بۆ سەرۆكى ئاژانسى پاراستنى تیرۆریست مەسرور مافیایى ...
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
من تاكو ئیمرۆ لەگەل ئێوە بووم بۆ خەباتى رزگارى كورد و كوردستان بەلام زۆر درەن گ زانیم كە ئەو مۆڵگەى كە من خەباتى لێوە دەكەم هیچ هەستم بەوە نەكردوە كە بۆ رزگارى كورد و كوردستان بووبێت بەڵكو بە پێچەوانەوە خەباتەكەتان دوو دروشمى دژ بە یەكتر لەخۆ دەگرێت ئەویش دەقاو دەق دروشمەكەتان ئەوەیە كە (دەستەلات و خۆشى بۆ بنەمالە ، كوشتن و تیرۆریش بۆ گەل) بۆیە بەڵینت پێ دەدەم كە تاكو لەگەلتدا بم هەر دژى تۆم و دلسۆزى میللەتم .
سەرۆكى ئاژانسى تیرۆریستان جەنابى كورد كوژ من زۆر سەیرم بە وتارەكانت دێت كە چەند بە پاكانە تەعبیرەكانت هەلدەوەرێنى خۆت وا بە دڵسۆزى میللەت پیشان دەدەى یەكێ نەشارەزا بێت دەلێت مەسرور نەبێت كورد گورگ دەیخوات . من هەرگیز لە یادم ناچێت كاتێك بازرگانیەكانتان گەیشتۆتە لوتكەى دوایى ژمارەكان ئەو سەروەتى جەنابتان بە خوێنى گەلى كورد پێكەوەتان ناوە هیچ مامۆستایەكى بیركارى ناتوانێت ئەژماریان بكات ، تەنها من دەزانم كە چەند ئاشقى سەرو سامانى خودا نەكات رۆژێك بێت تۆ ببیت بە سەرۆكى ئەم هەرێمە چونكە تۆ هەرگیز لەدوو شت تێر نابیت ئەویش یەكیان سامانە و دووەمیان خوێنى رۆلەى كوردە.
بەرێز كاك مەغرور سەرۆكى ئاژانسى تیرۆریستان.
تۆ كە هێندە پەرۆش و دڵسۆزى جەماوەرى كوردى لێت دەپرسم پۆچى جارێك غیرەت بەخۆت نادەى بە ناو شارى هەولێردا بە ئاسودە پیاسەیەكى دەمەو عەسران بكە و بزانە چ هەیە لە ناوشار دەنگ وباس چى هەیە؟
بەلام من دەزانم بۆچى ناتوانى بێى بۆ هەولێر بەرێزتان پێ دەچیت زۆر ترسنۆك بیت هەموو پیاوەكانى ئێوە تەنها لە لولەى قەناسەكان دەترسێن.
جەنابى كاك مەغرور بارزانى بەرێز...وابزانم لەو رۆژەى تۆ پێراگەیشتى گەلى كورد هەموو ئازادیەكى بیرچۆتەوە چونكە خۆ هێندە لەمێژ نیە دوێنێ بوو بۆ چاو شكاندنى گەلى كورد كاكە سۆران و شەهیدى جوانەمەرگ كاكە سەردەشت بە سیناریۆ گەمژەكانت خەلتانى خوێن كران . لێرە پێم باشە من پێت بلێم باشترە نەوەك خەڵكانێك چونكە هەقیقەتێكى بەرچاو هەیە كە گەلى كورد نەوەك بە تۆ بەلكو بە باپیرت كە ناوى مەلا بارزانى بوو چاوى نەشكاوە و ناشكێت جا سیناریۆكانى كە داتناوە بڤەیە لە هێزى تۆ وهەموو هەزارمێردى بنەمالەكەتان دانیە.
ئەى پیاوەكەى هەردەم لە پشتى مێز دادەنیشیت زۆر لەخۆ بایانە بیر مەكەوە ئەم دونیایە تا سەر بۆ كەس نیە خۆ باشت دیت كەمێك بیر لە ئامۆزاكانت بكەوە كە ناویان (عودە) و (قوسە)بوون ئەوان رۆیشتن چیان برد لەگەل خۆیان تۆش مەگەر تەنها لەوان زیاتر تاوان ببەى بۆ دونیاكەى تر.
لەوانەیە لەم رۆژانە هەر خەریكى خۆ ئامادەكردن بیت لە دژى گەلى كورد من پێت رادەگەینم كە ئەوەى تۆ دەتەوێت ئەنجامى بدەى بڤەیە یارى كردن بە ئاگر كارێكى باش نیە بۆیە تكات لێ دەكەم مێشكى پر لە بێ هۆشت بكەیتەوە دواى نەلێى كەس ئامۆژگارى نەكردم وا ئەم نووسینە وێنەیەكى بۆ باوكتە هەرچەندە كە تۆش لەسەر پنجى ئەو ژیایتەوە ئەویش لە تۆ باشتر نیە بەلام من چاكەى خۆم كرد لە بەرامبەرت ئەى سەرۆكى ئاژانسى پاراستنى تیرۆریستان تا چاوپێكەوتنێكى دیكە بەنەفرەتت دەكەم.
کادیرێکی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست