پاراستن (5) گروپ له تاوانبارانی 17 شوبات،به‌ره‌و سلیمانی نارده‌وه!
Friday, 26/08/2011, 12:00
كادرێكی پاراستن/ پیرمام
دوێنێ له دوای گه‌رانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین و پشده‌رو، خویندنه‌وه‌ی بۆ شپرزه‌یی ڕه‌وشی رێكخستنه‌كانی پارتی له‌و سنورانه و، ئاشكرابوونی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزیسۆن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دۆخه‌كه، بۆ شه‌وه‌كه‌ی نزكیه‌ی یه‌ك سه‌عات مه‌سرۆری كوری بینیوه و چه‌ند رێنمایه‌كی به په‌له ی پێداوه، له‌وانه‌ی كه‌زیاتر زانراوه، ناردنه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی پیاو كوژ له‌و كه‌سانه‌ی له 17 ی شوبات به‌رگریان له لقی 4 كردووه،بیانگیرنه‌وه بۆ ئه‌وسنورانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی پیش هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئه‌مانه گورزیك له ئه‌ندامانی یه‌كیتی و ئۆپۆزیسۆن بوه‌شێنن، تا هه‌موو كێشه‌كان له‌و سنوره‌دانبن، هه‌ولیرو دهۆك پارێزراو بیت!
كاتێ مه‌سعود بارزانی بانگیشتی مه‌سرۆری كوری كرد، ئیمه زیاتر له 6 كه‌س ده‌بووین به‌لام نه‌مانزانی هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
تا ئه‌و كاته‌ی سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی پیرمام، ئاگاداری شۆفێره‌كانی سه‌یاره تایبه‌ت و جام ره‌شه‌كانی سه‌ری ره‌شی كرد، تا ئه‌و گروپانه‌ی كه له ده‌زگای پاراستنی پیرمام (سه‌لاحه‌دین ئاماده كراون) بیان گه‌یه‌ننه ئاژانسی پاراستن له سه‌ری ره‌ش بۆ لای ((شیخ)) واته مه‌سرۆر بارزانی .
ئه‌وكات نه‌زهه‌ت حالی ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و ده‌بێ ئه‌و گروپانه پارشێو بگه‌نه سلیمانی و شوینیان بۆ دیاری كراوه، له‌گه‌ل چه‌ك و تفاقی سه‌ربازی و ئه‌منی، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان خانوو شوینی نیشته‌جیبونیان بۆ دابینكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست دا ده‌ست له‌و كه‌سانه بوه‌شێنن كه له سه‌ره‌تایی خۆپیشاندانه‌كان، دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی كاریان كردووه، ده‌زگای پاراستنی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گۆمه‌كه‌ی سلیمانی بشله‌فینی و خویناوی تری بكات، ناوی چه‌ند كه‌سیكی ئه‌منی یه‌كیتیشی ده‌ست نیشان كردووه تا به‌ناوی گۆرانه‌وه بیانكوژن!
بۆ زانیاری زیاتری خوینه‌ران، بیرۆكه‌ی ئه‌م تاوانانه هیمن هه‌ورامی و شه‌مال عه‌لی (شه‌مالی گومرگ) به‌رپرسی پاراستنی سلیمانی و یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌ری ته‌قه‌كه‌ره‌كانی 17ی شوبات و شێخ فازیل به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی و یه‌كیك بوو له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی 17ی شوبات، لیوا به‌هادین حه‌مه سه‌عید جیگری ئاسایشی گشتی هه‌ولیر و یه‌كیك بووه به خۆی و براكانی ته‌قه‌كه‌ره‌كانی شه‌قامی خانه‌قا!
لیستی 5 گروپه ئیرهابیه‌كه‌ی پاراستنی بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا، كه گه‌یشتونه‌ته سلیمانی:
1. گرووپی یه‌كه‌م...له تیفه سووری كانه به‌ردینی كۆنه ئامر مه‌فره‌زه‌ی ئه‌منی عامه، ئیستا ئامر فه‌وجی كه‌تیبه‌كانی بارزانی، كه 10 كه‌س و 3 سه‌یاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ ڕفاندن و گه‌یاندنی ئامانجه‌كانیان بۆ شوینی مه‌به‌ست، سه‌یاره‌كان ژماره فه‌له‌ك
2. گرووپی دووه‌م...سیروانی به‌كری سابیر باوكی په‌یوه‌ندی به ئیستخباراتی سلیمانییه‌وه هه‌بووه‌و، یه‌كیكه له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی 17ی شوبات، هه‌ریه‌كه له میرانی برایمی ره‌شه به‌حری برازای خدر ره‌شه به‌حری كۆنه جاش موسته‌شار،ماجیدی حاجی حه‌سه‌ن چنگیانی ملازمی ئاسایشی پاراستنی سلیمانییه، جه‌مال هه‌رگینه‌یی كۆنه ئیتلاعات و پیاوی پاراستنی سلیمانی، چۆمانه خیلی قه‌ره‌داغی و،4 كه‌سی دیكه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه، 3 سه‌یاره‌یان بۆ دابینكراوه و شوینی كۆبونه‌وه‌كه‌یان قومارخانه‌كه‌ی سابنكه‌رانه كه خاوه‌نه‌كه‌شی سیروانی به‌كری سابیره!
3. گرووپی سی هه‌م... سامانی ئه‌حه ده‌مانچه، كه پاله‌وانی تاوانه‌كه‌ی 17ی شوبات بووه كه به ریكۆته رشه‌كه‌وه چاكه‌ته ره‌شكه له‌به‌رده‌م لقی 4وه ته‌قه له گه‌نجی سلیمانی كردووه، ئیستا ماله‌كه‌ی له كه‌سنه‌زانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیكاپێكیان داوه‌تی و، هه‌ریه‌كه له به‌ختیاری ساڵح دواتر چووه ناو پارتیه‌وه ئیستا سه‌به لقی 4و پاراستنی سلیمانی یه‌كیكه له ته‌قه‌كه‌ره‌كانی 17 ی شوبات و پیاوی یه‌كه‌می شه‌مالی گومرگه ،مامۆستا محمه‌د و ئاری عارف هه‌ردوكیان كادری پاراستنی سلیمانین و له‌ناو ئه‌و گروپه دانراون!
4. گروپی 4چوارهه‌م نه‌جمه‌دین حه‌مه سه‌عیده برای به‌هادین حه‌مه‌سه‌عید ئاسایشی گشتین نه‌جمه‌دین كاتی خۆی له گه‌ڵ باوكی و نه‌سره‌دینی برا پیاوی ئه‌منی عامه‌بوون سه‌به حاجی عه‌بد بوونه، 6 كه‌سی له‌گه‌ل دانراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ئیرهابیانه‌ی كه پێسپیردراوه!
5. گروپی پینجه‌م..ڕزگاری حه‌مه به‌گ شارباژێری كاتی خۆی عریفی ئیستیخبارت بووه له سه‌یته‌ره‌ی قه‌لاچوالان سه‌ربه ئیستیخبارتی فریقه‌ی سلیمانی لای مقده‌م غانم و، ئیستاش سه‌ر به پاراستنی سلیمانییه و برایه‌كی به ناو ڕیبواره‌وه له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كیتییه له سلیمانی، ئیستا له سیته‌ك چه‌ند دۆنمیك وه‌زیان بۆ كریوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره ئه‌منیه‌كانی له‌وی جیبه‌جیبكات، 6 كه‌سی بۆ ده‌ست نیشان كراوه‌و 2 سه‌یاره‌و خانویه‌كیان له هوانه بۆ كاره‌كانیان دابینكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیته‌ك!
خوینه‌رانی كوردستانپۆست..ئه‌وه‌ش لیستی چه‌ند كه‌سیك له‌وانه‌ی بۆنه‌ته ئامانجی پاراستنی بنه‌ماله بۆ رفاندن و له‌ناو بردن: ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی لیسته‌كه 15 كه‌سه به‌لام ئه‌م ناوانه ناسراون
عه‌قید نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌وروبه‌ری سلیمانی بو پاله‌وانه‌كه‌ی ئه‌نفالكردنی خوێندكارانی زانكۆی سلیمانی ناسراوه.
خالید ماوه‌تی سه‌ربه ده‌زگای زانیاری به یه‌كێك له‌وانه ناسراوه كه ماوه‌ی داوه خه‌لك به‌ردبارانی لقی 4 بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا دژی گۆران و ئیسلامیه‌كان هه‌رچی پێكراوه كردویه‌تی.
خالید سیته‌كی به دوژمنی سه‌رسه‌ختی گۆران و معاره‌زه ناسراوه
ئه‌وانه‌ی گۆران ئه‌م ناوانه‌یان زانراوه به‌لام لیسته‌كه‌یان 20 كه‌سه:
نه‌به‌ز گۆران
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان
ئیسماعیل حسین(سمه بۆق)
ربین هه‌ردی
سه‌ركه‌وتی كوبه
نزار محمه‌د
ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو لیسته‌كه 25 كه‌سه:
ئه‌وه‌ی زانراوه له لیسته‌كه‌دا 6 مامۆستایی ئاینی تیایه وه‌ك زانراوه
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی كۆمه‌ل
شوان رابه‌ر كۆمه‌ل
فاروق نه‌ورۆلی كۆمه‌ل
دكتۆر ئوسامه ئه‌مین یه‌كگرتوو
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له
د. فاروق ره‌فیق و هاوسه‌ره‌که‌ی ....!
ئه‌گه‌ر من ناچار نه‌بومایه ئه‌و ناوانه‌م بلاونه‌ده‌كرده‌وه ،به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی تاوانكاریه‌كانی پارستن نه‌هیته دی و هۆشداری بیت بۆ یه‌كیتی و معاره‌زه، ئه‌م بابه‌ته‌م به پێویست زانی ..
هه‌ر بۆ زانیاری ئه‌و ره‌وه‌شه‌ی رابردوو تیپه‌ری، ئیستا ئاشكرای ده‌كه‌م، كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستن داوای له سیروانی به‌كری سابیر و میران به‌حری كردبوو كه فاروق ره‌فیق برفینن و جه‌نازه‌كه‌ی له نزیك سه‌ربازگه‌ی سه‌لام فری بده‌ن تابلین یه‌كیتی كوشتوویانه به‌لام بۆ یان نه‌كرا..
جا لیره‌وه جاریكی دیكه پیویسته هۆشیاربن له تاوانه خویناویه‌كانی مه‌سعود و كوره‌كانی!
كادرێكی پاراستن/ پیرمام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست