ئاشكرابوونى سیناریۆكه‌ی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی مه‌سروری تیرۆرست، له‌مه‌ڕ كوشتنی ئه‌و شۆفێره‌ی گوایه به نیاز بووه خۆی بته‌قێنێ
Friday, 05/11/2010, 12:00
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر، له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی پارتی و یه‌كیتی ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیست، كه گوایه تیرۆرستیك به نیاز بووه به سه‌یاره‌یك پڕته‌قه‌مه‌نیه‌وه خۆی بگه‌یه‌نیته شاری هه‌ولیر وخۆی بته‌قێنیته‌وه‌و، پیاوه‌كانی ئاسایش و پاراستن و دژه تیرۆر له بازگه‌ی گرده ڕه‌ش ته‌قه‌یان لێكردووه‌و كوشتویانه‌و، له شاشه‌كانیشه‌وه سه‌یاره‌یكی جۆری كیا نیو پیكاپ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری نیشانداین، به‌راستی له‌لای خۆمه‌وه گووتم: گه‌ر ئه‌و سه‌یاره‌یه له‌ناو شاری هه‌ولێر بته‌قایه‌ته‌وه ئه‌وا ئه‌م شاره‌ی خڵتانی خۆین ده‌كردو، ماڵ نه‌ده‌ما ڕه‌ش پۆشی دایه‌نه‌پۆسیایه... منیش گووتم: به‌راستی خوا‌و پاراستن فریای ئه‌و خه‌ڵكه كه‌وتن و، ئه‌ویان خڵتانی خۆێن كرد!
دوای نیو كاتژمێر زه‌گی مۆبایله‌كه‌م لێداوو، مه‌سوله‌كه‌م كه پله‌ی عه‌قیده‌و بارزانی یه، پێڕاگه‌یاندم: ئه‌و سینارێۆیه‌ت به دڵ بوو، منیش له‌وه‌ڵامدا گووتم: نا ئه‌زبه‌نی ئه‌و كه‌ی سینارێۆبوو، ئه‌و ڕاستی هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان بوو بۆ تێكدانی نا ئارامی و، چاوكراوه‌یی و خۆنه‌ویستی ئاژانسی پاراستن توانی ئه‌و نه‌هامه‌تیه و خوێن بارینه له‌م میلله‌ته دوربخاته‌وه‌و تیرۆرسته‌كه‌یان كرده بێژنگ...به‌ڵێ بیژنگ!!
ئه‌زبه‌نیه‌كه‌م ده‌ستی كرده پێكه‌نین و، ووتی ئه‌و تیرۆرسته ئه‌و (محه‌مه‌د حسێن عه‌لوان)ه بوو، كه 3 ساڵ له گرتووخانه‌ی محته‌ی هه‌ولێر زیندان بوو، دوایش له‌لایه‌ن پۆلیسی (ئه‌نته‌رپول)ه‌وه داواكراو پاراستنیش ره‌تیكرده‌وه كه عه‌ره‌بیكی له‌و سیفاتانه له كوردستان زیندانبێَ!
دیاربوو هه‌ر ئه‌وشه‌وه واته پیش 6 مانگ له‌مه‌و به‌ر محه‌مه‌د حسین عه‌لوان به بێ بڕیاری دادوه‌وری دۆسیه‌كه‌ی عه‌لوان ئازاد كراوه، به‌ڵام ئازاد نه‌كراوه له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و عه‌لوانه بۆ سه‌ری بڵند (سه‌ری سوور)گواستراوه‌ته‌وه‌و، خزمه‌ت كراوه‌و چونكه بێكه‌س بووه‌و، خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه نه‌بووه، بۆ هه‌ل و پیلانیكی خوێناویان زیندانكردووه!!
هه‌ر وه‌كو مه‌سوله‌كه‌م گووتی: خۆت ده‌زانی به هۆی ئه‌و سیناریۆ سه‌قه‌ت و ناشی و نه‌شیاوه‌ی بۆ خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكی و بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌ست عوسمان، معته‌میده‌كه‌ی پاراستنیان له موسڵ خه‌له‌فیان هێنایه سه‌ر شاشه‌و، گوایه ئه‌وه زه‌رده‌شتی تیرۆر كردووه‌و سه‌ربه خۆیان بووه‌و، ئه‌وه بوو ئه‌و گاڵته‌جاریه كارێكی به بنه‌ماڵه‌و پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پاراستن كرد، تا ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌دوێن!
له‌و ڕۆژه‌وه سومعه‌ی ساسی و ئه‌منی و مه‌عنه‌وی پاراستن و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خسته ژێر پرسیاری ده‌سته‌جه‌معی كوردستان و دونیای ده‌ره‌وه‌و، به جۆرێك مه‌سعود بارزانی داوای له مه‌سروری تیرۆرست كردووه، كه به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ یه‌كیتی باری نا ئارامی و تیكدانی ئاسایش ڕابگه‌یه‌نن و، پێلانێكیش دابڕێژن، بۆ ئه‌وه‌ی سومعه‌ی ئه‌منی و سیاسی و خه‌باتی بنه‌ماڵه ڕاستبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو، مه‌سروری تیرۆرست به هاوكاری پیاوه ترسنۆكه‌كه‌یان، ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌به بێتاوانه‌یان هه‌رچۆن به فیڵ له زیندانی محه‌ته‌ی هه‌ولێر رفاندوو، دوای 6 مانگ بردیانه كه‌ركوك به هاوكاری عه‌مید سه‌رحه‌د قادر‌و هه‌ڵۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك و، عیسمه‌ت ئه‌رگووشی و دلشاد یوسفی دژه تیرۆر و نه‌زهه‌ت حالی و سه‌روه‌ری ساڵح بیداوی و كامه‌ران موفتی یاریده‌ده‌ری مه‌سرۆر ، پیلانه‌كه‌یان وه‌ها داڕشت، كه محه‌مه‌د حسین عه‌لوان به سه‌یاره‌یه‌كی پۆلیسی ده‌وروبه‌ری لای سه‌رحه‌د قادر گه‌یاندیانه‌ته گوندیكی نزیك حه‌ویجه‌و له‌ویشه‌وه به سواری ئه‌و سه‌یاره كیایه هێناویانه‌ته نزیك بازگه‌ی گرده‌ره‌ش، به گه‌یشتنی له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی دژه تیرۆر و تیرۆرسته‌كه‌ی كه ده‌ستی هه‌بوو له تیرۆركردنی شه‌هیدی ڕۆژنامه‌نووس دلشاد یوسف ، ئه‌و گه‌نجه به‌دبه‌خت و بێكه‌سه‌یان كوشت، هه‌روه‌كو عه‌مید سه‌رحه‌د قادر دوای تاوانه‌كه‌ی پاراستن گووتبووی: گه‌ر ده‌مزانی ئه‌و بێتاوانه ده‌كوژن هاوكاریم نه‌ده‌كردن، چونكه به محه‌مه‌دیان له‌به‌رده‌م مندا گووت: به گه‌یشتنت بۆ بازگه‌ی هه‌ولێر یه‌كسه‌ر وینه‌ت ده‌گرین و تۆش باسی گرۆپیكی ئیرهابی سه‌ر به نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌یت و زۆر وته‌ی جۆراوجۆریان به عه‌ره‌بی فیركرد، به‌لام پیلانه‌كه واده‌رنه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن پاراستن وریایه و ناهێڵێت تیرۆرست له ده‌ستی ده‌رباز بێ، ئه‌وا تاوانه خوێناویه‌كه‌یان ئه‌نجامدا!
به‌ڕێزان....خوینه‌رانی كوردستانپۆستی كوردپه‌روه‌ر...
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و به‌ڵگه‌انه‌تان بۆ بسه‌لمینین،كه محه‌مه‌د حسین عه‌لوان تیرۆرست نه‌بووه، ئه‌وا به‌م چه‌ند خاله خویندنه‌وه‌یه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین:
خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌توانن، له دادگای نه‌وجه‌وانان و دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سۆراخی دۆسیی (محه‌مه‌د حسین عه‌لوان) بكه‌ن، تا بزانن زیاتر له 3 سال به بێ هۆ زیندانی كراوه‌و، 23 جاریش دادگایه‌كه‌ی دواخراوه به بێ هۆ، كه‌ته‌نها پارستن بووه له دوای دواخستنه‌كه‌ی تا حكوم نه‌درێَت؟؟!!
هه‌روه‌ها دوای 3 ساڵ به بێ بڕیاری دادوه‌ری دۆسێه‌ی گومان‌لێكراو، له‌لایه‌ن عیسمه‌ت ئه‌رگووشی و ده‌زگای پاراستن ئه‌و به‌دبه‌خته ده‌فرێننه سه‌ری بڵند(سه‌ری سوور)!
باشه نابێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كی بوو له زیندانی محه‌مته (محه‌مه‌د حسین عه‌لوان) یان ڕفاندووه؟!
ئه‌ی كیبووه ئه‌و گه‌نجه‌عه‌ره‌به‌ی پاش 6 مانگ گه‌یاندۆته گوندیكی نزیك حه‌ویجه؟!
باشه بوونی ده‌یان بازگه‌ی هاوبه‌شی ئاسایش و پۆلیسی كه‌ركوك و ئه‌مریكیه‌كان، كه كێشه‌كه‌ی لێ ده‌رناچێ، چۆن و به چ شێوازیك سه‌یاره‌یك پڕته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر به سه‌یاره‌یكی ژماره‌ی ده‌روه‌ی هه‌رێم و،120 كیلۆمه‌تری بڕیوه‌و گه‌یشتۆته بازگه‌ی گرده ڕه‌ش؟!
گه‌ر خودی پاراستن و ئاسایش و پۆلیسی پارتی له كه‌ركوك ته‌واوی كار‌و پیلانه‌كه‌یان ڕیكنه‌خستووه، ئه‌ی كام گروپ ئه‌و ئه‌ركه‌یان به جێ گه‌یاندووه؟!
باشه تیرۆرستێك بتوانیت به ناو كه‌ركوكدا نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی بگه‌یه‌نیته نزیك هه‌ولێر، ئه‌ی باشه كوا ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك؟!
دوینێ پینج شه‌مه ئه‌م گاڵته‌جاریه به ئاشكرا له ئاسایشی گشتی باس ده‌كراو تا ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عسیمه‌ت ئه‌رگووشی ، هۆشداریه دایه ئه‌و ئه‌فسه‌رو ئاسایشانه‌ی كه نزیكه‌ی 30 كه‌س ده‌بووین وه‌ستابووین و، به خۆمان و ئاسایش و پاراستن و ئه‌و سیناریۆیه پێده‌كه‌نین، كه ئه‌مه 4 جاره به‌سه‌ر خۆماندا هێناوه‌و!!
دوای بڵاوه‌پێكردنمان، له‌گه‌ڵ نه‌قیب(ن س) چوینه شوینیكه‌وه، باسی ئه‌و 4 جاره‌مان كرد، ئه‌ویش به‌م جۆره یه.....
جاری یه‌كه‌م شێخ زانی زڕبرای كه‌ریم شنگاری، پیلانیكی دوو سه‌ره‌ی دانا، له‌لایه‌ك عه‌ره‌بیكی گروپێكی ئیرهابی هاندا، تا خۆی ئاماده بكات له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ ی هه‌ولێر خۆی بته‌قێنیته‌وه ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شێخ زانا كه‌ریم شنگاری ئاگادار كردبووه‌وه، كه كات و ساتی پیلانه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردبوو، كه گروپیكی ئیرهابی به نیازن كرده‌یه‌كی خۆ كوژی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به كوشتنی تۆ ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌بوو، هه‌روه‌ها ته‌بقه ئه‌سڵ پیلانه‌كه ده‌رچوو، زیاتر شێخ زانا چووه ناو هه‌ناوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌و له‌لای كه‌ریم شنگاری متمانه‌ی زیاتری پێبه‌خشراو سینارێۆكه‌ی شێخ زانا سه‌ریگرت!!
جاری دووه‌م له زیندانی نه‌وجه‌وانان ده‌زگای پاراستن كچه عه‌ره‌بیكی خه‌ڵكی ڕۆمادیان به‌ناوی(دوعاوه) دوای یه‌ك ساڵ زیندانی كه له‌سه‌ر دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زیندان كرابوو، ده‌زگای پاراستن ده‌ریان هیناو له‌لایه‌ن كه‌ریم شه‌نگاری و عیسمه‌ت ئه‌رگووشی یه‌وه پیلانه‌كه‌ی بۆ دانرا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرۆری تیرۆرست و، كچه‌ی بێكه‌سیان گه‌یانده كه‌ركوك و له پێش یه ك پشتینی پرته‌قه‌منیان له پشتی دوعا به‌ست و گه‌یاندیانه بازگه‌ی گرده‌ڕه‌ش و له‌وی گرتیان و به به‌یانامه‌یه‌كی ئاژانسی پاراستن كردیانه هه‌ڵا گوایه كرده‌یه‌كی خۆكوژیان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه، كاتێ كچه‌ی بێ‌تاوانیان گه‌یانده‌لای حاكم عومه‌ری ئاسایش : كچه له‌وه‌ڵامدا گووتبووی، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی منی له زیندان ده‌ركرد، هه‌ر خۆی منی گه‌یانده كه‌ركوك و، هه‌ر خۆشی منی دایه ده‌ست ئاسایشه‌كان، بڕواننه ئه‌م گاڵته‌جارشیه‌ی مه‌سرۆر و مه‌سعودی كوڕی مه‌لا!!
جاری سیهه‌م باسكردنی شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هه‌موو پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌زگای پاراستندا هینا، كاتی بوو ونكردنی بزركردنی تاوانه‌كه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، خه‌له‌ف ناویكی عه‌ره‌بی موسڵ كه كاری میكانیكی بووه‌و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ماوه‌ی 7 ساڵه معته‌میدی پاراستن بووه له موسڵ و، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتیان چه‌واشه‌كاری تیا بكه‌ن، هه‌ستان له‌لایه‌ك معته‌میدیكی خۆیان كرده تیرۆرست و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گه‌نجیك و رۆژنامه‌نووسیكی وه‌ك سه‌رده‌شتیان كرده تیرۆرست و وه‌هاشیان نیشاندا، كه خه‌له‌ف سه‌رده‌شتی تیرۆر كردووه، ئه‌مه سوك ترین سیناریۆی پاراستنی بنه‌ماڵه بووه له میژووی خۆیاندا!
جاری چوارهه‌م سیناریۆكه‌ی زوڵملیكراو محه‌مه‌د حسین عه‌لوان بوو، كه نه‌خشه‌دانه‌رو پیلاندانه‌ری ئه‌م تاوانه خویناویه، مه‌سرۆری تیرۆرست بوو، كه خۆی باوك باپیری كرده په‌ندی زه‌مانه!
خوێنه‌ران
ئه‌ی كوردستانیانی ناوخۆ هه‌نده‌ران
به‌رله ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری، ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه ، كه نا ئارامی و هیمنی و ئاسایشی شاره‌كانی هه‌ریم له حاله‌تی خرابدایه‌و، بۆیه خۆیان بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی نه‌یاران و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كوردستان و، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئۆپۆزیسۆن له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌و دوو ده‌زگا ئه‌منیه خۆیناویه‌دان، چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی باش و ئیجابی له‌و دوو ده‌زگایه مه‌كه‌ن، به‌لام به‌نیازن تۆمه‌تی خراپی ده‌ستی ولاتانی دراوسیی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بده‌نه پاڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان به به‌شیك له‌و بازنه‌یه ده‌زانن!
ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی گشتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست