سایله‌ش ده‌م ده‌سوتێنێت !
Tuesday, 23/04/2013, 12:00
ناوی ئه‌حۆل كه هاته ئاراوه . زۆر نامۆ نه‌بوو لا خه‌ڵكی ، چونكه كاتێ یه‌كێ قسه‌یه‌كی بكردایه و كه‌مێ مینگه مینگ و خاوه خاوی بكردایه پێیان ده‌وت ئه‌وه چیته ئه‌و حۆله حۆلیه ئه‌ڵێی ئه‌حۆلی مێش خۆری !!
نه‌مردم و ئه‌حۆل له خه‌و داچڵه‌كی ، ده‌موچاوی شت و كه‌وته قسه ، ئۆغه‌ی قسه‌ش ئه‌زانێ ! وه‌ك ئه‌ڵێن سایله‌ش ده‌م ئه‌سوتێنێ !! ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانم بیر هاته‌وه كاتێ بیستم كاكی ئه‌میری پێشوو ، چی ئه‌میری پێشوو به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانی غیره‌تی جوڵاوه و پێی ئه‌ڵێ وانییه ، نامۆ نه‌بێت لاتان پیاو به ڕیش نابێته پیاو . ڕه‌نگه هه‌یكه‌لیش بێت به‌ڵام خۆ هه‌موو كه‌س پیاو نییه .
با سه‌رتان زۆر نه‌یه‌شێنم دڵم زۆری تیایه ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بۆ ده‌ر ده‌بڕدرێت . ساڵ ساڵی نه‌وه‌ده‌كان . خه‌ڵك ڕوت و قوت ، هه‌موو هیلاكی ده‌ستی شه‌ڕی برا كوژی بوو . له‌پێناو پارویه‌ك نانا هه‌موو ڕاكه‌ڕكه‌مان بوو . خزمێكمان كاسپی ماڵی خۆیی ئه‌كرد . به‌شی خۆیی هه‌بوو واتا ئه‌ژیا . خاوه‌نی سێ چوار منداڵ بوو . پێشتر له‌سه‌ر یه‌كگرتوو به‌ینی خۆمان بێ جه‌ماعه‌تی مامه ددانه‌كانی پێشه‌وه‌یان بۆ كرد به تاقم ، شكور بووین به‌س بمانده‌نه‌وه . به هه‌زار واسیته باش بوو ۆزگاری بوو . ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕی . دوو ساڵی نه‌برد گرتیانه‌وه ئه‌مجاره سه‌رمان به هه‌ر كونێكا ئه‌كرد ئه‌یانوت وه‌ڵا كاكه ماك‌و . ئێ خۆ ئێوه برتان نازانین ، به‌كوردییه‌كه‌ی خوا بتانداتێ .... ئای ئه‌مانه به ده‌م خۆشن ڕه‌نگه ئه‌مه ته‌نها وه‌ك به‌سه‌رهاتێ ببینن به‌ڵام ڕاستیه زۆریش مه‌ئه‌ساتاویه . ئاخیره‌ت ناچاربووین په‌نا بۆ حیزبه‌كه‌ی خۆی ببه‌ین . چووین ماڵیان ئاوابێ پێشوازیان لێكردین ، كاكه فه‌رموو . وه‌ڵا كه‌سوكاری خوله‌ی سه‌ربه خۆتانین ئه‌وه ماوه‌یه‌كه گیراوه ئه‌ترسین بیكوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه سه‌ربه ئێوه‌یه . ئه‌رێ ئێوه‌ش ئاگادارن ؟ به‌لێ ئێ بۆ شتێ ناكه‌ن . خوا عافوتان كا هیچمان به ده‌ست نییه . ئاخر كوڕه‌كه‌مان بێ سه‌روشوێنه به ساقه‌تان بم شتێ بكه‌ن ئێوه هه‌ڵا هه‌ڵا حیزبن . نییه . ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێ ئه‌یكه‌ین ، چی ئه‌كه‌ن ؟ چاوه‌روان ئه‌بین . تا كه‌ی ؟ با بزانین چی ئه‌بێ . ئۆهۆو . خاره نێره نا بیدۆشه ، نه‌بوو هیچ نه‌بوو نه سه‌رمایه نه گه‌رما ، نا هه‌قسان نییه . وتمان كاكه كه حیزبه‌كه‌تان كاری پێ ناكرێ بۆ سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن ئاخر بۆ مالێ ئێمه وێران ئه‌كه‌ن . ئه‌ی بۆ نایه‌ن تۆ بگرن بۆ كوڕی من ئه‌گرن . ئاخر پیاو تۆ لێپرسراوی ئه‌وی ده توخوا له ڕێی مه‌كته‌ب سیاسیتانه‌وه كاری بكه‌ن وا مرد گیان ئه‌دا . ژنی منداڵی مردن له برسا گیان ئه‌ده‌ن له ترسا . هیچمان بۆ نه‌كرا ئاخیره‌ن به هه‌زار ده‌ست ماچ كردن نه‌چاتی بوو . به‌س دوای چی . ئیستاش ده‌م سوتاو كه تا دوێنێ بوو ده‌می له تاو هه‌ڵنه‌پچرینی بۆكه‌نی كردبوو ئێستا قسه ئه‌كا . هێزی خۆی ده‌ر ئه‌خا . سه‌ری نایه‌شێ په‌ڕۆ له‌سه‌ری ئه‌به‌ستێ . تانه ئه‌دا له كێ له مه‌سعود بارزانی . ئاخر داماو تۆ ئه‌ندامیكی حیزبه‌كه‌ت بۆ ناپارێزرێ ئێستا میلله‌تت له كوێ بۆ ئه‌پاریزرێ ها . یان سایسه‌ته ها . سیاسه‌تت بزانیایه رۆژگارتان نه‌ده‌گه‌یشت به‌م ڕۆ . به‌سه ئه‌وه‌ندی كوڕی فه‌قیر و هه‌ژار مه‌غه‌نه ده‌ست جه‌لاد به‌سه . ڕاسته ئه‌وه‌ی كه‌سێ بكوژێ تاوانه به‌ڵام ئه‌وه‌یشی كه‌سێ به كوشت بدات ئه‌ویش تاوانه . به‌رامبه‌ر احمدی نه‌ژاد و ئه‌ردوگان چی ئه‌ڵێی . ئه‌وان چیتن؟ ڕۆڵه‌كانت ئه‌پارێزی لییان ؟ ڕاست گۆ بن به‌سه ئیتر ناوی ئیسلام مه‌شێوێنن له خۆتانی بكه‌نه‌وه . ئه‌چی سكالا تۆمار ئه‌كه‌ی . ئه‌ی بۆ سكاڵا له‌سه‌ر كه‌یسی بێ سه‌روشوێنانی حیزبه‌كه‌ت تۆمار ناكه‌ی ئه‌وان مردوون . ده‌یان كه‌سیان به هه‌تیوی له دوا به‌جێ ماوه ئه‌وان گرنگترن یان كه‌سایه‌تی خۆت . پیاوی چاك !! ئه‌گه‌ر پیاوی له‌سه‌ر بێ سه‌روشوێنان وه‌ره جواب نه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تی كه بۆت كراوه دادگایه هه‌یه سكاڵا مه‌كه دیفاع بكه . به‌ڵام دیاری تۆش یه‌كیكی له‌وان ته‌نها پله‌و پایه‌ت ئه‌وێ . كاتی ده‌نگدان نزیكه . خه‌لكی ئێمه‌ش ساویلكه‌ن به ڕیشت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون، عاتفه‌یان ئه‌جوڵێنی ئاییییی ئیسلامی سیاسی مه‌رحه‌بایه‌كت لێبێ تا قیامه‌ت هه‌موو یه‌ك ئه‌بینین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست