کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەرنامەیەکدا مەلا بەختیار گەلێک هێرشی کردبووە سەر پارتی، بەڵام وەفدێکی پارتی فریا کەوتن نەیاهێشت پەخش بکرێت

Friday, 16/12/2011, 12:00


لە پاش ئەو رووداوەی لە بادیناناندا رویدا پارتی دیموكرتی كوردستانی خستە حاڵەَتێكەوە كە لەپاش روداوی 31 ی ئابەوە توشی ئەم جۆرە لە رسوای و بێكەسی نەبووە تەنانەت هاوپەیمانە ستراتیژێكەشی ئامەدە نە بوو عارەقی شەرمەزاریشی بۆ بسرێت بە ڵكو لێرەو لەوێ لە ژێر لێوەوە دژایەیەتی خۆیان لە مەر ئەم روداوە دەردەبری تەنانەت هەندێك لەو كادرانەی بە جۆرێك لە جۆرەكان رازینین لە و رٍێكەوتەنەی نێوان حیزبەكەیان و پارتی هەلیان بۆرەخسا هەندێك قسەبكەن لە وەو پێشتر زاتی وتنیشیان نەبوو لەناو ماڵی خۆشیانا!
تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانی كە زمانحاڵی یەكێتیە لەم كاتەدا چاوپێكەوتنكی دوو ئەڵقەیی لەگەڵ مەلا بەختیاری لێپرسراوی دەستەی كارگێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سازدا كە لەم چاوپێكەوتنەدا مەلا زۆر شتی گرنگ و هەستیاری لەو بەرنامەیەدا وتووە كە گەر ئەو بەرنامەیە پەخش بكرایە دور نەبوو هەڵایەكی گەورەی دروستبكردایە چونكە لەم بەرنامەیەدا مەلا هێرشی كردووە تە سەر پارتی و رەخنەی زۆری لێگرتون هەروەها باسی لە پەیوەندی و نزیكبونەوەی نیوان (یەكێتی و گۆران) كردوە تەنانەت یەكگرتنەوەشیان بەڵام لە پاش ڕۆژێك لە رٍیكوردكردنی ئەم بەرنامەیە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی كە پێكهاتبون لە فازڵ میرانی و مەسرور بارزانی و محمود محمد گەیشتنە سلێمانی لە گەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبونەوە كە مەلابەختیاریش ئامادەی ئەو كۆ بونەوەیە بوو.لەپاش كۆبەنەوەكەش مەلابەختیار پەیوەندیكردووە بە تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانەوەو پێی راگەیاندوون كە ئەو چاوێكەوتنە بەشی دووەمی پەخش نەكەن واتە ئەو بەشە پەخش نەكەن كە ئەو قسانەی تێدا وتوە كە لە سەروە بڵاوكردۆتەوە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە