کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن بۆ چاودێریكردن (كامێرای) پێشكه‌وتووی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ماڵه‌ به‌رپرسانه‌ داناوه‌!

Thursday, 19/05/2011, 12:00


كارمه‌ندێكی ئاسایش زیاتر له‌ ٢٠ ڕۆژه‌ پاراستن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێری ووردی ئه‌م مأڵه‌ به‌رپرسانه‌ی له‌ هه‌ولێر كردووه‌!
زۆر ده‌میكه‌ ئه‌مویست ئه‌و زانیاریانه‌ بلاو بكه‌مه‌وه‌، به‌لام نه‌مده‌زانی چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م زانیاریانه‌ بگه‌ینه‌مه‌ سایتی كوردستانپۆستی دلسۆز به‌ كوردو كوردستان..چونكه‌ ئیستا بۆته‌ باو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ت بگات وترسیشت نه‌بێ و، دلنیابی له‌ ئه‌منیه‌تی خۆت و ئیمیل و په‌یامه‌كه‌ت و، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ركه‌ نه‌توه‌یی و ئه‌خلاقیه‌كه‌ت بگه‌ینی، ئه‌وا ته‌نها و ته‌نها كوردستانپۆسته‌..كه‌ ئه‌و شه‌رڤه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكی كوردستان و گشت كوردانی جیهان متمانه‌ی پێ بكه‌ن و نه‌ترسن له‌ ئاشكرابوونیان و چاره‌نووسیان...
خوینه‌رانی ئازیز
بروانن و بزانن به‌ چ شێوه‌یك ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌رچیان پێ بكرێت دریغی ناكه‌ن و نه‌شیان كردووه‌..
ته‌ماشاكه‌ن..ده‌زگای پاراستن بۆ چاودیری كردنی هه‌ندێك ماله‌ به‌رپرس كامیرای پیشكه‌وتووترین مۆدیل و شیوازی داناوه‌، به‌رامبه‌ر به‌و ماڵانه‌ی كه‌ به‌رپرسن و به‌ چاوه‌ نه‌یارو ناحه‌زو دوژمنه‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كات، تا ئه‌وه‌ی ماڵه‌ به‌رپرسه‌كانی پارتیشیان بێ به‌ش نه‌كردووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
گشت ژوورو نوسینه‌گه‌كانی تایبه‌ت به‌ دكتۆر به‌رهه‌م
ماڵی دكتۆر به‌رههم له‌ گه‌ره‌كی حه‌سارۆكی ٨وه‌
ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سول كامیراكه‌یان له‌ نووسینگه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌وه‌ قائیم كردووه‌
ماڵی ئاسۆ ئه‌ڵمانی 
ماڵی ئه‌رسه‌لان بایز
مالی سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌
ماڵی عوسمان بانی مارانی و، شه‌وێك به‌ راسپارده‌ی مه‌نسور بارزانی ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی كرا، به‌لام خۆیان له‌مال نه‌بوون له‌ كۆیه‌ بوون
مالی عه‌لی كه‌ریم
نووسینگه‌ی هاوڵاتی
نووسینگه‌ی ئاوینه‌
نووسینگه‌ی گۆران گشت كه‌ناله‌كانی
مالی مامۆستا عه‌لی باپیر
ماڵی سه‌لاحه‌دین به‌هادین
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، له‌ بینای میدیا تاقیكاریه‌كه‌ی ٦٠ مه‌تریه‌وه‌ ٤ كامیرا دانراوه‌
نووسینگه‌ی كه‌ناڵی په‌یام له‌سه‌ر شه‌قامی ٤٠ مه‌تری
باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی ٣ یه‌كیتی له‌ هۆتیله‌كانی به‌رامبه‌ریه‌وه‌
باره‌گای حزبی شویعی كوردستان
ماڵی غه‌فۆر مه‌خموری
ماڵی شه‌فیق قه‌زاز
ماڵی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر پارتی
مه‌حمود محه‌مه‌د له‌ پشت هۆلی زه‌رده‌وه‌
ماڵی فازیل میرانی له‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ی 
كاتی خۆشیی له‌ ماڵی جه‌وهه‌ر نامیق ڕه‌حمه‌تیش دانرابوو، من له‌گه‌لیان بووم
ماڵی دكتۆر نوری عوسمان ئه‌و كات له‌ ماڵه‌كه‌ی دراوسیه‌وی به‌ پاره‌ ئه‌و مأله‌یان قائیل كردبوو، دواتر ماله‌كه‌ وه‌ك ئه‌خلاق ئاگاداری دكتۆر نوری كردبوو، لیی كردبووه‌و رۆژی دواتر كامیراكانی برده‌ به‌رده‌م نیچیره‌ڤان به‌لام نیچیر هیچی پێ نه‌كرابوو!
ماڵی سه‌رباز هه‌ورامی له‌ دار زیافه‌ی سه‌لاحه‌دین و له‌ شاری خه‌ونه‌كان
ماڵی زه‌عیم عه‌لی له‌ پیرمام و له‌ شاری خه‌ونه‌كان
ماڵی رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ شاری خه‌ونه‌كان
ماڵی بروسك شاوه‌یش له‌ شاری خه‌ونه‌كان
گشت شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا كامیرای تیا دانراوه‌، كۆكپانیایه‌كی ئه‌مریكی تیایه‌ ڕواندووه‌، به‌ پیی زانیاری من زیاتر له‌ ٢٠٠ سیدیان تۆماركردووه‌، نیوه‌ی كاری سێكس و ڕابواردن بووه‌!
گشت ڤێلاكانی گوندی ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئه‌مریكی له‌ هه‌ولێرو رێگای سه‌لاحه‌دین
ماڵی عزه‌دین به‌رواری له‌ سه‌ریگای نیوان پیرمام و سه‌ری ره‌ش
ماڵی شیرن ئامێدی
كاتی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌گه‌ل مه‌سعود نه‌بوو، كامیرایان له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یدانابوو،كه‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ویته‌ دویان ماڵی له‌ پیرمام به‌ڕووی داره‌ بزماره‌و ڕیگای كۆنی نێوان هه‌ولێرو سه‌لاحه‌دینه‌
ماڵی ٣ به‌رپرسی بارزانی كه‌ له‌ مه‌كته‌بی مه‌سعودبارزانی ده‌ركراون له‌ هه‌ولێر و سه‌لاحه‌دین نیشته‌جین
هه‌ر ١٥ كۆنسۆڵگه‌ریه‌كه‌ش كه‌ له‌ هه‌ولێر كراونه‌وه‌ به‌ دووری ٥٠ مه‌تر بۆیان دانراوه‌
تیبینی
ئه‌و كامێرانه‌ی بۆ ئه‌م پیلانانه‌ دانراون، نویترین شیوازن، هیچ كه‌سیك هه‌ستی پێناكات و به‌ئاسانی نابینرێت،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ٥شوین بۆ كۆنترۆڵ و ئامیرو به‌شه‌كانی كامیره‌كان كه‌ وایه‌ر لیسن ، ده‌انراوه‌، یه‌كیان هۆتێل شیراتۆن..دووه‌م شوقه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا..سێ هه‌م..بیانی هۆتیل خانزاد...چوارهه‌م هۆتیل ڕۆتانا نزیك به‌ گونده‌كانی ئینگلیزی و ئیتالی
ته‌واوی ئه‌م كاران له‌لایه‌ن ٢ كۆمپانیای ئه‌مریكی ئیسرائیلی جیبه‌جیكراوه‌!
كارمه‌ندێكی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە