چەندین فەرمانبەرو بەرپرسی شارەوانی سلێمانی تێوەگلان لەدۆسێ كەی قایمقامی سلێمانی!!
Saturday, 14/07/2012, 12:00
دوا بەدوای ئاشكرابونی گەندەڵیەكانی قایمقامی سلێمانی. چەندین دۆسێی تریش هێشتا لەو فایلە گەندەڵەیدا خۆی حەشارداوەو جارێ جارێ لە میدیاكان یان لەچەند ئەفسەرێكی پلەداری ئاسایشی سلێمانی و چەند كەسانێكی پاك و دڵسۆز مەلەفی هەندێ لەو گەندەڵ كاران دەخرێنە ڕو. ئەوەی كەئەم جارە باسی دەكەین مەلەفی چەند بەرپرس و كارمەندێكی شارەوانی سلێمانیە. كە لە زمانی چەند ئەفسەرێكی ئاسایش دركێنراوە. كە فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی لەدۆسێ كەی قایمقامی سلێمانیدا ناویان هاتوە.
ئەوانیش:
*ئەندازیار ئاراس ناجی بەرپرسی پێشوی تەجاوزاتی شارەوانی سلێمانی پێشوو.
*شێخ عومەر مەحوی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی پێشوو.
*شێخ عومەر عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی و بەرپرسی لیژنەی تەملیك لەشارەوانی سلێمانی
*هەردو بەرپرسی تەملیك لەشارەوانی سلێمانی. كەلەم دۆسێیە تێوە گلاون و لەسەر ئیفادی ئەندازیار عەلی و قایمقامی سلێمانی ناویان هاتوە.
* سەرجەم موراقیبەكانی بەشی تەجاوزاتی شارەوانی سلێمانی واتە لەسەردەمی ئاراس ناجی كە بەرپرسی تەجاوزاتی شارەوانی رۆژئاوا بوو.
* هەروەها مەساحەكانی تەجاوزاتی رۆژئاوا كە ناوی دوان لەو مەساحانە لەسەر ئیفادی ئەندازیار عەلی بەرپرسی ئێستای تەجاوزات هاتووە ئەوانیش مەساح(نیازو زرنگ) كەلەسەر دۆسێ خانو و زەویاكانی قولەریس و لادێكان ناویان هاتوە.
*هەروەها هەر لەمەساحی (یوسف و مژدە) كەلەشارەوانین بەجیهازی شارەوانی هەڵستاون بە ئیفراز كردنی زەویەكانی قولەرەیس بەنایاسای كەئەمانەش ناویان هاتوە.
*چاوەروانی چەندین ئەندازیارو روپێو موراقیبی تەجاوزات و ژمێریاری شارەوانی و چەند بەرپرسێكی دەسەڵاتداری شارەوانی و تاپۆش لەماوەیەكی نزیكدا ناویان بڵاودەكەینەوە
ئەمە تەنها بەشێكی تر ئەو گەندەڵكارانەیە كەلەدۆسێ ی قایمقامی سلێمانییدا هاتووە.
ئەفسەرێكی پلەدار، لەئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست