کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌ياميك له‌ كارمه‌نديكی پاراستنی لقی ٤ پارتی يه‌وه‌ بۆ...

Friday, 17/06/2011, 12:00


داواكاری گشتی له‌ پاريزگای سلێمانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی
ئۆپۆزيسۆن هه‌ر ٣ لايه‌نه‌كه‌
كه‌سوكاری شه‌هيدانی ١٧ی شوبات
له‌ سه‌ری ڕه‌ش، مه‌سروری تيرۆرست بۆ جاری دووه‌م (پالتۆڕه‌شه‌كه‌ی) رۆژی ١٧ی شوباتی پاداشت كردووه.!
‌خه‌ڵكی شاری سلێمانی و كه‌سوكاری شه‌هيدانی تاوانه‌كه‌ی ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ی به‌رده‌م لقی ٤ی پارتی له‌ سلێمانی و، ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی و، گشت ئازاديخوازان ، چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌ بوون، كه‌ تاوانباران و بكوژان و ته‌قه‌كه‌رانی به‌رده‌م لقی ٤ی بنه‌ماڵه‌ی خيانه‌تكاری ٣١ی ئاب و ١٧ی شوباتی بدرينه‌ دادگاو به‌ سزای گه‌ل و نيشتيمانيان بگه‌يه‌نن!!
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی پاڵه‌وانی گشت خيانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كانی كوردستان ، نه‌ك تاوانباران و بكوژانيان ته‌سليم به‌ دادگا نه‌كرد، به‌ڵكو پاداشت و دياری گرانه‌به‌هاو مه‌داڵيای مه‌لا مسته‌فای پاله‌وانی ئاشبه‌تاڵی شۆرشی كورديان پي به‌خشيوون و، به‌به‌رده‌واميش پيان ده‌به‌خشن!
خوينه‌رانی خۆشه‌ويست
كه‌سوكاری شه‌هيدانی ١٧ی شوبات 
ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزيسۆن
ئازاديخوازانی كوردستان
بڕوانن.......كه‌ مه‌سرور بارزانی تيرۆرست به‌رپرسی ده‌زگای خويناوی وبه‌دناوی پاراستن، شه‌وی رابردوو ٤ی ٥ی٢٠١١ ، چوارشه‌ممه‌، له‌سه‌ری ره‌ش له‌ باره‌گای تايبه‌تی خۆی دياری و پاداشتی بۆ دووه‌م جار به‌خشيه‌، ٢٣ تاوانبارو ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ڕۆژی ١٧ی شوبات!
سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ نزاری شێخ تاهيری نزاره‌، كه‌ ئه‌ندامی به‌شی دراسات و پێگه‌ياندنی كاديرانی پاراستنه‌ كه‌ به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌ی هيمن هه‌ورامی يه‌، كوری ئه‌حمه‌د ته‌نزيلاتی كۆنه‌ ئه‌من و به‌عسيه‌كه‌ی سه‌ربه‌ ئه‌منی هه‌له‌بجه‌يه‌، كه‌ زياتر له‌ ٣٠ ساڵ باوكی هيمن خزمه‌تكارو جاسوسی ئه‌منی عامه‌و ئه‌منی هه‌له‌بجه‌بووه‌و، ئه‌مرۆش هيمنی كوری هه‌مان سيخورو جاسوسو خيانه‌تكاری نه‌ته‌وه‌يی ده‌رچووه‌، له‌لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا چۆپی!
نزاری شێخ تاهيری نزاره‌ش، به‌هه‌مانشێوه‌ باوكی كه‌ شێخ تاهيری نزاره‌بوو، له‌سنوری پينجوين، سه‌ربه‌ حزبی به‌عس و فه‌رعی سلێمانی بووه‌و، پياوی شه‌خسی ره‌فيق ئه‌سوه‌د بووه‌و، رزگاری شێخ تاهيری نزاره‌ كه‌ كاتبی فه‌وجی جاش خه‌فيفه‌بووه‌ له‌لای مه‌حمود به‌گی گۆلێ و، ئه‌مرۆ ئه‌ويش به‌ پله‌ی عه‌ميدی ئاسايش جيگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی سليمانی پارتیيه‌ له‌ هه‌ولير
نزار ئه‌وه‌ی دركاندووه‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو، مه‌سرۆری تيرۆرست، ئه‌و (پالتۆره‌شه‌ی) بينوه‌، كه‌ به‌ ئاشكرا ته‌قه‌ی له‌ خۆپيشانده‌رانی ڕۆژی ١٧ی شوبات كرد، كه‌ ناوی (سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌) ناسراوه‌و نه‌قيبه‌ له‌ فه‌رمانده‌يی سوپای سلێمانی و، ١٤ تاوانباری دكه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی بينوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ش ناوه‌كانيانن!!
1. هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی پيشووی لقی ٤ و سه‌رپرشتياری تاوانه‌كه‌ی ١٧ ی شوبات، هيوا ئه‌مه‌ ٤ تاوانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كوردانی تيكۆشه‌ر ئه‌نجامی داوه‌:
تيرۆر كردنی ٤ گه‌ريلای په‌كه‌كه‌ كه‌له‌لايه‌ن حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فای برايه‌وه‌ كه‌ئه‌وكات په‌كه‌كه‌ بوو به‌ نهينيش پاراستن بوو،له‌ سنوری ڕانيه‌و، دوای ئه‌وانه‌ش تيرۆركردنی دكتۆر عه‌بدلستار سالح شه‌ريڤ و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و، ڕۆژی ١٧ی شوباتيش شه‌هيد كردن و بريندار كردنی ٥٧ ڕۆله‌و گه‌نجی شاری سلێمانی به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌سروری تيرۆرست!
2. شه‌مأل عه‌لی، ناسراو به‌ شه‌ماڵی گومرگ كۆنه‌ ئيستيخباراتی فيرقه‌ی سليمانی وسه‌به‌ مقده‌م غانم و، به‌رپرسی ئيستای پاراستنی لقی ٤ ی سليمانی.
3. شێخ فازيل كۆنه‌ جاش خه‌فيفه‌و ليوای ئاسايش به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی سليمانی له‌ هه‌ولێر.
4. عه‌قيدی ئاسايشی سليمانی حه‌سه‌ن قادر عه‌لی، ناسراو به‌ حه‌سه‌نی قاله‌ ئه‌له‌ی سه‌يدسادقی كۆنه‌ جاش خه‌فيفه‌.
5. به‌ختيار شێخ ساڵح كۆنه‌ جاش خه‌فيفه‌لای شيخ محه‌مه‌د باساكی و، كارگيری ناوچه‌ی چوارتاو، ماوه‌ی ٢ مانگه‌ له‌ باره‌گای لقی ٢١ له‌لای فازيلی مه‌ليح داڵده‌ دراوه‌
6. سيروانی به‌كری سابير، معته‌ميدی پاراستن و ده‌عمی مادی ومه‌عنه‌وه‌ی كراوه‌ له‌لايه‌ن شه‌ماڵی گومرگی كۆنه‌ جاش ئيستيخباراتی پاراستن
7. ميرانی بله‌ی ره‌شه‌بحری باوكی جاش بووه‌ كوژراوه‌و برازای خدری ڕه‌شه‌به‌حری يه‌ كه‌ خاوه‌نی ٣ نيشانه‌ی سه‌دام بووه‌و ميران معته‌ميدی پاراستنی لقی ٤
8. جه‌مال هه‌رگينه‌يی كۆنه‌ جاش و ئيتلاعات و معته‌ميدی پاراسستنی لقی ٤
9. عه‌قيد ئاسايشی سليمانی نه‌جمه‌دين شێخ مه‌حمودناسراو به‌ نه‌جمه‌دينی خوله‌ ڕۆنه‌و معته‌ميدی ئيستيخبارتی مه‌كه‌زی سليمانی سه‌ربه‌ رائيد عه‌بد عه‌لی بووه‌
10. له‌تيفه‌ سوری كانی به‌ردينه‌يی كۆنه‌ ئامر سريه‌ی جاش خه‌فيفه‌و سه‌ربه‌ ئيستيخباراتی مه‌ركه‌زی سليمانی لای عه‌بد عه‌لی بووه‌
11. كارزان له‌تيفه‌ سوور، ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ بيی كه‌ي سی له‌سه‌ر ديواری لقی ٤وه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌لكی ده‌كات
12. به‌كر قه‌ويله‌يی كۆنه‌ مه‌فره‌زه‌ خاسه‌و كارمه‌ندی گومرگی سليمانی و ئامۆزای ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ويله‌ی جيگری وه‌زيری پيشمه‌رگايه‌تی و، معته‌ميدی پاراستن كه‌ ئه‌ويش به‌ هه‌مان بی كه‌ي سی له‌گه‌ل كارزاندا ته‌قه‌ له‌ خۆپيشانده‌ران ده‌كا
13. ئاری مام عارف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پاراستنی لقی ٤ 
14. ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پاراستنی لقی ٤ كوری ئه‌حمه‌د سه‌لامی نووسه‌ر
15. مامۆستا محه‌مه‌د جيگری شه‌ماڵی گومرگه‌ و ماڵيان له‌ گه‌ره‌كی ئازادی يه‌
16. محه‌مه‌د گريزه‌يی كۆنه‌ ئه‌منی عه‌ربه‌تی به‌عس و كاگيری لقی ٤
17. شه‌ماڵی قاله‌ منه‌وه‌ر كارگيری لقی ٤
18. سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌د كۆنه‌ پياوی ئه‌من سه‌ربه‌ شێخ عه‌زيز و حاجی عه‌بدی ئه‌منی عامه‌و كارگيری لقی ٤
19. حه‌سه‌ن جه‌باری كۆنه‌ ره‌فيق حزبی به‌عس سه‌ربه‌ ئيتحادی ته‌له‌به‌ی به‌عس له‌ به‌غدادو كارگيری لقی ٤
20. عه‌له‌ خڕه‌ كۆنه‌ ئه‌منی سه‌‌ربه‌ سليمانی و ئه‌ندامی ده‌زگای بالای ئه‌يلولی سليمانی
21. به‌هادين شيخ عه‌لی كۆنه‌ ئامر سريه‌ی جاش لای شيخ محه‌مه‌دی باساكی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی لقی ٤
22. ڕزگاری حه‌مه‌ به‌گ كۆنه‌ ئيتسخبارتی فريقه‌ی سليمانی له‌ سه‌يته‌ری چوارتاو ئيستاش پاراستنی لقی ٤
23. نه‌سره‌دين حه‌مه‌سه‌عيد كۆنه‌ ئه‌منی عامه‌و برای به‌هادين حه‌مه‌سه‌عيد جيگری ئاسايشی گشتی و، يه‌كيكه‌ له‌ ئه‌ندامانی ليژنه‌ی ليكۆڵينه‌وه‌كان له‌ تاوانه‌كه‌ی ١٧ی شوبات!!! ئه‌مه‌ش مه‌هزه‌له‌يه‌كی ديكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی!!
24. مقده‌م نه‌وزاد له‌ فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی سنوری سلێمانی!
به‌ڕێزان...به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان ده‌مانچه‌يه‌كی كڵۆكی ئه‌مه‌ريكيان له‌ فلينه‌دا وه‌رگرتووه‌و، له‌گه‌ل هه‌ريه‌كه‌يان ٥٠٠٠ دۆلارو، ئه‌وانه‌ی پله‌ی سه‌ربازی و ئاسايشيان هيه‌ يه‌كی نه‌جمه‌يه‌ك پله‌كانيان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌!
به‌لێنی ئه‌وه‌شيان پێدراوه‌ كه‌ هيچ كه‌سيك ته‌سليم به‌ دادگا ناكريت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆش هه‌لگيرسيته‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی مه‌سرۆر به‌ناوی مه‌سعودی بابيه‌وه‌ ده‌ستخۆشانه‌و سوپاس پێزانينی پێڕاگه‌ياندوون و، برياره‌ تا ١٥ ڕۆژی ديكه‌ مه‌سعود به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ بيانبينيت!!
تيبينی...يه‌كه‌م
......هه‌ريه‌كه‌ له‌ به‌ختياری شيخ سالح و سيروانی به‌كری سابيرو سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌و ميرانی كوری بله‌ی ره‌شه‌به‌حری، بيجگه‌ له‌ مووچه‌كانی خۆيان، له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروان عه‌بدوڵره‌حمان كۆنه‌ ڕه‌فيق حزبی به‌عس و به‌شدار له‌ كاولكردنی گونده‌ شيعه‌نشينه‌كان، كه‌ ئيستا ياريده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی يه‌ له‌ فه‌رمانده‌يی له‌شكری كوردستان (فه‌له‌ك)ه‌وه‌ مانگی هه‌ريه‌كه‌يان (١٥٠٠) يه‌ك مليۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ديناريان له‌سه‌ر حساباتی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌ بۆ سه‌رف ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی ئيرهابی و توندوتيژی و په‌لاماردانی گۆران خوازان و ئيسلاميه‌كان و، هه‌ريه‌كه‌شيان ده‌مانچه‌يان پێدراوه‌ له‌لايه‌ن هيمن هه‌ورامی يه‌وه‌، له‌ مانگی كانونی دووه‌م(واته‌ يه‌ك)ی ٢٠١١، بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی ئيرهابی!
.......بروانن بزانن چۆن گشت كۆنه‌ جاش و ئه‌من و ئيستيخباراتی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام بوونه‌ته‌ كاديری پله‌ به‌رزی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خيانتكاری و ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی كورد.
ئه‌مرۆ هه‌ريه‌كيك له‌وانه‌ بونه‌ته‌ هه‌مان سيخورو تاوانكارو خيانه‌تكار و شه‌ری كورد حه‌للا كردووه‌و، ڕۆڵه‌كانی سليمانی شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مر شه‌هيد ده‌كه‌ن...
نه‌فره‌ت له‌ بارزانی و كورو داروده‌سته‌كه‌ی
سلاو له‌ شه‌هيدانی ١٧ی شوباتی و رۆژانی دواترو ئه‌وانه‌ی پيش ئه‌وانيش كه‌له‌لايه‌ن پاراستنی خوينريژه‌وه‌ شه‌هيد كراوون..
نابوتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خيانه‌تكار
تيببينی..دووه‌م
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئه‌و زانياری و هه‌وڵانه‌ بلاو كراوه‌ته‌وه‌، گوايه‌ داواكاری گشتی وليژنه‌ی به‌ناو ليكۆاينه‌وه‌و ده‌زگاكانی پۆليس و ئۆپۆزيسۆن و كه‌سوكاری شه‌هيدان وئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی ناوی تاوانبارانی ڕۆژی ١٧ شوباتيان له‌به‌رده‌ستا نيه‌..به‌ڵام من وه‌ك دڵسۆزيك بۆ خه‌ڵكی شاره‌ شه‌هيد په‌روه‌ره‌كه‌م، له‌كاتی خۆيدا ئه‌م هه‌واله‌م له‌م سايته‌ تيكۆشه‌ره‌ی كوردستانپۆست بلاو كرده‌وه‌، ده‌بوو هه‌موو تاك به‌تاكی خه‌ڵكهی شاری سلێمانی ناوی ئه‌م تاوانبارانه‌يان لای خۆيان ياداشت بكردايه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌بوون كه‌ بكوژو تاوانبارو خيانه‌تكارو خوينرێژی نه‌وه‌كان و گه‌نجانی شاره‌كه‌م..
ئێستا ده‌واتوانن سود له‌م ڕاپۆرته‌ی من وه‌ربگرن..دڵنيابن له‌سه‌دا سه‌د ناوه‌كان ڕاست و دروستن!
ئێستا سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌ ((ساقۆ ڕه‌شه‌كه‌، چاكه‌ت ريكۆرت دريژه‌ ره‌شه‌كه‌))ماڵه‌كه‌ی له‌ سلێمانی بۆ كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر گواستۆته‌وه‌و، ده‌بڵ كابينه‌يه‌كی تۆيتای ژماره‌ علوجی پێه‌ و، موچه‌ی بۆ براوه‌ته‌وه‌ له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروان وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌وه‌.
كادرێكی پاراستنی لقی ٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە