه‌وه‌رگرتووه‌.
به‌ئیعازی پاراستن له‌پار ساڵدا خه‌ڵاتی به‌ناو ئاشتی له‌دهۆك دایه‌بابه‌كر زێباری كه‌له‌شه‌ری 1995 دا ده‌ستی له‌شه‌هید كردنی 12 گه‌ریلادا هبه‌وه‌و دواتریش ده‌یان تاوانی دیكه‌ی له‌سنوری گه‌ریلاكان ئه‌نجامداوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی كه‌پاراستن ناوه‌كانی بۆ دلێری پۆلیس دیاری كردبوو، حاكم قادر حه‌مه‌جان و هێرۆ و عیماد ئه‌حمه‌د و بایز تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح وچه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی و له‌وانه‌ی كه‌ناوم هێنابوون به‌بیانوی نه‌بوونی پیداویستی هه‌موویان خسته‌داوی خۆیه‌وه‌ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلاری كۆكردۆته‌وه و، زانایاریه‌كانیشی به‌ئامیری ده‌نگ تۆمار كه‌ر بۆ پاراستن گواستۆته‌وه‌.
پاراستن نووسینگه‌یه‌كی له‌عه‌ینكاوه‌بۆ كردۆته‌وه‌و به‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌به‌رێكخراوه‌ئه‌مریكی و بیانیه‌كانیشیان ناساندووه‌، تا ئێستا لیان نه‌پرسیوه‌ئیوه‌كام بروانامه‌و كام زانكۆو كام خولی ئه‌وروپی و ناوخۆیتان بینوه‌.
له‌وه‌ش كاره‌سات تر له‌سالی 1996 به‌دواوه‌ ئاره‌زووی دیارده‌ی كۆمه‌لایه‌تی (x) لا دروست بووه ‌به‌ئاواره‌یی و تا ئێستا ده‌یان منداڵی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی ئه‌تك كردووه ‌ده‌بوو ئیستا بدرایه‌ته‌دادگاو سزا بدرایه‌.
له‌رۆژانی 17 شوبات به‌ئیعازی پاراستنی لقی 4 خستیانه‌ناوی ئه‌و كه‌مپینه‌ی به‌ناو هێڵی ئاشتی له‌گه‌ل ره‌حمان غه‌ریب و ئه‌وانه‌ی سلێمانی تیكه‌ل كران و سه‌روو په‌رۆی خامی سپیان له‌خۆیانه‌وه‌ ئاڵاندوو شه‌وانه‌ش ده‌قی وته‌كانی نێو كه‌سه ‌ناسراوه‌كانی بۆ پاراستن ده‌نار، جگه‌له‌گه‌یاندنی وته‌ی ناو رۆشنبیرانی گازینۆ شه‌عب كه‌چیان ووتبوو هه‌موویمان به‌ده‌ست گه‌ییشت.
تا ئه‌وه‌ی لیستی ماڵ و ژماره‌ی مۆبالیی ئه‌وانه‌ی كه ‌دژی پارتی بوون هه‌مووی ئه‌م دڵێری پۆلیسه ‌ئاماده‌ی كردبوو تا پاراستن به‌نهێنی زه‌بریان لێ بدات. به‌لام ئه‌وكات كوردستانپۆست رۆژانه‌ نیهنیه‌كانی بلاو ده‌كرده‌وه ‌بۆیه‌ پاراستن تووشی شكست هاتوو نه‌یتوانی زه‌بر به‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی بگه‌یه‌نیت.
له‌وانه‌ش ترسناكتر له‌ رێگه‌ی دلێری پۆلیسه‌وه‌ هه‌وڵی ڕفادنی فاروق ره‌فیقیان دابوو به‌ڵام شكستیان هیناو، هه‌ر له‌ رێگه‌ی دلیری پۆلیسه‌وه‌ مالی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی دۆزرایه‌وه ‌و به‌شه‌و چوونه‌سه‌ری تایه‌ی سه‌یاره‌كه‌یان ته‌قاندبوو، نامه‌ی هه‌ره‌شه‌یان كردبووه ‌سه‌ر چه‌ند رۆشنبیرێك له‌و شاره‌.
بروانن دلیری پۆلیس له‌پاڵ ئه‌و ریكخراوه‌ی پاراستندا بۆته‌ خاوه‌نی
مه‌زره‌عه‌یه‌ك له‌ سیته‌ك به‌3 دۆنم
دوو خانوو له‌هه‌ولێر و خانوویه‌ك له‌سلێمانی و له‌رێگه‌ی كه‌سێكی پاراستنه‌وه‌ خاوه‌نی 20 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ له‌ كڕین و فرۆشتنی سه‌یاره ‌له‌سلێمانی كاری پیده‌كات.

تێبینی
دلێری پۆلیس نه‌یتوانی یه‌وه‌ خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو بكات
كارمه‌ندیكی پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە