سینارێۆیی سێ تاوانی پاراستن، كه ئاكۆ چاوشین له هه‌وڵێر ئه‌نجامی دابوون
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
ماوه‌ی زیاتر له سالێكه به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بوو، خۆم له‌و ده‌زگا به‌دناوه‌ی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دورخسته‌وه، ئه‌و كات له پاراستنی لقی ٤ له هه‌ولێر و پاشانیش له سلێمانی زۆر به‌دلسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆمم ئه‌نجام ده‌دا، وه‌هایان تێگه‌یاندبووین ، كه ئه‌م ده‌زگایه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاریزه‌ری گیان و ماڵی هاوڵاتیانه، یا بۆ به‌رگریكردنه له‌و ئه‌زمونه‌ی كه مه‌سعود بارزانی گویكانی قاندابووین به‌وه‌ی، كه پاراستن پاریزه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه!
له ئاواره‌یدا زۆر هه‌وڵمدا ورده ورده خۆم له‌و ده‌زگا خوێناویه بكیشمه‌وه، به‌ڵام نه‌متوانی پێموابوو زه‌فه‌رم پیده‌به‌نوو، له ئاكریی خۆێناوم توند ده‌كه‌ن!
باوه‌ڕتان هه‌بێ باوه‌ڕناكه‌م له‌ماوه‌ی كاركردنم له‌و ده‌زگایه شه‌وانه ٣ سه‌عات خه‌وم لێكه‌وتبیت، چونكه زۆر موعه‌زه‌ب بووم و ئازار كیش بووم وخۆم به كویله‌و عه‌بدێكی سه‌رده‌مانی ڕۆمانیه‌كان و فیرعه‌ونه‌كان زانیوه، له هه‌مووی ناخۆشترو ناسۆرتر، ئه‌و تاوانانه بوو ، كه به هۆی ڕاپۆرتی چه‌واشه‌كاری و فیڵ كردن له خه‌ڵكی هه‌ژارو بێ تاوان و هه‌ست ناسكی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌وه ده‌كران!
به‌تایبه‌تی له ده‌زگای پاراستنی لقی ٤ ئاواره له هه‌ولێر!
له‌سه‌ر ڕاپۆرتی درۆ و پر له بوختان و چه‌واشه‌كاری سه‌دان كه‌سی بێ تاوان و بی ئاگا له ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕاپۆرتانه له ژووره تاریك و شێدار‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ی ده‌زگای پاراستنی لقی ٤ له هه‌ولێرو پاشانیش له سلێمانی زیندان ده‌كران و ئازار‌و لێدان و تۆقاندن به ٣ ژه‌مه‌وه ده‌رخواردی جه‌سته‌ی ئه‌و مرۆڤانه ده‌دران، وێڕایی ئه‌وه زۆربه‌یان به بریارێكی خۆیناوی ئه‌وسایی ئاكۆ چاوشین و عیسمه‌ت ئه‌رگووشی و نه‌زهه‌ت حاڵی و ئێستاش به بڕیاری ئاكۆ چاوشین و شه‌ماڵ عه‌لی (شه‌ماڵی گومرگ) مرن و له‌ناوچوون و بێ سه‌روو شوێنی ده‌بووه چاره‌نووسی ئه‌و مرۆڤ گه‌له بێتاوانانه!
ئاخ سه‌د ئاخ كه شه‌وانه زۆر موعه‌زه‌بم، له بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه و هاوارو گریان و په‌له‌قاژه‌ی زیندانه‌كان، كه به ده‌ستی خۆی ئاكۆ چاوشین له هه‌ولیر زۆربه‌ی لیكۆلینه‌وه‌كان به ئاگرو هه‌ڵواسین و كورسی خۆیناوی ئه‌نجامی ده‌دا و، هه‌ریه‌كه له ئازاد چاوشینی سایه‌قی ئاكۆ و محی دین و دكتۆر سیروان و یادگاری پورزای ئاكۆ و، عه‌بدول چه‌مه‌كی ، زۆربه‌ی تاوانه‌كان ئه‌نجامده‌دران!!
خوینه‌رانی ئازیز
دوای سالیك نیگه‌رانی و دله راوكێی و بیركردنه‌وه‌م له‌و تاوانانه‌ی پاراستن، ناچاربووم، روو له مامۆستایه‌كی ئاینی شاری سلێمانی بكه‌م و، گشت تاوانه‌كانی بۆ باس بكه‌م، به‌راستی ئه‌و مامۆستایه خوا جه‌زایی باته‌وه، له چۆنیتی گیڕانه‌وه‌ی سینارێۆی تاوانه‌كانی پاراستن، فرمیسك به چاویدا هاته خواره‌وه‌و، گووتی: ئاگاداری خۆت به پاراستن بزانن ئه‌م تاوانانه ئاشكرا ده‌كه‌یت، وه‌ك سۆرانی مامه حه‌مه‌و شه‌هید زه‌رده‌شت خۆیناویت ده‌كه‌ن، ئه‌مانه زالمن زاڵمن...!
رایی مامۆستا‌م وه‌رگرت، هه‌ر ده‌بێ ئه‌و تاوانانه ئاشكرابكه‌م، مامۆستا فه‌رمموی، به‌ناوی خۆته‌وه بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه، زۆر شاره‌زابوو مامۆستا: فه‌رمووی:له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته‌كانی ناو كوردستان بلاوی مه‌كه‌ره‌وه ، چونكه پاراستن و زانیاری خانه‌ی خه‌وتوو جاسوسیان زۆر هه‌لرشتووه له‌ناو ئه‌مانه‌دا، گووتی: له كوردستانپۆست بلاوی بكه‌ره‌وه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن...
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان...ئه‌وه‌تا مامۆستایانی ئاینیش متمانه‌یان به كوردستانپۆست هه‌یه، به‌و میدیانه‌ی ناو كوردستان نیه، كه نووسیویانه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆین...له‌مامۆستام پرسی بۆچی؟
فه‌رمووی من ٣ تا ٤ زانیاری وردم دابووه گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك، پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایش و زانیاری یه‌كیتیه‌وه بانگ كرام و، گووتیان: تۆ هاوكاری میدیاكان ده‌كه‌ی؟
هه‌رچه‌نده جۆرێك له حاشابوونم ڕاگه‌یاند، به‌لام ئه‌وانه وتیان به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌و، ئه‌مه دواین جاره...واته ئینزاریان كردم!!
خوێنه‌رانی دڵسۆز و خێرنه‌دیوی كوردستان
ئه‌مه سینارێۆكانی پاراستنه كه من ئاگاداربووم له نزیكه‌وه!
یه‌كه‌م تاوان و سینارێۆ چۆنیتی ده‌ستگیركردنی (شیخ سه‌باح عه‌بابه‌یلی)له‌لایه‌ن ئاكۆ چاوشینه‌وه!
له ساڵی ١٩٩٨ بوو، راپۆرتێكی درۆیان بۆ ئاكۆ چاوشین هینا، گویای شیخ سه‌باح عه‌بابه‌یلیی كۆنه موسته‌شار په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسه‌وه به نهینی كردووه، له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه‌و هه‌وڵیان دا زانیاری راست وه‌رگرن، ده‌ستیان نه‌كه‌وت، ده‌نگۆكه‌ش بلاوبۆیه‌وه‌و، جۆریك له ئابرووبردنی چه‌واشه‌كاریه‌كانی پاراستن بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وتوو، شیخ سه‌باح به ئاشكرا ووتی هه‌رچیتان هه‌یه بلاویبكه‌نه‌وه‌و له زیندانم توند بكه‌ن، به‌ڵام چونكه ئاكۆ چاوشین حه‌یای و ئابرووی لای به‌رپرسی ئه‌وسای پاراستن كه‌ریم شه‌نگاری چووبوو، هه‌موو ئاواره‌كان ئاگاداری ئه‌و كه‌ین و به‌ینه بوون، ئه‌وه‌بوو، ئاكۆ چاوشین له رێگه‌ی ژنێكی خزمی خۆیه‌وه، یه‌ك كیلۆ تلیاكی به نهینی گه‌یانده ماڵی شێخ سه‌باح و، دوای ئه‌وه مه‌فره‌زه‌ی برده سه‌ر ماڵی شێخ سه‌باح و ئاكۆ چاوشین و پیاوه‌كانی هه‌موو ماله‌كه گه‌ران ئه‌و تلیاكه‌ی پاراستن كه ناردبووی نه‌یاندۆزیه‌وه، تا یه‌كیكیان نارد بۆ لای ژنه خزمه‌كه‌ی ئاكۆ چاوشین و، زانیاری شوێنی دانانی تلیاكه‌كه‌ی پی گووتبوون، كه له‌ناو ته‌نكه‌ی زبله‌كه‌ی ماڵی شێخ سه‌باحدا شاردبوه‌و، ئه‌م سینارێۆیه بۆ حه‌یاچوونی ئاكۆ چاوشین و پاراستنی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سوك و ڕیسوا نه‌كرین، ناچار بۆ ماوه‌ی زیاتر له سالیك شیخ سه‌باح یان له زیندانی سه‌لاحه‌دین و ئاكریی توند كرد، دوای به هۆی ئه‌وه‌ی كه زانیان كه‌س باوه‌ریان پێنه‌كردوون به رووزه‌ردی شیخ سه‌باحیان ئازاد كردوو، ئه‌ویش له دوای ئازاد بوونی بۆ سلێمانی گه‌رایه‌وه‌و له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوله‌وه پیشوازی كرا‌و، هه‌موو سامان و موڵكه‌كانی بۆ گه‌رانده‌وه‌و، هه‌تا ئیستا له ئاكۆ چاوشین له‌به‌ر شێخ سه‌باح و خزمه‌كانی ناویریت به‌شه‌و له سلیمانی بمینیته‌وه، ئاكۆ چاوشین ٢٢ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له سیته‌ك كریوه‌و ، له‌به‌ر شێخ سه‌باح نه‌یویراوه شه‌و له‌وی بمینیته‌وه‌و، ٢جار داوای سوڵحی كردوه‌و، ئه‌وه‌شی دركاندووه كه پاراستن و كه‌ریم شه‌نگاری ئه‌و سیناریۆیه‌ان پێ دروست كردووه، به‌ڵام شێخ سه‌باح ی كۆنه موسته‌شار شاری سلێمانی له ئاكۆ چاوشین حه‌رام كردووه!
دووه‌م سینارێۆ ؛ كوشتنی نه‌قیب فاروقی یه‌كیتی و معته‌میده‌كه‌ی پاراستن
له دوای ٣١ی ئاب ئاكۆ چاوشین ره‌زامه‌ندی له پاراستن له كه‌ریم شه‌نگاری و عیسمه‌ت ئه‌رگووشی و نه‌زهه‌ت حالی وه‌رگرتووبوو، بۆ كوشتنی نه‌قیب فاروق خه‌ڵكی سلیمانی سه‌به ئاسایش و ده‌زگای زانیاری یه‌كیتی بوو، كه هه‌ر كه‌سیك بكوژیت، ٥٠٠٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌بوو له ڕێگه‌ی گه‌نجیكه‌وه به ناوی محه‌مه‌د گه‌لاڵی شاره‌زووری پاراستن نه‌قیب فاروقیان كوشت، محه‌مه‌د گه‌لاڵیان بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پاداشته‌كه‌ی بده‌نی، ئه‌ویش به‌و نیه‌ته‌ی ده‌وله‌مه‌ند ده‌بێ هاته ناو باره‌گای پاراستنی لقی ٤وه‌و، زیندانیان كرد، ئاگاداربووم هه‌ریه‌كه له سامان و حیكمه‌ت كه دووبرا بوون زۆریان پیناخۆش بوو، تا ئه‌وه‌ی نه‌سیحه‌تی محه‌مه‌دیان كرد، كه بۆچی تاوانی وه‌هات كردووه، هه‌ربۆئه‌وه‌ی ئاكۆ چاوشین پاره‌كه‌ت نه‌داتی تۆی زیندان كردووه، هه‌ریه‌كه له شاهۆی برای دووشه‌هید و زه‌رده‌شت وكامه‌رانه ڕه‌ش و مامۆستا كامه‌رانی دیكه‌و مامۆستا محه‌مه‌د و ئاری مام عارف زۆر خه‌فه‌تیان خوارد، بۆ كوشتنی نه‌قیب فاروق چونكه ئه‌وان وتیان تاوانی ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌فسه‌ریكی ئاسایش بووه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه كه‌سی پارتی كوشتبیت، ئه‌وه‌یان بۆ دروست كردبوو، كه چه‌ند بارزانیه‌كی سوپای بارزانی ئه‌وسای له قه‌ڵاچوالان كوشتووه، دوایش ده‌ركه‌وت ئه‌و فاروقه هه‌ر له‌و شوینه نه‌بووه!
ئه‌وه‌بوو دوای ٥ شه‌و محه‌مه‌د گه‌ڵالیان بۆ پاراستنی گشتی ناردوو، له ئاكری كوشتیان، ئه‌م تاوانه له تاوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د قیزیونتربوو، حزبێك كادری خۆی بكاته جاسوس و كاری ئه‌منی و كوشتنی پی ئه‌نجام بدا‌و، دوایش هه‌ر خۆی ئه‌و كادره بكوژیت!!
دوای هه‌فته‌یه‌ك یه‌كیك له نزیكی نه‌زهه‌ت حاڵی یه‌وه كه ئه‌وكات ٣ هه‌م كه‌س بوو له پاراستنی گشتی ئه‌وه‌ی دركاند، ئه‌و ٥ ده‌فته‌ر دۆلاره له نێوان ئاكۆ چاوشین و عیسمه‌ت ئه‌رگووشی وبكوژی محه‌مه‌د له ئاكری دابه‌شكراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وكات عه‌زیزی مریشك زۆر سه‌رزه‌نشتی ئاكۆ چاوشینی كرد، كه خراپ ده‌ستی داوه‌تی بۆ پاره وه‌هایی لیهاتووه كادیره‌كانی خۆشیی ده‌كوژێت!
له هه‌موو ئه‌و تاوانانه كوشتنی دووبرای كه ته‌نها لایه‌نگری یه‌كیتی بوون ، له‌كاتیكدا ویستبویان بۆ هه‌نده‌ران ره‌و بكه‌ن، هه‌ردووكیان دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان بوون به‌ناوه‌كانی(هیرش و هیمن)ه‌وه‌و دوایش ته‌رمه‌كانیانی له ئاكری شارده‌وه، هه‌ر گیز ئه‌وه‌مان له‌یاد ناچی، كه هه‌ردووكیان زۆر ئومیدیان هه‌بوو،چونكه ده‌یانگووت باوه‌ڕناكه‌ین هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیتین بمانكوژن، دوای شه‌هید بوونیان زۆربه‌ی كادیرانی ئه‌و ده‌زگایه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته خه‌م بار‌و نیگه‌ران و بووین تا ئاستی گریانیشمان نه‌ده‌شارده‌وه!
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌رچی كادیری ئه‌و ده‌زگایه بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی وازهینان گواستنه‌وه‌یان له لای ئاكۆ چاوشین دا، تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته زیاتر له ٤٨ كه‌س له ساڵی ٢٠٠٣ تا ئه‌مرۆ وازیان له پاراستن هێناوه!
ئاكۆ چاوشین و سینارێۆی ٣ هه‌م:
ئه‌م سینارێۆیه تایبه‌ته به دیارده‌ی له‌شفرۆشی و، به‌زۆر ده‌ستدریژی كردنه سه‌ر كه‌س و كاری پیشمه‌رگه‌و كادیران و شه‌هیدانی ئاواره‌ی پارتی له لایه‌ن ئاكۆ چاوشینه‌وه له هه‌ولێر!!
له‌به‌ر حورمه‌تی كه‌سوكاری یان ناویان ته‌نها به (حه‌رف) ده‌نووسم كه ئاكۆ سێكسبازی كردووه‌وئیستغلالی پایه ئه‌منیه‌كه‌ی كردووه‌و، بۆ خۆی و به‌رپرسانی دیكه‌شی ده‌بر كردووه!
له هه‌له‌بجه(س ٩ خان كه ٢ برای پاراساتن و ئاسایشی پارتی بوون و، بۆ به‌رگری كردن له ڕیبازی بارزانی شه‌رڤی خۆیان دانا و ئاكۆ به‌ڵێنی دابوو ماره‌ی بكات، به‌لام دوای تیربوونی و شه‌هوه‌ت بازی ناویش زراند.
ماڵی (س) خان كه به ماڵی كاكه(ح) ناسرابوو، سومعه‌ی ئه‌و خێزانه كوردپه‌روه‌ه‌شی له بانه‌وه تا دوای ڕاپه‌رین برد‌و، دوایش ناوی زراندن!
به پێی ئه‌و هه‌ڤالانه‌مان له پاسه‌وانی به‌رده‌گای پاراستن بوون، ئاكۆ چاوشین زیاتر له ٣٦ ژن و كچی شه‌هده‌كان و كادیران و پیشمه‌رگه‌كانی سنوری لقی ٤ به ئاواره‌یی ئه‌تك كردوو سێكسی به زۆری له ژێرناوی هاوكاری و دامه‌زراندن و چاوسوركردنه‌وه ئه‌نجامدابوو، تا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سێكس بكات، ٣ كادیری مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆی خانووی بۆ به‌كرێ گرتبوون و، ئه‌وانی ده‌خسته واجبه‌وه‌و خۆشی له‌ماڵه‌كانیان ڕایده‌بوارد، یه‌كیان ئازادی سایه‌قی بوو، له پشت چیشتخانه‌ی ئه‌بو شه‌هابه‌وه خانووی بۆ ئازاد و خێزانه‌كه‌یان گرتبوو!
ئاكۆ چاوشین وه‌ك سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی گووتبووی ، به پێی سه‌رچاوه‌كانمان له سلێمانی و هه‌ولێرو سه‌لاحه‌دین و شه‌قلاوه‌و دهۆك ئه‌م مۆلك و سامانانه‌ی به دزی و تاوان و میزانیه خواردن و به‌رتیل وه ده‌ست كه‌وتووه!
له سلێمانی ٣ خانووی گه‌وره‌ی هه‌یه، ته‌نها ئه‌و خانووه‌ی گرده‌كه‌ی سه‌رچناری به ٩٠ وه‌ره‌قه ی ١٠٠ دۆلاری داوه‌به كونسوڵگه‌ری ئێرانی و له سیته‌ك ٢٢ دۆنم زه‌وی هه‌یه‌و،رزگار حه‌مه به‌گ ناوێك كه كۆن ئیستیخباراتی مه‌ركه‌زی سلێمانی بووه‌و ئیستا پاراستنی ئاكۆیه ئه‌و مه‌زره‌عه‌یه‌ی بۆ كڕیوه!
له هه‌ولیر خانووه‌كه‌ی دۆلار ئاوای به ١٧ وه‌ره‌قه به‌كرێ داوه، له‌شه‌قلاوه‌ش به ١٠٠٠ دۆلار به‌كرێی داوه، له گوندی ئینگلیزی ٢ ڤیلای هه‌یه‌و به كرێی داوه به ٨٠ وه‌ره‌قه‌و، له هه‌ولێرنوی، ٥٩ پارچه زه‌وی له ئاواره‌كان كریوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی خۆشی ٤ جار زه‌وی وه‌رگرتووه و زه‌ویه‌كی دیاری جه‌لال تاڵه‌بانیشی به‌ناوی پاسه‌وانه‌كه‌ییه‌وه وه‌رگرتووه كه له‌كاتی قادر جه‌باری و عارف ته‌یفۆر ٣٥ پارچه زه‌ویان وه‌رگرت وه‌ك ستافی لق!!!
له دهۆكیش ٢ خانووی هه‌یه‌و یه‌كیانی ماڵی دایكی تیایه‌و، یه‌كیانی به‌كرێ داوه
هه‌روه‌ها له وه‌جبه‌ی دووهه‌مهی زه‌وی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، له ڕێگه‌ی رزگار ناویك له هه‌وڵیر بایی ٣٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار زه‌وی له ئاواره‌كان كڕیوه‌ته‌وه، كه هیشتا هه‌ر كارته‌و نه‌بۆته سه‌نه‌د، ٦ سه‌یاره‌ی هه‌یه‌و به‌وه‌ی دكتۆره په‌ڕیزی هاوسه‌ریه‌وه، پاراستن ئه‌و زانیاریه‌شیان دركاندووه، كه ئاكۆ چاوشین له میزانیه‌ی ته‌رخانكراو بۆ جاسوس و معته‌میده‌كانیان كه له‌ناو یه‌كیتی یدان، زیاتر له ٣٠ كادیر‌و به‌رپرسی سه‌ربازی و ڕێكخستنه‌كانی یه‌كیتین له‌ناو سلێمانی، زیاتر له ٢٦ ده‌فته‌ر دۆلاری له‌وانیش دزیوه، به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه هیشتا میزانیه نه‌هاتووه‌و، له ٣ مانگ ته‌نها یه‌ك مانگی سه‌رف كردووه، ئه‌مه هه‌ریه‌كه له كادیره‌كانی پیشوو كه‌ناویانم هیناووه ئاگادارن و، پاراستنیش له ڕێگه‌ی كه‌سه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌رگرتووه‌و دوایش بلاوی كردۆته‌وه!
ئیستا زۆر دلخۆشم كه ئه‌م زانیاریانه‌م له سایتی كوردستاپۆست بلاو كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان باشتر ده‌زگای خۆیناوی پاراستنه‌كه‌ی مه‌سرۆری تیرۆریست و خویناوی بناسن، كه چۆن پاراستن و پارتی بۆته قوتابخانه‌ی تاوانه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان، نه‌فره‌ت له مه‌سروری تیرۆرست
نه‌فره‌ت له بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تكاری ٣١ی ئاب
نه‌فره‌ت مه‌سعود بارزانی
هه‌زاران سلاو له گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ستی پاراستن شه‌هید كراون.
كادیرێكی پیشووی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست