کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوبەری ئاسایشی گشتی هەڵەبجە عەمید ئەكرەم ساڵی 36 ملێۆن دیناری زیان ئەكات بێجگە لە باج وەرگرتن

Friday, 15/03/2013, 12:00


لەبیرم دێت ساڵی 1985چوین بۆ خزمەتی سەربازی لەسەربازگەی مەشق پێكردنی موسڵ نایب عەریفێكمان هەبوو ناوی(فیلیپ) بوو كوردی مەسیحی بوو زۆر كوڕێكی باش و بەتەربیەت و ڕۆشنبیر بوو , ڕۆژێك لێمان پرسی ووتمان تۆ خوێندنت لەكوێ تەواوكردوە ووتی زانكۆی بەغدا ئیدارە و ئیقتساد , جارێكی ترلەدوای مەشق پێ كردن لەكاتی پشوداندا قسەی خۆشمان ئەكرد لەپڕچاوی پڕفرمێسك بوو ووتی من دەگوازرێمەوە بۆ بازگەی (ڕاشدیە) لەبەغدا بازگەیەكی تابڵەی پیس بوو زۆر ووشیار بوون هەموو كوردو عەرەب لێی دەترسان , ووتمان بۆچی تۆ دەنێرن پێمان وابوو وەك كاك ئەكرە بەرغەلی خانەیە هەركەس بۆ خۆی بۆ سەربازێك دانانێن , لەوەڵامدا ووتی براینە ئەوانەی لەبازگەكانن زۆربەیان یان مەشق پێكراون یان زانكۆ و پەیمانگەكانیان تەواو كردوە چەندین كەسانی دەرون ناسی و توێژەری كۆمەڵایەتیان تێدایە , ئەزانن بۆ لەبەر ئەوەی لەیەكەم بنینەوە تاوانكارو هەڵاتوەكان بناسنەوە خۆ گاڵتەجاڕی نیە ,تائێرە تێگەشتین بازگەكانی كوردستان فەشەلیان هێناوە تەنانەت هەندێكیان نەخوێندەوارن , بەڕێوبەر عەمید ئەكرەم ئامادەی تەواو كردوە بەزمانێكی ڕەق و شەقاوە ئاسا مامەڵەی لەگەڵ كوڕانی پاشماوەی شەهیدانی ئەوشارەدا كردوە ,بەمافی خۆی نەبووە بەبەڕێوبەر یەكێك بوو لەپیاوە دیل ودەستەمۆكانی حەمەی حەمەسەعیدی گۆڕبەگۆڕئەویش دای ناو ئەپلەیان پێ بەخشی , حەمە چی بویستایە لەڕێگەی ئەكرەمی ئەحۆلێوە ئەی كرد ئەو ئەحۆلە نا كەنوكتەی كوردی هەیە, ئەحۆلێ پیاوێكی قاڵی فرۆش بوو هەموو ڕۆژێ فەرشێكی ئەخستە سەرشانی لەبازاڕ ڕای ئەخست تادەفرۆشرا , بەئارەقەی ناوچەوانی ماڵومنداڵی بەخێوكرد , نەیزانی ئەكرەمێكی دڕندەو عەبەی ئیستیخبارات و چاشیان لێ دەرئەچێت , بەهەرحاڵ سەیر جیاوازی عەریفێكی بەعس و عەمیدێكی كورد و بەڕێوبەری ئاسایشی گشتی هەڵەبجەی شەهید كەخاوەنی 5 هەزار شەهید و دەیان قارەمان و شۆرشگێڕی وەك وەستا ئەنوەر و عەلی مەجید و مەحمودی حاجی فەرەج و هاواری نوری حەلاو بووە ، ئەوشارە خاوەنی ئافرەتانی وەك عادیلە خانم دەیان شاعیر و رۆشنبیری وەك ئەحمەد موختارجاف و قانع و هەژارو گۆران مەولەوی بووە , كەچی ئەمڕۆ پیاوێكی پارەپەرستی وەك عەمید ئەكرەم شای سنورەكەیە , عەمید زۆر نیگەرانە لەگواستنەوەی تەنها لەبەر ئەوەی ساڵانە 36 ملیۆن دیناری وەك موچە وەرگرتوە خوائەزانێ چەندی تری لەملاولا وەرگرتوە , تو ویژدانتان نەئەبوو كەسێكی شیاو خزمەت چی دانێن بۆ دڵدانەوەی ئەوقەومە لێقەوماوە و ئێمەلەئاسایش وامان زانی لەبەر خزمەتكردنی بەخەلك نیگەرانە بەداخەوە هەلەكانی یەكیەتی لێرەوە سەر هەڵ ئەدا زۆرمان پێ باشە لای ئەدەن بەڵام تو ویژدانتان زەردەواڵەكانی سەرشانی بكەنە نایب عەریفی كاك فیلیپ , نەدەبوو حەمەی حەمە سەعید شای ناوچەكەبێت و چەندین پیاوی لەوجۆرەی هەبێت گەراكانی ئەویش زۆریان ماون مەگەر بەدیدیتی پاكسارزیان بكەن هەموو دۆستەكانی سیخۆڕن بۆ ووڵاتان, لەهەمووی سەیرترین یەكیەتی ئێستەش گوێ ڕایەڵی حەمەیە خوێندنگا لەسەر قسەی ئەو دەكاتەوە 18 پۆلی خۆكارێكی خراپ نیە بەڵام حەمە كەی لەكۆڵی ئەو سنورە ئەكەنەوە هەموو یەكیەتی و خەڵكی فەوتاند بۆ ووڵاتی .......ز. لەكۆتایدا باسێكی حەمەو كارەكانی بەڕێوبەرتان بۆ ئەكەین , بژی یادی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید بژی ئۆكەسەی بۆ خزمەت دێتە شارەكەمان ئەكرەمیش بۆ دەرەوە .
كارمەندێكی ئاسایشی هەڵەبجەی شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە