نامەیەكى كراوە بۆ بەرچاوى بەرپرسانى یەكێتى
Thursday, 18/06/2009, 12:00
بەرپرسانى یەكێتى كە هەموو هەوڵ و كۆششیان بۆ بەرژەوەندى كۆمەلانى خەڵكى كوردستان ورازى بوونیان كاردەكەن بەڵام لەدواى ئەوەى كەوا(ی ن ك و پ د ك) بەیەك لیست دابەزین بۆ بەرژەوەندى خەلكى كوردستان وەك خۆیان ئاماژەى بۆ دەكەن تاكو خەلكى كوردستان بە هەموو چین و توێژێكەوە لەم ئەزموونە سوودمەندبن.
بەلام دواى ئەوەى لەناو ریزەكانى ى ن ك دروشمى ئەوە بەرزكرایەوە كەوا پێویستە گۆرانكارى بكرێت لە ناو ریزەكانى حیزبى و حكومیدا ئەوەش بەلادانى چەند بەرپرسی و بەرێوەبەرى گشتى ووەزیرو جێگرى سەرۆكى حكومەت, بۆ ئەوەى خەلكى كوردستان كار ئاسانیان بۆ بكرێت و هەروەها كار بكرێت بۆ ئەوەى بژێوى ژیانیان باشتر بكرێت ,تاكو پێویست نەكات فەرمانبەر لەدواى دەوامى رەسمى خۆى كارى تر بكات.
ئەوەش بریارێكى پێ دەرچوو لە بەرێوبەرایەتى ئاسایشى گشتى/سلێمانى هەر لەدواى ئەو بریارە چەند كەسانێك بوونە قوربانى و سووتەمەنى ئەم بریارە بە دەست لەكار كێشانەوەیان یان سزادنیان.
وەهەروەها دواى ئەوەى كەوا پارتى و یەكێتى بریاریان دا دووبارە بە یەك لیست دابەزن بۆ هەلبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لە بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى رۆژهەلاتى هەولێر لە كۆیە بەرێوەبەرو جێگر بەرێوەبەر كەوتوونەتە سەر سەرف كردى نەسریەى دائرە بە كەیفى خۆیان و ئەو دائرەیان بۆ خۆیان قۆرخ كردیە بە بێ ئەوەى هیچ هاوكاریەكى كارمەندانى بەرێوەبەرایەتیەكەیان بكەن ,بۆ خۆشیان نەك هەر مەسرووفى خۆیان و سەیارەكانیان بەلكو مەسروفى میوانداریەكانیشیان هەر لەسەر دائرەیە.
لە بەهارى ئەم سالدا كورى بەرێوەبەر بە ناوى (هاموون)كەوا سەیارەى جۆرى پەترۆلى لایە ئەو سەیارەیە موولكى دائرەیە بەلام مدیر بێگوێ دانە هیچ یاسایەك سەیارەكەى داوەتە دەست كورەكەى بۆ پیاسە پىكردن لاف و گەزاف لێدان لەسەر خەلكى ,ئەوەبوو كورەكەى جەنابیان لەگەل چەند برادەریكى خۆى دەچێت بۆ هاوینەهەوارى دوكان باش ئەوەى كەوا مەشرووب دەخۆنەوەو سەرخۆش دەبن سەیارەكە لەسەر لێوارى ئاوەكە جێدەهێلێ ,لەكاتێكدا ئاوى دووكان بەردەدرێتەوە ئاو سەیارەكە لەگەل خۆیدا دەبات ,پاشان لە لێوارى دوكان سەیارەكە بە شۆفل دەردەهێنن زەرەرو زیانێكىزۆر بەسەیارەكە دەكەوێت,وە ئەو رووداوە بۆ ئەوەى كەس نەزانێت بەزووترین كات سەیارەكە چاك دەكرێتەوە.بە بێ ئەوەى بەرێەوبەرایەتى ئاسایشى گشتى لێ ئاگادار بكرێتەوە, وە هەر زوو ئەو هەوالە لە ناو بەرێوەبەرایەتى بلاو بۆوە ئەوەش بووە هۆى نیگەرانى بەرێوەبەر,وە دواى ئەم هەوالە گرژیەك كەوتە نێوان مدیرو مدیر ئیدارەى بەرێوەبەرایەتى چونكە مدیر تەنها بەوى گۆتبوو تاوەكوو لەرێگاى خۆی و كورەكانى ئەو رووداوە كەپس كەن نەكەونە بەر دەمى راگەیاندن وخەلكى بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتى پێى نەزانێت.
وە هەر دواى ئەوەى هەوالەكە بلاو بۆوە لە ئاسایشى گشتى داواى لێكۆلینەوە كرا لەو رووداوە بەڵام تا ئێستاش بەرێوەبەر خۆى لێ بێ دەنگ كردیە ,جونكە هەر شتێك لە بەرژەوەندى خۆیاندا نەبێت ئەوە بریارەكان پشت گوێ دەخەن و ئیشى پێناكەن .
وەهەروەها براكەى بەرێوەبەر (ملازم ئاكۆ) هەر دەوام ناكات مەسروفى سەیارەكەشى كە سەیارەى شەخسیە هەر لەسەر ئالیاتى دائرەكەیە بەنزین و روون گۆرینى سەیارەكە هەر دەبێت دائرە بۆى دابین بكات.
_جێگرى بەرێوەبەر چەند كەسانێكى لەپال خۆى ناوە لە كوور براو خزمەكانى كەوا ناویان هەیە بەلام رەنگیان نیە چونكە هەر دەوام ناكەن تەنها مووچە وەردەگرن .بۆ خۆیان كەسابەتى دەكەن .
وە لەم چەند رۆژەى رابردوو بریارێك دەرچوو كە دەبێت هەموو ئەفسەرو كارمەندێك دەوام بە فوولى بكات لە رۆژى یەك شەممە تاكو رۆژى پێنچ شەممە بە بێ هیچ استسنایەك واتە ئەوانەى مالیان لە كۆیەیە لەگەل ئەوانەى مالیان لە هەولێرە وەك یەك دەوام بكەن وە ئەو بریارە بە بێ ئاگادارى ئاسایشى گشتى دەرچوە هەر بۆ ئەوەى زیاتر خەلكى بێزار كەن و كارە دزێوو گەندەلەكانیان پێ بشارنەوە.
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كەوا خەلكى هەولێر بە ئەفسەرو كارمەندانەوە لە ئاسایش كاردەكەن رۆژانە هاتووچۆ دەكەن ,دەبێت هەموو رۆژێك نزیكەى 150كیلۆمەتر ببرن تا دەچنە شارى كۆیەو دێنەوە ئەوە جگە لەمەترسى رێگا ,كە رۆژ نیە لەو رێگایە رووداوى هاتووچۆ روونەدات جونگە رێگاكە یەك سایدە . وە هەموو ئەو كارمەندانە بە ئەفسەرەكانیشەوە بە سەیارەى خۆیان و لەسەر حسابى خۆیان یان بە سەیارەى كرێ گەراج هاتووچۆ دەكەن ,جا ئەگەر ئەو كارمەندو ئەفسەرانە هەموویان كورى دلسۆزى ى ن ك نەبن بۆ ئەو هەمووە ماندووبوونەو رەزالەتیە قەبوول دەكەن !!,خۆ ئەگەر ئەو كارمەندانەى ئاسایشى هەولێر لە كۆیە زۆربەیان كورە شەهید و برا شەهید خەلكى بە بنەمالە یەكێتى نەبن ئەو هەمووە رەزالەتیە قبوول ناكەن. وە سەرەراى ئەو دلسۆ
زیەیان بۆ یەكێتى ,ئینجا دێن دەوامیان فوول دەكەن باریان قوورستر دەكەن لەجیاتى ئەوەى كار ئاسانیان بۆ بكەن.لەگەل ئەوەى كەوا زۆربەى كارمەندان خەلكى هەژارو بێ دەرامەتن تەنها ئەو مووچەیەیان هەیە كەوا پێى بژین ,ئەویش دەبێت نیوەى ئەو مووچەیەى وەرى دەگرن بیدەنە كرێىى هاتووچۆیان لە هەولێرەوە بۆ كۆیە.
ئەوە لەكاتێدا كەوا ئەفسەرو كارمەندانى پۆلیس و هاتووچۆو بەرگرى فریاكەوتن و بەرگرى شارستانى ئەوانە مالیان لە هەولێرە هەفتانە دوو رۆژ دەوام دەكەن چونكە حسابى دوورى رێگاو مەترسى رێگاكەیان بۆ كراوە,ئەى نازانم بۆ دەبێت دەوامى ئاسایش وا بێت بەو جۆرە خەلكى بێزار كەن كە وەكوو ووتمان ئەو كارمەندانەى ئاسایش زۆربەیان خەلكە دڵسۆزەكەى یەكێتین.
وە دەمەوێت ئەوە بە بەرپرسانى یەكێتى بلێَم كە ئەگەر ئەو وەزعە لە ناو ئاسایشى هەولێر لە كۆیە بەردەوام بێت ئەوا دڵنیابن كەوا ئاسایشەكانتان كەوا یەكێتیە عیار 24 كەن دەنگتان بۆ نادەن.
پۆلیسێکی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست