کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌: سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ له‌ تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا بوو

Saturday, 26/06/2010, 12:00


پاش فشاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، سه‌رۆکی هه‌رێم مسعود بارزانی ڕایگه‌یاند که‌بڕیاری داوه‌لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان، به‌ڵام تاکو ئێستا که ‌زیاتر له ‌50 رۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌م کاره‌ به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه‌، بۆ یه‌که‌مین جار ڕاگه‌یاندنێک به‌ناوی ئه‌و لیژنه‌یه ‌بڵاوکرایه‌وه‌، که ‌به‌داخه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆی تێدا نییه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌که ‌و سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ش به‌نهێنی کاریان کردوه‌وه‌ هیچ زانیاریه‌کیش نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ‌به‌م کاره‌ هه‌ڵده‌ستن ئایا کێن ؟ پا ش لێپێچینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌کردن و چاو سورکردنه‌وه ‌له‌ سه‌ر نوسه‌رانی میدیای ئازاد، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ سه‌رۆکی ئه‌م لیژنه‌یه ‌مه‌سعود شه‌نگاریی یه..
 حاکم مه‌سعود شه‌نگاری کێ یه‌؟
 1- مه‌سعود شه‌نگاری ئامۆزای سامی شه‌نگاریییه‌ ئامۆزای که‌ریم شه‌نگاریییه‌ که‌ وه‌زیری ناوخۆ و یه‌کێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پاراستنی پارتیییه‌ و ‌ئامۆزای نوری شه‌نگاریییه‌ که ‌باوه‌ڕ پێکراوی بنه‌ماڵه‌یه ‌له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌روه‌ها ئامۆزای سه‌عید شه‌نگاریییه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاسایشی گشتی دهۆکه‌.
 2- مه‌سعود شه‌نگاری له‌ موسڵ ئه‌ندامی حزبی به‌عس بوو به‌ پله‌ی ڕه‌فیق حزبی، کاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌کرد. به‌یارمه‌تی سامی شه‌نگاری و که‌ریم شه‌نگاری بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی حا کمی هه‌بێت به‌ بڕیاری تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی کراوه ‌به‌حاکم له‌ قه‌زای سێمێلی سه‌ر به‌شاری دهۆک بێ ئه‌وه‌ی په‌یمانگای دادوه‌ری بخوێنێت و هه‌تا کاتێک کراوه‌ به‌دادوه‌ریش خزمه‌ته ‌10 ساڵی نه‌بووه‌.
 3- به‌ بڕیاری تایبه‌تی که‌ریم شه‌نگاری و په‌سه‌ندی پاراستنی گشتی کراوه ‌به‌ حاکمی تحقیق حاکمی ئاسایش و پاراستن، له ‌دهۆک هه‌رکه‌سێک له‌لایه‌ن ئاسایش یان پاراستن ده‌ست به‌سه‌ر کرابێت له‌ دهۆک به‌بڕیاری حاکم مه‌سعود حکوم دراوه‌.
 4- ناوبانگی خراپی هه‌بووه ‌له ‌موسڵ و له ‌دهۆک به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م دادوه‌ره‌ له‌ سایته‌کاندا بابه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه‌.
 5- به‌تایبه‌ت له‌کێشه‌ی کوشتنی گه‌نجێک له ‌دهۆک به‌ناوی ئازاد نعمه‌ت نادر نێروه‌یی له‌لایه‌ن ئاسایش سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پێنج شاهید ... بڕیاری دا که‌ ئه‌م گه‌نجه‌ گوایه‌ خۆی خۆی کوشتووه‌.
 6- له‌ناو دادگای دهۆک و له‌شاری دهۆک به ‌مرۆڤه‌کی تاوانبار و بێ ئه‌خلاق و بێویژدان ناسراوه
 دانانی ئه‌م که‌سه‌ واته‌ حاکم مه‌سعود شه‌نگاری بۆ سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ‌له‌ که‌یسی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان نه ‌ته‌نیا به‌ڵگه‌یه ‌بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رده‌شتیان تیرۆر کردووه‌، به‌ڵکو بێڕێزی کردنه‌ له‌ دژی هه‌موو ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ن که ‌له‌به‌رانبه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵوێستیان هه‌بوو.
 
 به‌ڕێزان
 له‌هه‌رێمی کوردستان دادگا سه‌ربه‌خۆ نیه ‌ئه‌گه‌ر له‌جیاتی حاکم مه‌سعود حاکم ڕزگار ئه‌مین بۆ ئه‌و لیژنه‌یه ‌دانرابا هه‌ر ئه‌نجامی نه‌ده‌بوو تاکه ‌ڕێگای دروست داواکردنه‌ له ‌ڕێکخراوه‌کانی جیهانییه ‌که ‌لیژنه‌یه‌کی بێلایه‌نی نا ده‌وڵه‌تی دروست بکرێت بۆ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه ‌له ‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان له‌ کوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رده‌شت و سۆران 
 
 خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ زانیاری زیاتر سه‌یر ی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌بکه‌

 
ئەفسەرێکی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە