کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەوە

Wednesday, 26/11/2014, 12:00


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ژمارە : 200
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕۆژ : 25/11/2014
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بۆ / سەرجەم كە ناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / ڕوونكردنەوە
دواى ئەوەى ئەمڕۆ لە چەند كەناڵێكى ڕاگەیاندنەوە هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە گوایە ئاسایشى سلێمانى چەندكەسێكى دەستگیركردووە لەئاوارەكانى كەمپیى عەربەت بەتاوانى ئەوەى كە پەیوەندیان بە گروپى تیرورستى(داعش)ەوە هەبێت. ئێمەوەك بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی سلێمانى سەرلەبەری ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوەو , بەهەموو لایەكى ڕادەگەینیین كە هیچ كەسێك بەتاوانى پەیوەندى بە (داعش)ەوە دەستگیرنەكراوە تەنها لێكۆڵینەوە چەند هاوڵاتیەك كراوە و دواتر بەڕێزو حورەمەتەوە ڕەوانەى كەمپەكەیان كراونەتەوە.
لەگەل ڕێزدا
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە