کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵيیه‌كانی ليوای (يه‌ك)ی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتیيه‌كان

Saturday, 04/02/2012, 12:00


سه‌ره‌تا سوپاس بۆ به‌رێوه‌برانی سايتی كوردستانپۆست، كه‌ بوونه‌ته‌ باشترين مينبه‌ری ده‌نگه‌ توه‌ڕه‌و ناره‌زايه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تايبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كوردانی باشووری كوردستان كه‌ بووينه‌ته‌ خودان ئه‌زموون و په‌رله‌مان حكومه‌تی خۆمالَی...
به‌راستی تا نه‌بوومه‌ ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و كۆليژی زاخۆم ته‌واو نه‌كردبوو، وه‌ها تێگه‌ياندبووين كه‌ تاكه‌ ده‌زگايه‌ك له‌م هه‌رێمه‌ گه‌نده‌ڵی تيانه‌كراوه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی و ليواكانی ديكه‌.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌هوو ده‌رچووين هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی ئۆمێديان به‌ ئێمه‌بوو، ئه‌وه‌تا رۆژانه‌ كه‌ گشت كه‌ناڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆو ئه‌هلی يه‌كان به‌تايبه‌تی سايتی كوردستانپۆستی بوێرو دلسۆز به‌كوردو كوردستان، ده‌يان به‌لَگه‌ی دزيی و تالانی و گه‌نده‌ڵی و راوه‌ رِووتی بواری سه‌ربازی له‌و شوێنانه‌ی باسمكردبوون بلَاو كراونه‌ته‌وه‌و به‌رده‌واميش بلَاو ده‌كرێنه‌وه‌.
لێره‌وه‌ منيش وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی گه‌نجی ئه‌م باشووری كوردستان راسته‌ له‌سه‌ر ميلاكی پارتی بوومه‌ته‌ ئه‌فسه‌ر به‌ڵام خۆم به‌ پێشمه‌رگی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانم نه‌ك حزبێك و بنه‌ماڵه‌يه‌ك و، ناچاربووم له‌م ميمبه‌ره‌ ئازاديخوازه‌وه‌ چه‌ند گه‌نده‌لَيه‌كی ليواكه‌مان (ليوای يه‌كی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتيه‌كان) بلاَو بكه‌مه‌وه‌، كه‌ فه‌رمانده‌ی ليواكه‌ به‌ حاجی مه‌لا فايه‌ق چوچانی ناسراوه‌ و پله‌كه‌ی عه‌ميده‌ واته‌ تاج و ٣ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵگرتووه‌.
له‌ كاتێكدا من ئه‌م بابه‌ته‌ بلَاو ده‌كه‌مه‌وه‌ ٢ جار ئاگادارم هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌قيد تاريق و مقه‌ده‌م موده‌ريس بۆ هه‌واڵگری گشتی بانگ كراوون له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵيانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئه‌ژماريان ده‌كه‌م و، جارێكی ديكه‌ش به‌ تايبه‌تی ٢ ئه‌فسه‌ری پله‌ رائيدو نه‌قيب يان بانگ كردووه‌ و هه‌موو راستيه‌كانيان به‌ سه‌رووی خۆيان گه‌ياندووه‌ تا ئه‌وه‌ی نووسينگه‌ی فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی و نووسينگه‌ی وه‌زيری سامانه‌ سرووشتيه‌كان و تا ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعود بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.
ده‌بوو وه‌زيری سامانه‌ سرووشتيه‌كان به‌ هاوكاری نووسينگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگاداری رِه‌وشی ئه‌م ليوا تايبه‌ته‌ بوونايه‌ كه‌ ئه‌ركيان پاراستنی گشت دامه‌زراوه‌ نه‌توتيه‌كانه‌ به‌ لووله‌ بۆريه‌كانی چاله‌ نه‌وتيه‌كانی خۆرمێڵه‌يه‌ به‌ كۆمپانيا
نه‌وتيه‌كانه‌وه‌..واته‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ليوای دوو له‌ سنوری يه‌كيتی بۆ هه‌مان ئه‌رك پێك هێنراوه‌و به‌ پێی زانياريه‌كانمان حاليان له‌ ليواكه‌ی ئێمه‌ باشترنيه‌!
له‌هه‌مانكاتدا حسابی بانكی تايبه‌تی بۆ هه‌ردوو ليواكه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ليواكه‌مان لێی ئاگادارم:
__له‌كاتی پێك هينانی ئه‌م ليوايه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كانه‌وه‌ بری ٥٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار واته‌ پێنج ملێۆن دۆلار خرايه‌ حسابی بانكی ليواكه‌مانه‌وه‌ بۆ دابينكردنی پێداويستی ليواكه‌ له‌ كرينی سه‌ياره‌و ده‌مانچه‌ بۆ ئه‌فسه‌ران و چه‌ك بۆ سه‌ربازه‌كان وكه‌رسه‌ته‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ليواكه‌!
به‌لام حاجی مه‌لا فايه‌ق چووچانی كه‌ فه‌رمانده‌ی ليواكه‌يه‌ ليژنه‌يه‌كی له‌ و ئه‌فسه‌رانه‌ پێك هێنا كه‌ دۆست و حاشيه‌و كوتله‌ی خۆی بوون و، سه‌رتا دوو سه‌ياره‌ی وه‌نه‌وشه‌ی مۆدێل ٢٠١١ی بۆ خۆی و پاسه‌وانه‌كانی كري و، له‌ جياتی كرِينی سه‌ياره‌ی پيكابی مه‌رزيه‌ ،به‌لَام سه‌ياره‌ی نيسانی كرِيه‌وه‌و تا ئێستا يه‌ك ده‌مانچه‌ی بۆ ئه‌فسه‌رێك نه‌كريووه‌و، جڵوبه‌رگی پێ بكرێت يا ئاڵوگۆڕی جلو به‌رگه‌كانی پي بكات ئه‌وه‌شی نه‌كردووه‌..
واته‌ تا ئێستا به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ٣ ملێۆن دۆلاری خه‌رج نه‌كردووه‌ به‌لام وه‌سڵی زياتر له‌ ٤ مڵيۆن دۆلاری ئاماده‌كردووه‌.
به‌ پێی زانياريه‌كانيشمان يه‌ك ملێۆن دۆلار له‌ قاسه‌كانی ليوادا ماوه‌ته‌وه.
ئێستا حاجی مه‌لا فايه‌ق كه‌ زانيوێتی كه‌ هه‌واڵه‌كان بلاَوكراونه‌ته‌وه،‌ ئه‌وه‌ی بلَاو كردۆته‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی يه‌كان عه‌زيز وه‌يسی كردويه‌تی، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ئاگادارين عه‌زيز وه‌يسی ده‌ست تێوه‌ردانی نه‌كردووه‌، چون‌كه‌ عه‌زيز وه‌يسی گه‌وره‌ترين گه‌نده‌لَی له‌ناو زێره‌ڤانی ئه‌نجامده‌دات.
هه‌روه‌ها دوو كۆگا(مخزن)ی به‌كريێ گرتووه‌ بۆ پێداويستيه‌كانی ليوای يه‌ك هه‌ريه‌كه‌يان مانگی به‌ (١٥٠٠) دۆلار واته‌ (٣٠٠٠) دۆلار دراه‌وه‌ته‌ كرێی مه‌خزن، ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ بينايه‌ی مه‌خزه‌نه‌كان موڵكی مه‌لا فايه‌ق خويه‌تی له‌ زاری پاسه‌وانێكی تايبه‌تی خۆيه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌ كه‌ مه‌لا فايه‌ق به‌ هاوكاری هه‌ريه‌كه‌ له‌ ليوا به‌ختيار بابان راويژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆو ئاريان نوينه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سه‌رووشتيه‌كان ئه‌و گه‌نده‌ڵيانه‌ی ئه‌نجامداوه‌و، مانگانه‌ ئه‌و دوو به‌رپرسانه‌ يه‌كی زياتر له‌ ٥٠٠٠ مليۆن دينار به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه‌ وه‌ك به‌رتيل له‌ مه‌لا فايه‌ف وه‌رده‌گرن!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌ بۆ مانگه‌كانی (٩ و١٠) ی ٢٠١١ هه‌ر ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌يه‌كی ليواكی برِی (١٠٠) هه‌زار ديناريان به‌ناوی خۆراكه‌وه‌ لێبرِيوه‌، كه‌ ٥٠٠ ملێۆن ديناری كردووه‌ ، تائێستا چاره‌نووسی ئه‌م پاره‌يه‌ ديار نيه‌ و له‌ گيرڤانی مه‌لاو داروده‌سته‌كه‌يدايه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای تيرِامانه‌ كه‌ مه‌لا فايه‌ق هه‌رچی ئامر سريه‌و ئامر فه‌سيلی ليواكه‌يه‌ خۆيی دايناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بيكاته‌ پياوی خۆی و كوتله‌ بازی و هه‌رچی ليژنه‌ی كرِين و فرۆشتنه‌ له‌ پياوه‌كانی خۆی دايناوه‌.
تا ئێستا مووچه‌ی مانگی يه‌ك نه‌دراوه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كان داوای پسوله‌ی ته‌سفيه‌ی ئه‌و ٥ مليۆن دۆلاره‌ی له‌ مه‌لا فايه‌ق كردووه‌و ئه‌ويش ته‌سفيه‌ی نه‌كردووه‌..
هه‌روه‌ها مه‌لا فايه‌ق بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌لبازی زياتر بكات هه‌ر ئه‌فسه‌رێك پياوی خۆيه‌تی نه‌سريه‌ی (١) ملێۆن ديناری مانگانه‌ بۆ سه‌رف ده‌كات، و ئه‌وانی ديكه‌ (٥٠٠) هه‌زار دينار؟!
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌و راپۆرتانه‌ی دراوه‌ته‌ هه‌واڵگری گشتی داوای ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ليوا به‌ختيار بابان و ئاريان بگۆڕن به‌كه‌سانی نه‌زيه و مه‌لا فايه‌قيش بگوازنه‌وه‌ بۆ جێگه‌ی پێشووی خۆی كه‌ ئه‌ندامی فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی بوو، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌سريه‌ زۆره‌كه‌وه‌ خۆی گواسته‌وه‌ بۆ ئه‌و ليوا نۆبه‌ره‌يه‌ی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتيه‌كان.
هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی له‌ مۆلك و سامانی حاجی مه‌لا فايه‌ق چوچانی كراوه‌، كه‌ ١٥ پارچه‌ زه‌وی له‌ گه‌ره‌كی هه‌ڤاڵان و سه‌روه‌ران هه‌يه‌و، خاوه‌نی خانوويه‌كه‌ بايی ٢ مليۆن دۆلاره‌و ئيستا خه‌ريكی كرينی پارچه‌ زه‌ويه‌كه‌ له‌ ته‌نيشت ماله‌كه‌ی خۆيی بايی ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌ له‌ گه‌رِه‌كی ئه‌مين عامه‌كان..
هه‌ربۆيی نوێنه‌ری سامانه‌ سرووشتيه‌كان پيش ئاريان(حاجی) بوو ده‌ست كيشايه‌وه‌ له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ليه‌كانی ليواكه‌ی مه‌لا فايه‌ق.
ئيستاش داوا له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه‌ سرووشتيه‌كان ده‌كه‌ين به‌ زووترين كات ليژنه‌يه‌ك بنێرن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌م گه‌نده‌ليانه‌ كه‌ مه‌لا فايه‌ق وه‌ك ديكتاتۆرێك ڕه‌فتار ده‌كات و، ئه‌و يه‌ك مليار ديناره‌ش كه‌ ده‌كاته‌ نزيكه‌ی١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌ش له‌ قاسه‌كه‌ی ليوا ده‌ربكه‌ن كه‌ ماڤی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی ئه‌و ليوايه‌و مه‌لا به‌نيازه‌ ئه‌وه‌ش به‌ وه‌سڵی دزيی و ساخته‌ بۆ خۆی هه‌ڵبگرێت.
ئه‌فسه‌رێكی پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە