کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک به‌پێنوسی ئه‌میرجاف.

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


به‌ پێویستم زانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ به‌ده‌ست کاک ئه‌میرجاف گه‌شتوه‌ راست بکه‌مه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردستانپۆست به‌دیقه‌ت یان به‌دوادا چون بکات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ بۆیان ره‌وانه‌ ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده‌ کاک ئه‌میر له‌کۆی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ له‌ رابوردودا به‌بێ که‌م و که‌سر و وه‌ک خۆی ره‌وانه‌ی ده‌کرد به‌ڵام پێم سه‌یربو ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ناراستی پێگه‌یشتوه‌ دیاره‌ به‌رێزیشیان وه‌ک متمانه‌یه‌ک پێی وانه‌بوه‌ که‌ناراستی له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هه‌بێ‌ ، به‌ڵام من وه‌ک که‌سێکی
نزیک که‌ دراوسێین له‌ گه‌ڵ ئه‌و باره‌گایه‌ی ئاسایش له‌که‌لار که‌ شێخ علادین وه‌ک مسئول و میرۆ ناوێک وه‌ک جێگر کاری تێدا ده‌که‌ن . دیاره‌ تایره‌سور ره‌باتی کۆیله‌یه‌کی عه‌یاره‌ 24 بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ و هه‌میشه‌ وه‌ک خه‌لیفه‌یه‌کی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و رابوردویه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا ، به‌ڵام من وه‌ک دراوسێی ئه‌و باره‌گایه‌ کوردستانپۆست له‌و هه‌واڵه‌ ئاگادار ده‌که‌م که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ ی شێخ عه‌لادین له‌گه‌ڵ میرۆی جێگری و زابته‌کان دایه‌ نه‌ک تایره‌ سوری کۆیله‌. هۆی
کێشه‌که‌ش له‌نێوان شێخ عه‌لادین و جێگره‌که‌ی ته‌نها ئه‌و پاره‌ مۆڵه‌یه‌ که‌وه‌ک نه‌سرێ دێته‌ به‌رده‌ستیان و وه‌ک یه‌کی لێ ناخۆن و هه‌م نه‌گونجاندنیشیانه‌ که‌ته‌نانه‌ت زۆرجار گوێم له‌وه‌ بوه‌ که‌ پۆلیسه‌کانیشیان له‌ ناو خۆیاندا جنێو بارانی شێخ عه‌لادینیان کردوه‌ ، به‌پێی ئه‌و مه‌علوماتانه‌ش که‌من وه‌ک شه‌خس هه‌مه‌ له‌سه‌ر شێخ عه‌لادین ئه‌وه‌یه‌ که‌ یازده‌ ساڵی ره‌به‌ق ئیستیخباراتی به‌عسیه‌کان بوه‌ و کاری له‌گه‌ڵ نه‌قیب کریم کردوه‌ له‌ ئیستیخباراتی ده‌ربه‌ندیخان و ته‌نانه‌ت
له‌به‌رده‌م محکه‌مه‌ی سه‌وره‌ و له‌ حوزوری عه‌واد به‌نده‌ری به‌په‌تاکراو سوێندی له‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک خواردبو که‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ئیش ده‌که‌ن یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ ئازاده‌ ره‌ش بو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه‌ شێخ عه‌لادین له‌گه‌ڵ جه‌باری مامیدا له‌ ماوه‌ی یازده‌ ساڵی ئیستیخاباراتی و ئه‌من بونیان که‌ ده‌یان رۆڵه‌ی کوردیان دا به‌ ئیعدام کردن و له‌تێکدانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ربه‌ندیخان ده‌که‌وتنه‌ پێش پیاوانی رژێمه‌وه‌ و له‌ ئه‌نفالیشدا مشته‌ره‌ک بون ئه‌م شێخ عه‌لادینه‌ ته‌نها خه‌تێکی وه‌ر نه‌گرت به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ له‌دوای ئه‌م هه‌مو تاوانه‌ی پله‌‌ی رائیدیان پێداوه‌ له‌ناو ئاسایش ، به‌ڵام ئه‌وه‌ راسته‌ که‌ بریاره‌ لیژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌
ره‌وانه‌ی که‌لار بکرێت.
ئه‌مه‌راستی هه‌واڵه‌که‌یه‌ که‌داوای لێبوردن له‌ کاک امیرجاف ده‌که‌م چونکه‌ چاوه‌روانی هه‌واڵێکی نادروستی له‌م شێوه‌م لێ نه‌ئه‌کرد چونکه‌ رابوردویه‌کی راسگۆیانه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کوردستانپۆست .
که‌سێکی نزیک له‌ ئاسایشی که‌لار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە